"ده‌بێت تاكو كه‌ی خۆم بشارمه‌وه؟"
له بهالكۆنه‌كه‌وه سه‌یری ئاسمانم كرد و هه‌وای سارد به‌ر پێستم ده‌كه‌وت.سه‌یرێكی ئه‌و لادێیه بچووكه‌م كرد كه له‌و ماوه‌یه‌وه تا ئێستا لێی ده‌ژیم. هه‌ناسه‌یه‌كم هه‌ڵمژی و چاوه‌كانم داخست. ئه‌وه ده‌بێته دوو مانگ, دوو مانگ كه له هه‌موو كه‌سێك دووركه‌وتوومه‌ته‌وه. وه‌ستام له‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا تێكه‌ڵ بم, ئه‌وان چه‌ندین جار هه‌وڵیانداوه په‌یوه‌ندیم پێوه بكه‌ن به‌ڵام من ڕێگه‌م نه‌داوه بزانن كه له كوێم و ته‌نانه‌ت وه‌ڵامیشیانم نه‌داوه‌ته‌وه چونكه ده‌مویست ڕێز له‌و بڕیاره بگرم كه داومه.له‌وانه‌یه,ته‌نها له‌وانه‌یه ئه‌و كات بتوانم ئه‌وه له‌بیر بكه‌م كه ڕوویداوه. دوای ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه چاك بوومه‌وه هاتمه ده‌ره‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی به كوڕه‌كان بڵێم.ته‌نانه‌ت نه‌مویست ئه‌و لاشه مردووه‌شی ببینم ئه‌گه‌ر نا هه‌موو ژیانم له‌ناو ده‌چوو. هاتم بۆ ئێره چونكه وام بیركرده‌وه كه ده‌بێت خۆم كۆتایی به هه‌موو شته‌كان بێنم, هه‌وڵبده‌م بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ژیانه ساده‌كه‌ی پێشووترم دوای ئه‌وه‌ی هاتم بۆ ئێره. به‌ڵام من هه‌ڵه بووم.... هه‌موو شه‌وێكم وه‌ك فیلمی ترسناك وایه.
ته‌نانه‌ت ناتوانم چاوه‌كانیشم دابخه‌م ئه‌گه‌ر نا هه‌رچیم به‌سه‌ر هاتووه ئه‌و شه‌وه وه‌كو سیناریۆیه‌كی دووباره له مێشكم لێده‌درێته‌وه‌و ده‌ست ده‌كه‌م به گریان. ته‌قینه‌وه‌كه,ئاگر,فیشه‌ك,ئه‌و....... خراپترین به‌ش له كاتی خه‌وتنما ئه‌وه كه ئه‌و ڕووخساره‌ی ده‌بینم,چاوه جوانه‌كانی كه سه‌یری ده‌كردم و بۆم پێده‌كه‌نی و ددانه‌كانی ده‌رده‌كه‌وت.
ئه‌مانه هه‌موو شه‌وێك واملێده‌كه‌ن به‌خه‌به‌ربم و نه‌توانم به باشی بخه‌وم. من بۆ ته‌واوی ژیانم ته‌نها گریاوم بۆیه پێموایه ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه بوه‌ستم له گریان, بوه‌ستم له ڕژاندنی ئه‌و دڵۆپه سوێرانه‌ی چاوم. پێموابوو هاتنم بۆ ئێره هه‌موو شتێك باش ده‌كات به‌ڵام له ڕاستیدا خراپتر ده‌بێت. پێموایه له هه‌ركاتێكدا بێت شتێكی گه‌مژانه ده‌كه‌م,شتێك كه تایهیۆنگ هه‌رگیز پێی خۆش نابێت.
به‌ڵام دواتر بیرم كرده‌وه...ئه‌و هه‌موو ژیانی خۆی به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی من ڕزگار بكات,ئایا ئه‌وه كارێكی باشه كه من كۆتایی به‌م ژیانه بهێنم؟ ڕۆشتمه ژووره‌وه‌و سه‌یری سه‌لاجه‌كه‌م كرد چونكه كاتی نانی ئێواره بوو, به‌ڵام سه‌لاجه‌كه هیچی تێدا نه‌بوو منیش ده‌ستم كرد به بۆڵه‌بۆڵ چونكه دوێنێ ته‌مبه‌ڵیم كرد له‌وه‌ی خواردن بكڕم, چاكه‌ته‌كه‌م هه‌ڵگرت و ده‌رگاكه‌م داخست و ڕۆشتمه ده‌ره‌وه.
لادێكه ئه‌وه‌نده ڕووناكی تێدا نییه وه ته‌نها چه‌ند خه‌ڵكێكی كه‌م لێره ده‌ژین به‌زۆری پیرن.شوێنه‌كه زۆر دووره به جۆرێك ده‌بێت بۆ ماوه‌ی ٣٠ خوله‌ك به ئۆتۆمبێل بڕۆیت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یت به ماركێتێك. بڕیارمدا به‌پێ بڕۆم و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه هۆتۆك بكڕم بۆ ناینی ئێواره, حه‌زم به ژه‌مێكی وا نییه له ئێستادا. به شه‌قامێكی باریك و تاریكدا ڕۆشتم كه له كۆتایی ئه‌و شه‌قامه خواردنه‌كانی سه‌ر جاده ده‌فرۆشران هه‌روه‌ها ئه‌و هۆتۆكه‌ی كه ده‌مویست.
YOU ARE READING
(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔
Romance"هێی مانگـی سـوور چـۆن هـەمـوو یـادەوەرییـەکانـت هێنـامـەوە ئـاواش بیـگەڕێـنەوە" "مـن لـەبیـر بـکە هـی سـۆل، هەستـەکانـت لـە بیـربـکە" "هـەرچۆنێـک بێـت مـن کـیم تـایهیـۆنـگم" "تـێ تـێ و سـۆل سـۆل هـەمیشـە هـاوڕێـن" "خـۆشمـدەوێـی" #SH_E_NE 🔺وەرگیـرا...