Part-4

1.9K 378 140
                                    


ڕۆشتە دەرەوە گوێم لە دەنگی تەقە بوو هەروەها دەنگی پێیان کە ڕایان دەکرد وتم
"کەواتە باوکم لێرەیە ,ئەو منی دۆزیەوە"
چەند دڵخۆشم ئەگەر بیبینمەوە ئەزانم تەنها یەک ڕۆژە نەمبینیوە بەڵام بەڕاستی بیری دەکەم ئەگەر بە گوێی ئەوم بکردەیە هەرگیز توشی ئەمانە نەدەبووم تایهیۆنگ وتی

"بەڵام ناتوانێ بەدەستت بهێنێت "

بزەیەکی کرد و ڕۆشتە پشتەوەی من لەناکاو هەستم کرد دەستم کراوەتەوە هەوڵم دا بجوڵێم بەڵام تایهیۆنگ دەت و پێی کردمەوە خێرا هەستامە سەرپێ بەڵام تەرازووم لە دەست دا چونکە بۆماوەی ڕۆژێکە من بەمشێوەیە نەجوڵاوم تەێهیۆنگ منی گرتەوە

من سەرمی ئەوم کرد ئەویش بەهەمان شێوە دەموچاومان زۆر لەیەک نزیک بوو بۆیە خێرا چاوم لابرد و سەیری پێیەکانم کرد .دواتر ڕایکێشام و وتی

"دەی با بڕۆین"
بەڵام من نەمتوانی بڕۆم و کەوتم دەستم گرت بە چۆکمەوە و وتم

"تۆ ئەزانی من هێشتا ناتوانم بەباشی بڕۆم ,ئای ئەوە ئازاری هەیە"
ئەویش بەرەو ڕووم هاتوو وتی

"بەڕاستی کەسێکی ماندوکەری"

"ببورە بەڕێزم داوام لێکردووی کە من بڕفێنیت__"
قسەکەم بڕی کاتێ هەستم کرد لە زەوی بەرزبومەوە .تایهیۆنگ منی هەڵگرت لەکاتێکدا دەمانچە بەدەستیەوە بوو منیش بەبێ ویستی خۆم دەستم لە ملی ئاڵاند چونکە نەمویست بکەوم ,

"دامگرە خۆم دەتوانم بڕۆم "

"دەمت داخە"

کە لە دەرگاکە ڕۆشتینە دەرەوە ڕاڕەوێک پێشوازی لێ کردین دیار بوو شوێنەکە زۆر لەمەو پێش جێهێڵراوە چونکە زۆر کۆن و پیس بوو ,کاتێک بەو ڕێڕەوە تاریکەدا ڕۆشتن من ترسام بۆیە توندتر دەستم ئاڵاند لە ملی تایهیۆنگ پێکەنی و وتی

"ئەوە تۆ دەترسیت؟"
خەریک بوو بڵێم نەخێر بەڵام تایهیۆنگ تەتەقی لە یەکێک لە پاسەوانەکانی باوکم کرد کە بەدوامانەوە بوو بە بەرچاوی منەوە کەوت بە زەویدا و خوێنی لێدەهات خێرا خهاوم لابرد لەسەری بەڵام چۆن زانی کە کەسێک بە دوامانەوەیە؟! توانیم ئۆتۆمبێلەکەی باوکم لەو سەری ڕێگاکەوە ببینم چاوەکانم لە خۆشیدا گەشایەوە ویستم بەخێرای بەرەو لای ئۆتۆمبێلەکە ڕابکەم بەڵام تایهیۆنگ بە توندی منی گرتبوو

"دامگرە پێم وابێ ئێستا دەتوانم بڕۆم "

وام وت و بە هێواشی دایگرتم و لە پێشەوە ڕۆشت و پێی وابوو منیش لە دوایەە دەڕۆم کاتێک زانیم ئەو لەوپەڕی بێ ئاگایدایە ئەوەم بە هەل زانی و ڕامکرد زۆر بە خێرای پێیەکانم ئازاریان هەبوو بەڵام نەوەستام هەستم کرد هیوایەک هەیەو ڕزگارم دەبێت لێی بەڵام لە ناکاو گولەیەک بەر بنمیچەکە کەوت کە من لە ژێریدا بووم منیش خۆم دانەواند و هاوارم کرد کاتێک کەمێک لە بنمیچەکە کەوتە خوارەوە بەخێرای هەستامەوە و ویستم دوبارە ڕابکەم کاتێک زانیم تایهیۆنگ لە دوامەوەیە بەڵام ئەو منی ڕاکێشاو پشتم بەر دیوارەکە ساردەکە کەوت, ڕووبەڕووی تایهیۆنگ بومەوە دەموچاوی زۆر جدی بوو ,ڕێک سەیری چاومی کرد و وتی

"پێتوایە بۆ کوێ ڕادەکەیت؟"

"لێگەڕێ بڕۆم باوکم بەدوای مندا دەگەڕێ"

"گرنگی نادەم"
منیش هاوارم کرد

"دەمەوێ بڕۆمە ماڵەوە, نامەوێ لێرە بم ,نامەوێ لای بکوژێکی وەک تۆ بم"
ڕاچڵەکیم کاتێ دوبارە گوێم لە دەنگی گولەکە بوو کە بەر بنمیچەکە کەوت تایهیۆنگ زۆر توڕە دیاربوو دوبارە پێی وتم

"ڕقم لێتە,ڕقم لە هەموو شتێکە کە پەیوەندی بە تۆوە هەیە" سەیری تایهیۆنگم کرد و فرمێسکەکانم کەوتنە خوارەوە

ڕقم لێرەیە ڕقم لەم شوێنەیە تەنها دەنگی تەقەکردن و بۆنی خوێنی لێدێت ڕقم لەهەموو شتێکە کە سەیری چاوەکانیم کرد میهرەبانیەکم تێدا نەبینی تەنها هەستم بە ساردو سڕی دەکرد هەستم کرد کە بەاستی ویژدانیان فڕێ داوە, پێی وتم

"دەی لەمەو دوا زیاتر ڕقت لێم دەبێت "
دەمانچەکەی ڕووکردە شوێنی دەرچوون منیش لەوێ باوکمم بینی ,باوکم هاواری کرد

"هی سۆل "

فرمێسکەکانم زۆر تر بوون کە باوکمم بینی هەرچۆنێک بێت خۆم لە ژێر دەستی تایهیۆنگ ڕزگار کرد و بەرەو لای باوکم ڕامکرد بەڵام ئەو ڕاڕەوە تاکو بێت درێژ تر ئەبێت ناتوانم بە باوکم بگەم کاتێک کەمێکم مابوو لەناکاو وەستام کاتێک گوێم لە دەنگی تەقە بوو سەیری ڕێڕەوی دەرچوونم کرد باوکم لەوێ نەبینی بە وەستاوی بەڵکو کەوتبووە سەر زەویەکە لەوکاتەدا دونیا سەراو ژێر بوو کاتێک جەستە خوێناویەکەی باوکمم بینی ویستم بەرەو لای ڕابکەم بەڵام ئەو گەمژەیە لە کەمەرەوە منی گرت بەرمدە نەفرەتی ,شێتی ناتەواو ,تۆ نەخۆشی یان چی بەرمدەە" کەوانەم وت ڕایکێشام و وەستانمی هیچی نەوت تەنها چەمایەوە تا ئاستی چاوم دواتر وتی

"کیم تایهیۆنگی ڕاستەقینە بناسە"

❥︎ఌ︎

👉💖👈👉💛💚💙💜

(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔Where stories live. Discover now