دووساڵ پێش ئێستا...........
.
(تایهیۆنگ چیرۆكه‌كه ده‌گێڕێته‌وه)
.
كاتێك هی سۆلیان راكێشایه ده‌ره‌وه له ژووره‌كه, من به زۆر هه‌ستامه‌وه‌و ده‌ستم گرت به قۆڵمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی زیاتری لێنه‌ڕوات, ده‌مانچه‌كه‌ی ته‌نیشتم هه‌ڵگرت و له به‌رامبه‌ر باوكی هی سۆل وه‌ستام.باوكی هی سۆل وتی"له كه‌یه‌وه ئه‌و ئازاییهت په‌یداكردووه؟ هم كیم؟"
"بۆچی من هه‌ر وانه‌بووم؟هم لیی؟"
به توڕه‌ییه‌وه وتی"نه‌فره‌ت, ته‌نها له هی سۆل دووربكه‌وه"
دواتر ده‌مانچه‌كه‌ی ڕووم تێكرد, پێم وت"بۆ ده‌بێت وابكه‌م؟"
ئه‌ویش نزیك بوویه‌وه‌و به به‌رچاومه‌وه ده‌مانچه‌كه‌ی پڕكرد و به‌شێوه‌یه‌ك سه‌یری ده‌كردم وه‌ك ئه‌وه‌ی حه‌ز بكات بمبینێت كه له جه‌هه‌نمدا ده‌سوتێم, به‌ڵام من نامرم تاكو هه‌موویان به مردووی نه‌بینم.
پێی وتم"بیرته جاره‌كه‌ی تر لێتدام به ده‌مانچه؟"
به پێكه‌نینه‌وه پێم وت"چۆن له‌بیری ده‌كه‌م, به‌داخه‌وه‌م كه نه‌مردی"
ده‌مانچه‌كه‌ی توند گرت وه ده‌متوانی ئه‌وه ببینم كه چه‌ند توڕه‌یه به‌و گاڵتانه‌ی من."ته‌نها واز له هی سۆل بێنه و ئێمه رێكده‌كه‌وین"
ڕێككه‌وتن؟؟؟ چۆن ده‌توانم له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین دوژمنمدا ڕێكبكهوم؟؟!! ئه‌و منی به مردووی ئه‌وێ منیش به هه‌مان شێوه, من ئه‌م خوێڕییه‌م زوو ده‌كوشت ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هی سۆل نه‌بووبایه, چونكه پێی وایه ئه‌م پیاوه‌ی لێره وه‌ستاوه تاكه پیاوه كه ده‌توانێت لایبێت و هه‌ست به ئارامی ده‌كات له‌گه‌ڵی.
ته‌نها ئه‌گه‌ر هی سۆل بیزانیایه..........پێم وت"تۆ تاكه كه‌سیت كه ئه‌بێت واز له‌و بهێنیت"
پاشان ده‌مانچه‌كه‌م ئاراسته‌ی سه‌ری كرد, پیاوه‌كانی هه‌موویان ده‌مانچه‌كه‌یان ئاراسته‌ی من كرد منیش زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كم كرد.لیی وتی"بۆچی من؟ ئه‌و كچی منه!!"
دواتر زۆر به ده‌نگێكی ناخۆشه‌وه پێكه‌نی به چاوه شه‌یتانیه‌كانی سه‌یری ده‌كردم, به‌ڕاستی ده‌مویست ئه‌و چاوانه‌ی ده‌ربكه‌م.دواتر له پێكه‌نین وه‌ستا منیش پێم وت"كچ؟؟! له‌كه‌یه‌وه ئه‌و بووه به كچی تۆ؟!"
سه‌یری كردم و وتی"هه‌ڵبژێره كیم, یان ڕێگه‌ی پێده‌ده‌یت ئه‌و بژی یان خۆت ده‌ژیت؟"
"پێتوایه ئه‌و هێشتا بیه‌وێت له‌گه‌ڵت بێته‌وه ماڵه‌وه؟"
"بێگومان دێت من باوكی ئه‌وم"
به پێكه‌نینه‌وه وتم
YOU ARE READING
(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔
Romance"هێی مانگـی سـوور چـۆن هـەمـوو یـادەوەرییـەکانـت هێنـامـەوە ئـاواش بیـگەڕێـنەوە" "مـن لـەبیـر بـکە هـی سـۆل، هەستـەکانـت لـە بیـربـکە" "هـەرچۆنێـک بێـت مـن کـیم تـایهیـۆنـگم" "تـێ تـێ و سـۆل سـۆل هـەمیشـە هـاوڕێـن" "خـۆشمـدەوێـی" #SH_E_NE 🔺وەرگیـرا...