ده‌ستم له ده‌ستی به‌ردا و سه‌یرم كرد ئه‌ویش پێكه‌نی و سه‌یری كردمه‌وه, له‌و كاته‌دا قسه‌كه‌ی تایهیۆنگم هاته‌وه بیر كه پێشتر وتی
"بیرم ئه‌كردی چۆیۆن".........
سه‌رم كرده خوار و سه‌یری زه‌وییه‌كه‌م كرد نه‌مده‌زانی چۆن ئه‌و هه‌موو ئازاره هه‌ڵبگرم, ئه‌و هه‌موو رووداوه ناخۆشه, ئێستاش ئه‌مه هه‌مان چۆیۆنه؟!!!! به چۆیۆنم وت"من ده‌ڕۆم بۆ ده‌ستشۆره‌كه"
به‌خێرایی ڕۆشتمه دواوه‌ی زانكۆكه و پشتم به دیواره‌كه‌دا دا و ده‌ستم گرت به سینه‌مه‌وه له ئازارا ده‌مویست هاوار بكه‌م, تاكو گوێم له ده‌نگێك بوو له ته‌نیشتمه‌وه, جونگ كووك بوو وتی"هێی, تۆ باشیت؟"
سه‌یری جونگ كووكم كرد كه ده‌ستی له‌سه‌ر شانم بوو ده‌ستم كرد به گریان و وتم"چ-چۆیۆن؟ ئه‌وه چۆیۆنه!هه‌مان چۆیۆن؟؟"
جونگ كوك به خه‌مبارییه‌وه سه‌یری كردم و وتی"به‌ڵێ خۆیه‌تی"
ئه‌و كات ئازاری راسته‌قینه ده‌ستی پێكرد كه دڵنیابووم هه‌مان كچه."كه‌ی گه‌ڕواته‌وه؟؟"
جونگ كووك وتی"دووساڵ له‌مه‌و پێش"
به‌ڕاستی!!! واته من به‌ڕاستی بیرخه‌ره‌وه‌یه‌ك بووم بۆ ئه‌و كچه؟ئایا تایهیۆنگ منی دورخسته‌وه چونكه ئه‌و كچه له‌لای بوو؟ ئایا ئه‌و هه‌موو ماوه پێی وابوو من ئه‌و كچه‌م؟؟ سه‌یری جونگ كووكم كرد كه دیاربوو به‌زه‌یی پێم‌دا ده‌هاته‌وه كه به‌و شێوه‌یه منی بینیوه.
وه‌ستام له گریان و پرسیارم له جونگ كووك كرد"ئه‌و كچه چییه بۆ تایهیۆنگ؟"
جونگ كووكیش وتی"كه‌سێكی تایبه‌ته"
هه‌ردووكمان به بێده‌نگی ماینه‌وه چونكه ده‌مزانی ئه‌وه كاری جونگ كووك نییه كه بۆ منی ڕوون بكاته‌وه.
بیرم كه‌وته‌وه چۆیۆن وتی كه تایهیۆنگ پێی وتووه كه خۆشی ده‌وێت, دڵنیام كه ئه‌و كه‌سێكی زۆر تایبه‌ته چونكه تایهیۆنگ هه‌رگیز به منی نه‌وتووه خۆشم ده‌وێیت, به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆچی تایهیۆنگ كه منی بینی وا خۆی نیشاندا كه هێشتا منی خۆشه‌وێ؟وه‌ك ئه‌وه‌ی هێشتا حه‌زم لێبكات و بیه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه لای؟ بۆچی وا خۆی ده‌رخست كه گرنگیم پێده‌دات؟؟!!
به جونگ كووكم وت"بۆچی تۆ ڕقت له‌و كچه‌یه؟"
ئه‌ویش سه‌یرێكی كردم و وتی"نا من ڕقم لێی نییه!"
"به‌دڵنیاییه‌وه ڕقت لێیه"
"ته‌نها جه‌وم پێی ناكرێته‌وه"
دواتر ڕۆشتین بۆ گروپ جونگ كووك له پشتی منه‌وه دانیشت و چۆیۆنیش له ته‌نیشتم, چۆیۆن سه‌یرێكی كردم و پێكه‌نی و ده‌فته‌ره‌كه‌ی ده‌رهێنا كاتێك مامۆستا هاته ژووره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تێبینی بنووسێت. كه سه‌یری ئه‌وم ده‌كرد نه‌مده‌توانی ڕقم لێی بێت چونكه هه‌ڵه‌ی ئه‌و نییه به‌ڵام ئه‌وه ئازاری ده‌دام, زۆر به خراپی ئازاری ده‌دام كه ده‌مزانی به‌هۆی ئه‌مه‌وه منی دوورخستۆته‌وه, كه پێموابوو من كه‌سێكی تایبه‌تم به لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ ئه‌و. ده‌زانم هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌مزانی هه‌ڵه‌م ده‌كرد ده‌مزانی له كۆتاییدا هه‌ر ئازارم ده‌دات به‌ڵام هه‌رگیز پێموانه‌بوو كه ئازار به هه‌سته‌كانم ده‌گه‌یه‌نێت.
YOU ARE READING
(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔
Romance"هێی مانگـی سـوور چـۆن هـەمـوو یـادەوەرییـەکانـت هێنـامـەوە ئـاواش بیـگەڕێـنەوە" "مـن لـەبیـر بـکە هـی سـۆل، هەستـەکانـت لـە بیـربـکە" "هـەرچۆنێـک بێـت مـن کـیم تـایهیـۆنـگم" "تـێ تـێ و سـۆل سـۆل هـەمیشـە هـاوڕێـن" "خـۆشمـدەوێـی" #SH_E_NE 🔺وەرگیـرا...