له ئۆتۆمبێله‌كه دانیشتبووم و سه‌یری ده‌ره‌وه‌م ده‌كرد و گازم له نینۆكه‌كانم ده‌گرت, هه‌ناسه‌یه‌كم هه‌ڵمژی و ده‌ستم خسته سه‌ر ڕانم. بۆگوم شۆفێری ده‌كرد و وتی
"ئایا شتێك بێزارت ده‌كات؟""نه‌خێر هیچ نییه"
بۆگوم وتی"حه‌زت به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به‌ڕێز كیم نه‌كرد؟ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ ئه‌توانین گرێبه‌سته‌كه ههڵبوهشێنی--" قسه‌كه‌یم بڕی و وتم
"نه‌خێر ئه‌وه یارمه‌تی كۆمپانیاكه‌م ده‌دات,هه‌م من بۆ ئه‌بێ ئه‌وم خۆشنه‌وێت؟!"
بۆگوم وتی"باشه,باشه به‌هه‌رحاڵ به‌ڕێز و خاتوو كیم ئاهه‌نگی پێش هاوسه‌رگیری ده‌گێڕن لای كه‌نار ده‌ریا.ئێمه‌ش ده‌ڕۆین؟" منیش سه‌یرم كرد و وتم
"ئێمه بانگێشت كراوین؟"
بۆگوم سه‌ری به مانای به‌ڵێ جوڵاند, منیش وتم"من كاری گرنگترم هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی بده‌م,نه‌ك بڕۆمه شوێنێك كه په‌یوه‌ندی به منه‌وه نییه" سه‌یری ده‌ره‌وه‌م كرد له پهنجهرهكهوهو بینیم كه لای ماڵم ویستم له ئۆتۆمبێله‌كه دابه‌زم بۆگوم ستی گرتم و وتی
"بیرێكی لێبكه‌وه!"
دواتر ده‌ستی به‌ردام منیش له ئۆتۆمبێله‌كه دابه‌زیم.به‌ته‌ما نیم بیری لێبكه‌مه‌وه, ڕۆشتمه ژووره‌وه‌و ده‌مووچاوم شۆرد. باشه بۆچی من ڕقم له چۆیۆنه؟واته ئێمه تازه یه‌كترمان بینیوه به‌ڵام هه‌ر له ئێستاوه ڕقم لێیه‌تی!چی؟ئاهه‌نگی پێش هاوسه‌رگیری؟!! ئای كه بێمانایه...ڕۆشتمه سه‌ر جێگاكه‌م و چاوم داخست به‌ڵام نه‌متوانی بخه‌وم, وابزانم ده‌بێت بڕۆم بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی ئه‌وان لای خۆم زیاد بكه‌م!نامه‌م بۆ بۆگوم نارد و دوای ئه‌وه خه‌وتم.
...........خێراكردنی كات............
به ده‌نگی بۆگوم به‌خه‌به‌ر هاتم وتی"هه‌سته ئێمه گه‌شتین"
چاوه‌كانم كرده‌وه‌و ده‌ریا و لمم بینی, من ده‌سته‌كانم ڕ‌اكێشا و سه‌یری بۆگومم كرد كه خه‌ریك بوو په‌نجه‌كانی ڕاده‌كێشا. باشه ئێمه ئه‌و هه‌موو ماوه به‌ڕێوه بووین!بۆچی كه‌نار ده‌ریایه‌كی ئاوها دووریان بۆ ئاهه‌نگ داناوه؟ هاتمه ده‌ره‌وه له ئۆتۆمبێله‌كه و جله‌كه‌م چاك كرده‌وه و سه‌یری جوانی سروشتم كرد. سه‌یری بۆگومم كرد به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه سه‌یری ده‌كردم وتی"بڕۆین؟له‌وانه‌یه ئاهه‌نگه‌كه ئێستا ده‌ستی پێكردبێت"
منیش سه‌رم به مانای باشه جوڵاند و ده‌ستی بۆگومم گرت,له سه‌ره‌تادا كه‌مێك سه‌ری سووڕما به‌ڵام دواتر پێكه‌نی,نازانم بۆ به‌ڵام ده‌مویست ده‌ستی كه‌سێك بگرم. سه‌یری ناو هۆڵه‌كه‌مان كرد زۆربه‌ی كه‌سه‌كان له‌وێ بوون وه هه‌موویان جلی هاوینه‌یان له‌به‌ربوو له كاتێكدا من جلێكی ڕه‌شی كورتی فه‌رمیم له‌به‌ر بوو.به توندی ده‌ستی بۆگومم گرت ئه‌ویش وتی
DU LIEST GERADE
(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔
Romantik"هێی مانگـی سـوور چـۆن هـەمـوو یـادەوەرییـەکانـت هێنـامـەوە ئـاواش بیـگەڕێـنەوە" "مـن لـەبیـر بـکە هـی سـۆل، هەستـەکانـت لـە بیـربـکە" "هـەرچۆنێـک بێـت مـن کـیم تـایهیـۆنـگم" "تـێ تـێ و سـۆل سـۆل هـەمیشـە هـاوڕێـن" "خـۆشمـدەوێـی" #SH_E_NE 🔺وەرگیـرا...