ڕۆشتم به‌ره‌و هۆڵه‌كه و له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌یه‌ك دانیشتم، له‌كاتێكدا تایهیۆنگ ڕۆشتۆته ده‌ره‌وه كه‌س لێره نییه بۆچی ئاوها دانیشتووم؟! ده‌متوانی بڕۆمه نزیكترین بنكه‌ی پۆلیس و بڵێم كه من ڕفێندراوم له‌لایه‌ن ئه‌و مافیا نه‌فره‌تییه‌وه، دواتر بڕۆشمایه‌ته‌وه بۆ لای باوكم به‌ڵام من ته‌نها دانیشتبووم وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی به‌ڕاستی له گه‌شتێكی ڕاسته‌قینه‌م.
كوانێ تامه‌زرۆیی من؟ ئه‌و تامه‌زرۆییه‌ی كه هه‌مبوو بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ لای باوكم، كه هه‌ڵبێم و ژیانه نموونه‌یه‌كه‌ی خۆم بژیم، ئه‌و ژیانه‌ی كه ته‌نها من و پاسه‌وانه‌كانم بووین، ته‌نها من و جێگاكه‌م بووین هه‌رچه‌ند كه ده‌مزانی ته‌نیام به‌ڵام دڵنیابووم له‌وه‌ی كه پارێزراوم.
س
ه‌یرێكی ده‌رگاكه‌م كرد و پرسیارێك هات به مێشكمدا
ئه‌زانم ئه‌گه‌ر له ده‌وروبه‌ری تایهیۆنگ بم ئه‌وه هیچ پارێزراو نابم, ئه‌زانم ناتوانم دووربم له ئازار له كاتێكدا تایهیۆنگ خۆی بۆ خۆی ئازاره, ده‌توانێت هه‌ركات بیه‌وێت بمكوژێت, من كێم بۆ ئه‌و؟
ته‌نها قوربانیه‌ك كه هه‌ر كات بیه‌وێت ده‌مانچه له‌سه‌ر سه‌ری ڕاده‌گرێت.كه‌واته بۆچی ناتوانم وازی لێبێنم؟ بۆچی نامه‌وێ لێی هه‌ڵبێم؟
ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه‌ی كه له‌گه‌ڵی بووم وای لێكردووم هه‌ستی جیاوازم هه‌بێت بۆی،
ته‌نها یه‌ك جوڵه له‌وه‌وه وای لێكردووم دڵم بیه‌وێت بێته ده‌ره‌وه, یه‌ك به‌ركه‌وتنی
بچووك ئیتر هه‌ستم به ته‌زوو ده‌كرد به هه‌موو لاشه‌مدا.ئه‌گه‌ر من له ئه‌و هه‌ڵبێم ئه‌وه ده‌زانم كه ئه‌و توڕه ده‌بێت, منیش هه‌ست به خاڵیبوون ده‌كه‌م
تایهیۆنگ چیتر وه‌ك ڕفێنه‌رێك نابینم, نامه‌وێ ژیانم لێببات به‌ڵكو ده‌مه‌وێ پێكه‌وه ژیان پڕبكه‌ینه‌وه،به‌ڵام دووباره من كێم بۆ ئه‌و؟؟؟
هه‌ستام و خۆم گۆڕی و ڕۆشتمه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تایهیۆنگ ببینم, نه‌مدازانی بۆچی ده‌مه‌ویست ببینم ته‌نها پێیه‌كانم به‌ره‌و ئه‌ویان ده‌بردم, دڵم ده‌یویست بینینم و له باوه‌شی بگرم.
ڕێم ده‌كرد تاكو هه‌ستم به ده‌نگی ئاهه‌نگ گێڕان ده‌كرد له نزیك ڕووباره‌كه ڕۆشتم بۆ ئه‌وێ چونكه دڵنیا بووم تایهیۆنگ له‌وێ ده‌خواته‌وه ،كه ڕۆشتم خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌وێ هه‌موویان وه‌ك شێت سه‌مایان ده‌كرد هه‌نێك جاریش خۆیان ده‌كێشا به مندا, چاوێكم گێڕا بۆ ئه‌وه‌ی تایهیۆنگ ببینم.كاتێك كه بینیم له‌سه‌ر كورسیه‌ك دانیشتبوو به ده‌ستێكی په‌رداخێكی پێ‌بوو , دڵم به خێرایی لێیده‌دا چونكه ئه‌و زۆر جوان بوو.گ، دڵم خێراتر لێیدا كاتێك كچێكم بینی كه له‌سه‌ر ڕانی تای دانیشتبوو له‌گه‌ڵیا ماچی ده‌كرد و تایهیۆنگ ده‌سته‌كه‌ی تری له پشتی كچه‌كه بوو.
YOU ARE READING
(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔
Romance"هێی مانگـی سـوور چـۆن هـەمـوو یـادەوەرییـەکانـت هێنـامـەوە ئـاواش بیـگەڕێـنەوە" "مـن لـەبیـر بـکە هـی سـۆل، هەستـەکانـت لـە بیـربـکە" "هـەرچۆنێـک بێـت مـن کـیم تـایهیـۆنـگم" "تـێ تـێ و سـۆل سـۆل هـەمیشـە هـاوڕێـن" "خـۆشمـدەوێـی" #SH_E_NE 🔺وەرگیـرا...