Part-21

1.5K 334 179
                                    

دوای ئه‌وه‌ی تایهیۆنگم جێهێشت ڕۆشتمه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ و به‌ درێژایی شه‌و بیرم له‌ ڕووداوه‌كان
ده‌كرده‌وه‌ بۆیه‌ ته‌نانه‌ت خه‌ویشم لێنه‌كه‌وت, به‌یانی ڕۆشتم بۆ قوتابخانه‌ و جونگ كووك هات
و ده‌ستی خسته‌ سه‌ر شانم و وتی

"ده‌ته‌وێ دوای زانكۆ‌ بڕۆینه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ خواردنه‌وه‌؟"
منیش سه‌رم به‌ مانای به‌ڵێ جوڵاند, پێموابێت هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌مویست خواردنه‌وه‌ بوو بۆ ئه‌وه‌ی
خه‌وم لێكه‌وێت بۆیه‌ بڕیارماندا ئێواره‌ بڕۆینه‌ ده‌ره‌وه‌ بێگومان منیش له‌ ماڵه‌وه‌ ڕاده‌كه‌م.
ڕۆشتین و دانیشتین پاشان جونگ كووك سه‌ری خسته‌ سه‌ر مێزه‌كه‌و به‌ ته‌مبه‌ڵیه‌وه‌ سه‌یری ده‌كردم دواتر چاوه‌كانی داخست, منیش سه‌یری ئه‌و خوێندكارانه‌م كرد كه‌ ده‌هاتنه‌ ژووره‌وه‌ تاكو كه‌سێكی ناسراوم بینی هات و لای جونگ كووك وه‌ستا و وتی

"جونگ كووك'ئا"
جونگ كووكیش وتی

"چیت ده‌وێت هی سۆل؟"
من توشی سه‌رسووڕمان بووم كه‌ زانیم جونگ كووك پێی وابوو ئه‌وه‌ ده‌نگی منه‌ منیش دام
له‌ شانی جونگ كووك و وتم

"هێی ئه‌وه‌ من نیم"
له‌ ڕاستیدا ئه‌وه‌ ئه‌و كچه‌ بوو كه‌ دوێنێ له‌گه‌ڵ تایهیۆنگ بینیم
جونگ كووك سه‌ری به‌رز كرده‌وه‌و ئه‌وی بینی له‌ به‌رامبه‌ری خۆی و وتی

"چی ده‌كه‌یت لێره‌؟!!!"

كچه‌كه‌ش وتی
"كه‌مێك دره‌نگ كه‌وتم له‌ ناو نووسین به‌ڵام وه‌رگیرام"
پاشان پێكه‌نی و سه‌یری منی كرد و وتی

"ئه‌توانم لای تۆوه‌ دابنیشم؟"
منیش پێم وت

"به‌ڵێ بێگومان ده‌توانی"
نه‌مده‌ویست پێی بڵێم نه‌خێر و ببم به‌ كچێكی خراپ هه‌رچۆنێك بێت ئه‌و له‌ كچێكی باش ده‌چوو.

وانه‌ی یه‌كه‌م كۆتایی پێهات من و جونگ كووكیش پێكه‌وه‌ بووین ویستمان بڕۆین بۆ كافتریا كاتێك له‌لایه‌ن ده‌نگێكه‌وه‌ وه‌ستێنراین, كچه‌كه‌ وتی

"جونگ كووك, بوه‌سته‌!"
دیار بوو جونگ كووك زۆر په‌ست بوو لێی ڕووی لێكرد و كچه‌كه‌ وتی

"ده‌توانم له‌گه‌ڵ ئێوه‌ بێم؟ مه‌به‌ستم- ئه‌وه‌ ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر نه‌تانه‌وێت, من نامه‌وێ جه‌وی ئێوه‌ تێكبده‌م" من به‌زه‌ییم پێدا هاته‌وه‌ چونكه‌ زۆر بچووك و ونبوو دیاربوو.
جونگ كووك به‌ به‌هێزییه‌وه‌ وتی

"نه‌خێر"
پاشان پشتی لێكرد, كه‌ سه‌یری كچه‌كه‌م كرد دیاربوو كه‌ ئازاری پێگه‌شت به‌ڵام هێشتا
توانی بۆ من پێبكه‌نێت و بڵێت ئاساییه‌.منیش ده‌ستیم گرت و وتم

"ده‌ی با بڕۆین شتێك بخۆین"
ئه‌ویش زۆر دڵخۆش بوو له‌گه‌ڵم هات كاتێك گه‌شتین جونگ كووك له‌ویا چاوه‌ڕێی منی ده‌كرد كه‌ منی بینی له‌گه‌ل ئه‌و كچه‌ وتی

"ئه‌وه‌ چ نه‌فره‌تیه‌كه‌ ئیتر؟"
منیش پێم وت

"ده‌مت دابخه‌, با بڕۆین شتێك بخۆین"
جونگ كووك وتی

"ئێوه‌ بۆ خۆتان بڕۆن"
منیش جونگ كووكم فه‌رامۆش كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه‌ ڕۆشتم و دانیشتین و داوای خواردنمان كرد بێده‌نگی ناوچه‌كه‌ی داگیر كردبوو تاكو له‌ كۆتاییدا ئه‌و قسه‌ی كرد و وتی

"تۆ چۆن تایهیۆنگ ده‌ناسیت؟"
كاتێك خه‌ریكی خواردنی هه‌مبه‌رگره‌كه‌ی بوو منیش كه‌ خه‌ریكی خواردنی له‌فه‌كه‌م بووم و وتم

"ئه‌وه‌-- چونكه‌ هاوڕێی جونگ كووكه‌"

"ئۆو!كه‌واته‌ بۆچی دوێنێ تۆی له‌گه‌ڵ خۆی ڕاكێشا؟"
كه‌مێك وه‌ستام بۆ ئه‌وه‌ی شتێك بێته‌ مێشكم دواتر وتم

"داوای ئه‌و پاره‌یه‌ی كرد كه‌ دوو ساڵ پێش ئێستا به‌ قه‌رز لێم بردبوو"

"ئه‌ها, ده‌ی باشه‌"
پێكه‌نی گازی له‌ هه‌مبه‌رگره‌كه‌ی گرت, دواتر من پرسیارم كرد ئه‌و پرسیارانه‌ی
كه‌ له‌ مێشكم بوون وتم

"تۆ هاوسه‌ری كیم تایهیۆنگیت؟"
ئه‌ویش كۆكی و دواتر شه‌ربه‌ته‌كه‌ی خوارد رێك وه‌ك ئه‌وه‌ی من كردم, گرنگ نییه‌ من چه‌نێك نكۆڵی بكه‌م ئه‌و زۆر به‌ من ده‌چێت نه‌ك له‌ ڕووی ڕووخساره‌وه‌ به‌ڵكو له‌ ڕووی كه‌سایه‌تی و ده‌نگه‌وه‌ به‌ من ده‌چوو.

كچه‌كه‌ وتی
"نه‌خێر, به‌ڵام من خۆشه‌ویستی ئه‌وم"
بیرم كرده‌ود كه‌واته‌ تایهیۆنگ خیانه‌ت له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات؟!!! باشه‌ بۆچی له‌گه‌ڵ كچێكی زانكۆ‌؟؟ كچه‌كه‌ سه‌یری كردم و وتی

"ئه‌زانم بیر له‌ چی ده‌كه‌یته‌وه‌, به‌ڵێ ئه‌و خیانه‌ت ده‌كات"
منیش سه‌رم دانه‌واند و ده‌ستم كرد به‌ خواردن كاتێك سه‌رم به‌رزكرده‌وه‌ ئه‌و ڕێك
سه‌یری ده‌كردم و وتی

"به‌ڵام ئه‌وه‌ خیانه‌ت نییه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆشنه‌وێت,راسته‌؟؟"
به‌شێوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێنه‌كراو سه‌یرم كرد, بۆچی پرسیارێكی وام لێده‌كات؟!!! وتم

"من نازانم"
ئه‌ویش وتی

"تایهیۆنگ پێم ده‌ڵێت كه‌ منی له‌هه‌موو شتێك زیاتر خۆشده‌وێت له‌م دونیایه‌"
هه‌ستم كرد دونیام سه‌ره‌وژوور بوو كاتێك گوێم له‌و ڕسته‌یه‌ بوو وامده‌زانی لاشه‌م هه‌موو هێزه‌كانی ده‌خاته‌ سه‌ر دڵم نه‌متوانی به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو ئازاره‌ بگرم كه‌ له‌ناكاو كه‌وته‌ سه‌ر دڵم, به‌زۆر خۆم گرتبوو بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گریم.

دووباره‌ قسه‌ی كرد و وتی
"به‌هه‌رحاڵ تۆ ناوت چییه‌؟"
منیش به‌ ده‌نگێكی له‌رزۆكه‌وه‌ وتم

"من - من هی سۆلم"
ئه‌ویش پێكه‌نی و ده‌ستی بۆ من درێژ كرد منیش ده‌ستیم گرت و ئه‌و وتی

"خۆشحاڵبووم بە ناسینت هی سۆل منیش
.
.
.
چۆیۆن"

❥︎ఌ︎

👉💖👈👉💜💙💚💛

(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔Donde viven las historias. Descúbrelo ahora