"چ-چی"
"ئای له تایهیۆنگ بێگومان جوێنی زۆر ده‌دات"
هۆسۆك وای وت, كاتێك له ژووره‌كه‌ی تایهیۆنگ هاتنه ده‌ره‌وه و دانیشتن له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه و هه‌ناسه‌یه‌كیان هه‌ڵمژی.هۆسۆك پێی وتم"وه‌ره دانیشه"
منیش سه‌رم دانه‌واند و ویستم بڕۆم دابنیشم بۆ شوێنێكی به‌تاڵ گه‌ڕام به‌ڵام ئه‌وان به‌ته‌واوی قه‌نه‌فه‌كه‌یان پڕكردبووه‌وه منیش دووباره سه‌یرم كردنه‌وه بینیم ئه‌وانیش به دوای شوێنی به‌تاڵ ده‌گه‌ڕێن بۆ من."باشه ده‌توانێت له‌سه‌ر ڕانی من دابنیشێت"
جونگ كووك وای وت. جیمینیش سه‌یرێكی كردوو هه‌ستایه سه‌ر پێ و وتی"من ئاوها تۆم په‌روه‌رده نه‌كردووه"
نامجوون وتی
"یان ده‌ته‌وێت تایهیۆنگ ڕیخۆڵه‌كانت له ده‌مته‌وه بهێنێته ده‌ره‌وه؟"جونگ كووكیش وتی
"هه‌رچییه‌ك بێت"
سه‌یرێكی منی كردوو وتی"ده‌ته‌وێت ده‌سته‌كانت بشۆیت؟"
منیش سه‌رم به مانای به‌ڵێ جوڵاند و سه‌رم سووڕما چۆن توانی مێشكم بخوێنێته‌وه, جونگ كووك هه‌ستا و پێشم كه‌وت بۆ ده‌ستشۆره‌كه و ئه‌وانمان جێهێشت كه به ده‌نگێكی به‌رز قسه‌یان ده‌كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی هاوڕێكه‌یان خه‌ریك نه‌بێت بمرێت له ژووره‌وه.دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌ستم شۆرد ڕۆشتمه‌وه بۆ هه‌مان ئه‌و ژووره‌ی كه كوڕه‌كانی لێ‌بوو, جونگ كووك ڕێگه‌ی پێدام له شوێنه‌كه‌ی ئه‌و دانیشتم كوڕه‌كانی تریش وتیان
"ئۆۆۆۆۆۆوووو"
جونگ كووكیش ته‌نها زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد."كه‌واته پێم بڵێ چه‌نێكه له‌گه‌ڵ تایهیۆنگدا ده‌ژیت؟"
هۆسیۆك پرسیاری كرد منیش وتم"نزیكه‌ی مانگێك ده‌بێت"
هۆسیۆك وتی"واو چۆن تا ئێستا زیندوویت؟!"
منیش وتم"ئااا"
نه‌مزانی چۆن جوابی بده‌مه‌وه چونكه ئه‌وه به‌ڕاستی بۆ منیش پرسیار بوو نه‌مزانی چۆن ماوم."پێم بڵێ چه‌ندێك گه‌وره‌یه؟"
هۆسیۆك دووباره پرسیاری كرد تێنه‌گه‌شتم مه‌به‌ستی چی بوو, جیمینیش هاواری كرد
"هیۆۆۆنگ"
هۆسیۆك وتی"چییه؟ بۆیه پرسیم چونكه زۆر هه‌وڵده‌دات لێی ڕابكات"
نامجوونیش وتی"بۆ خاتر خواا, هۆسیۆك ئه‌و هێشتا هه‌ژده ساڵیش نییه"
هه‌موویان به‌و قسه‌یه بێده‌نگ بوون و نامجونیش ده‌ستی خسته سه‌ر ناوچه‌وانی."كاره‌كه ته‌واو بوو"
سیۆكجین وای وت ئێمه‌ش خێرا هه‌ستاینه‌وه. بینیم جلێكی سپی له‌به‌ربوو كه به خوێن سوور بووبوو, ئه‌مه وای لێكردم زیاتر بترسم.
هۆسیۆك
"تایهیۆنگ چۆنه؟"
YOU ARE READING
(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔
Romance"هێی مانگـی سـوور چـۆن هـەمـوو یـادەوەرییـەکانـت هێنـامـەوە ئـاواش بیـگەڕێـنەوە" "مـن لـەبیـر بـکە هـی سـۆل، هەستـەکانـت لـە بیـربـکە" "هـەرچۆنێـک بێـت مـن کـیم تـایهیـۆنـگم" "تـێ تـێ و سـۆل سـۆل هـەمیشـە هـاوڕێـن" "خـۆشمـدەوێـی" #SH_E_NE 🔺وەرگیـرا...