Part-19

1.5K 339 177
                                    


هاوارم كرد و كه‌وتمه‌ سه‌ر زه‌وییه‌كه‌, چاوم پڕ فرمێسك بوو, ده‌سته‌كانم ده‌له‌رزین وه‌ خێرایی
لێدانی دڵم زیاتر ده‌بوو, هه‌ستم ده‌كرد له‌هه‌ركاتێكدا بێت ده‌بوورێمه‌وه‌, نه‌مده‌توانی له‌وه‌ زیاتر
به‌رگه‌ بگرم هه‌ستم كرد مێشكم ده‌ته‌قێت.
جونگ كووك وتی

"هێی! تۆ باشیت؟"
ده‌ستی خسته‌ سه‌ر شانم و له‌سه‌ر چۆك دانیشت.

پێم وت
"بوه‌سته‌!! ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ له‌ من دووربخه‌وه‌, تۆش دووركه‌وه‌ لێم!"

جونگ كووك وتی
"چی؟ ده‌مانچه‌؟ هی سۆل باسی چی ده‌كه‌یت؟!!"

"ئه‌ی ئه‌وه‌ ده‌مانچه‌ نییه‌ به‌ ده‌سته‌وه‌؟"
ئه‌ویش ده‌ستی به‌رز كرده‌وه‌و ده‌ستی خۆی نیشاندام و وتی

"هێمن به‌ره‌وه‌ هی سۆل, ئه‌وه‌ ته‌نها فلاش لایته‌"
دواتر ئیشی پێكرد.وه‌ستام له‌ گریان و هه‌وڵمدا خۆم هێمن بكه‌مه‌وه‌, جونگ كووك یارمه‌تیدام هه‌ستمه‌وه‌و وتی

"ده‌ی با بڕۆین"
ده‌ستی گرتم و به‌ره‌و دارستانه‌كه‌ بردمی, ئێمه‌ له‌ به‌رزایه‌ك بووین كاتێك جونگ كووكم وه‌ستاند و سه‌یری چاویم كرد و وام لێكرد كه‌ بزانێت من ده‌ترسم, پێی وتم

"ده‌ستم به‌رمه‌ده‌"
دواتر توندتر ده‌ستی گرتم و له‌ خۆی نزیكی خستمه‌وه‌و و وتی

"بیر له‌ هیچ شتێكی خراپ مه‌كه‌ره‌وه‌ كاتێك به‌م تاریكیه‌دا ده‌ڕۆین, تۆ پارێزراو ده‌بیت
تا ئه‌و كاته‌ی من له‌گه‌ڵت بم"پاشان زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد.
هه‌وڵمدا بیر له‌ پیاوی ڕفێنه‌ر,جنۆكه‌ و زۆمبی نه‌كه‌مه‌وه‌و گرنگی بده‌م به‌ ده‌ستم كه‌ جونگ كووك گرتوویه‌تی, كاتێك جونگ كووك وه‌ستا منیش وه‌ستام و سه‌یرێكم كرد دواتر سه‌یری به‌رده‌می خۆمم كرد.

ده‌مم به‌ ته‌واوی كرایه‌وه‌ و سه‌رسام بووم كاتێك ئاسمانم بینی, ئه‌و ئاسمانه‌ تاریكه‌ به‌ ئه‌ستێره‌ پڕبووبوو هه‌ستم ده‌كرد ئه‌ستێره‌كان به‌جۆرێك لێم نزیكن كه‌ ده‌توانم ده‌ستیان لێبده‌م.
من و جونگ كووك له‌سه‌ر شاخێك بووین به‌ڵام شوێنه‌كه‌ پارێزراو بوو , جونگ كووك له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه‌ دانیشت كه‌ به‌ گیا داپۆشرابوو و سه‌یری ئاسمانی ده‌كرد منیش هه‌مان شتم كرد, كه‌مێك به‌ بێده‌نگی دانیشتین و سه‌یری ئاسمانمان كرد تاكو جونگ كووك وتی

"ببووره‌, كه‌مێك پێش ئێستا زۆر ترسایت"

"نا نه‌خێر, من ته‌نها كه‌سێكی زۆر خه‌یاڵاویم"

"ئایا له‌به‌ر ئه‌وه‌؟"
منیش هم ێكم كرد و بێده‌نگ بووم, دووباره‌ پرسیاری كرده‌وه‌
"ئایا تۆ ئه‌وت له‌بیر كردووه‌؟ هه‌سته‌كانت؟هه‌موو شتێك ده‌رباره‌ی ئه‌و؟"
من دوودڵ بوون له‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌ به‌ڵام هه‌ر جوابم دایه‌وه‌

(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔Donde viven las historias. Descúbrelo ahora