جونگ كووك هه‌ندێك هه‌نگاوی نا و دواتر وه‌ستا و وتی
"هه‌رچه‌نده تۆ به‌ڕاستی تایبه‌ت بووی بۆم دوای ئه‌وه‌ی كه ناسیمیت"
پاشان پێكه‌نی, دیمه‌نی خۆرئاوا بوون وای لێ‌كرد ڕووخساری بگه‌شێته‌وه.له‌وكاته‌یا نه‌مزانی چی وه‌ڵام بده‌مه‌وه وتم"ئێمه هێشتا هاوڕێین,ڕاسته؟"
ئه‌ویش زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كرد و سه‌ری به‌مانای به‌ڵێ جوڵاند دواتر پێكه‌وه به قادرمه‌كانا ڕۆشتینه خوار.كاتێك ده‌ڕۆشتینه خواره‌وه به‌سه‌ر قادرمه‌كانا هه‌موو كوڕه‌كان له ژووره‌كانیان ده‌هاتنه ده‌ره‌وه دانه دانه و به‌خێرایی ده‌جوڵان كه‌مێك سه‌یر بوون.جونگ كووك ڕۆشته لای نامجوون و وتی"چی ڕووده‌دات؟!"
نامجوون له‌كاتێكدا خه‌ریكی له‌به‌ركردنی چاكه‌ته‌كه‌ی بوو وتی"خۆت ئاماده بكه جونگ كووك"
دواتر په‌یوه‌ندییه‌ك بۆ نامجوون هات ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی"به‌ڵێ به‌ڵێ,ده‌زانین.وا خه‌ریكه خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین"
په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی داخسته‌وه‌و وتی"لیی ده‌ستی به‌سه‌ر خانووه‌كه‌ی كانگدا گرتووه"
جونگ كووك چاوه‌كانی تا كۆتا ئاست كرانه‌وه‌و وتی"چییی؟؟!!!"
نامجوون به‌ره‌و لای ژوره‌كه ڕۆشت و وتی"خێراكه!!!"
جونگ كووك سه‌یرێكی منی كردوو پێی وتم"له ژووری میوان بمێنه‌وه"
منیش وتم"باشه!"
كه‌واته باوكم ده‌ستی به‌سه‌ر خانووه‌كه‌ی به‌ڕێز كانگدا گرتووه؟؟كه‌واته ئێستا باوكم به هه‌موو شتێك ده‌زانێت؟به‌دوای مندا ده‌گه‌ڕێت؟!!له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه دانیشتم و به ترسه‌وه سه‌یری هه‌موویانم ده‌كرد كه خه‌ریكی هه‌ڵگرتنی چه‌ك بوون و خۆیان ئاماده ده‌كرد, پێموابوو جین حه‌زی به چه‌ك نییه چونكه ئه‌و دكتۆریان بوو به‌ڵام كه به‌و شێوه‌یه بینیم دڵنیا بوومه‌وه كه ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وانی تره.
به بێده‌نگی دانیشتبووم كاتێك ئه‌وان باسی پلانه‌كانیان ده‌كرد له خه‌یاڵی خۆمدا ون بووبووم.باشه باوكم بۆ وا ده‌كات؟له‌به‌ر پاره؟بۆچییی؟؟!!! بۆچی بووه به كه‌سێكی له‌وشێوه‌یه؟!ئایا ئه‌و له‌به‌رمن وای لێهاتووه؟ كوڕه‌كان به‌رده‌وام بوون له قسه‌كردن له‌ناكاو ده‌رگاكه زۆر به توندی كرایه‌وه,هه‌موومان سه‌یری لای ده‌رگاكه‌مان كرد و تایهیۆنگمان بینی كه زۆر به قورسی هه‌ناسه‌ی ده‌دا و ده‌مانچه‌كه‌ی به ده‌سته‌وه بوو.منیش به‌خێرایی هه‌ستامه‌وه و سه‌یری هه‌موویانم كرد.
نامجوون وتی"ده‌ی با هه‌موومان بڕۆین"
دواتر به‌ره‌و لای ده‌رگاكه ڕۆشتن.دڵم زۆر به‌خێرایی لێیده‌دا, هه‌ستی ترس زاڵبووبوو به‌سه‌ر هه‌موو هه‌سته‌كانی ترم,چاوم له‌سه‌ر كوڕه‌كان بوو كه به‌ره‌و لای ده‌رگاكه ده‌چوون چاوم كه‌وته سه‌ر تایهیۆنگ كه به‌ره‌و لای من ده‌هات پێموت
YOU ARE READING
(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔
Romance"هێی مانگـی سـوور چـۆن هـەمـوو یـادەوەرییـەکانـت هێنـامـەوە ئـاواش بیـگەڕێـنەوە" "مـن لـەبیـر بـکە هـی سـۆل، هەستـەکانـت لـە بیـربـکە" "هـەرچۆنێـک بێـت مـن کـیم تـایهیـۆنـگم" "تـێ تـێ و سـۆل سـۆل هـەمیشـە هـاوڕێـن" "خـۆشمـدەوێـی" #SH_E_NE 🔺وەرگیـرا...