به باوكمم وت"چی ڕووده‌دات؟؟؟"
كاتێك هه‌ستم كرد شتێكی خراپ ڕووده‌دات, باوكم وتی"بابڕۆینه پاركینگی ئۆتۆمبێله‌كان,له‌وێ قسه ده‌كه‌ین"
ده‌ستی منی گرت و رایكێشامه ده‌ره‌وه دوای ئه‌وه‌ی گه‌شتینه لای ئۆتۆمبێله‌كان ده‌ستمی به توندی فرێدا منیش هاوارم كرد بۆ ئه‌و جوڵه له‌ناكاوه. باوكم وتی"گوێم لێبگره هی سۆل, تۆ ده‌بێت هه‌رشتێك كه به‌رێز كانگ ئه‌یڵێت ئه‌نجامی بده‌یت"
منیش وتم"مه‌به‌ستت چییه؟بۆچی به‌رێز كانگ وتی كه من له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ڕۆم؟"
مێشكم خه‌ریكبوو ده‌ته‌قی نه‌مده‌زانی ده‌بێت بیر له چی بكه‌مه‌وه , باوكم كه‌مێك سه‌یری كردم و دواتر جله‌كه‌ی ڕێك خسته‌وه و سه‌یری لاكه‌ی تری كرد‌و وتی"چونكه تۆ ئه‌مشه‌و ده‌ست پێده‌كه‌یت"
منیش به‌سه‌رلێشێواوه‌وه پێموت"چی؟باوكه --"
قسه‌كه‌ی بڕیم و وتی"ته‌نها ئه‌وه بكه كه پێت ده‌ڵێم, به گه‌مژه‌ی ڕه‌فتار مه‌كه و هه‌وڵ بده كه‌مێك سودت بۆ من هه‌بێت" گریان قوڕگمی گرتبوو به باوكمم وت
"ئایا تۆ من ده‌فرۆشیت؟؟!"
باوكم وتی"هه‌رشتێك بێت ده‌توانی وا ناوی بنه‌یت--"
قسه‌كه‌م پێبڕی و وتم"ئایا تۆ هه‌رگیز منت وه‌ك كچی خۆت سه‌یركردووه؟ منت شارده‌وه له هه‌موو كه‌س,دوورتخسته‌مه‌وه له‌وه‌ی هاوڕێ بگرم به دانانی چه‌ند پاسه‌وانێك له‌ده‌وری من و زۆر منت ده‌پاراست, ئێستاش ده‌ته‌وێ من بفرۆشیت؟؟ئایا ئه‌وه باوك ئه‌نجامی ده‌دات له‌گه‌ڵ كچی خۆی؟"
ده‌سته‌كانم به توندی داخست بۆ ئه‌وه‌ی خۆم بگرم له‌وه‌ی كه نه‌گریم.ئه‌وه‌ی ئێستا له به‌رامبه‌رم وه‌ستاوه باوكمه! ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێم وابوو بۆ هه‌میشه ده‌مپارێزێت له كه‌سانی خراپ وه‌ك هه‌موو باوكێك,به‌ڵام ئێستا من ده‌فرۆشێت! ئایا باوكه‌كان وا ده‌كه‌ن؟؟ .باوكم وتی"من هه‌موو شتێكم بۆ تۆ كرد,تۆم پاراست له دوژمنه‌كانم,به‌ڵام تۆ چیت كرد؟؟!له‌گه‌ڵ دوژمنی من خه‌وتی--" منیش هاوارم كرد كاتێك فرمێسك له چاوم ده‌هات وتم
"به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ئه‌و وای لێكردم كه هه‌ست به ئازادی بكه‌م,به خۆشه‌ویستی,به پارێزراوی. باوكه تۆ نازانیت چه‌ند هه‌وڵده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی ببم به كچێكی باش بۆ تۆ,به‌ڵام زۆر قورسه بوون به كچی تۆ باوكه"پاشان باوكم هاواری كرد
"كه‌واته چیتر مه‌به به كچی من, منیش تۆم ناوێ وه‌ك كچم"
ئه‌و قسه‌ی وای لێكردم له شوێنی خۆم وشك بم ته‌نها سه‌یرم ده‌كرد به چاوه فرمێسكاویه‌كانم,باوكی خۆم من فه‌رامۆش ده‌كات ئاوه ئازار به‌خشه. له‌ناكاو پشتی لێكردم منیش له پشته‌وه سێرم ده‌كرد , ویستم بڕۆم بۆلای به‌ڵام كه‌سێك له كه‌مه‌ره‌وه منی گرت و ده‌ستی خسته سه‌ر ده‌مم كه ڕووم وه‌رگێڕا به‌ڕێز كانگم بینی كه به شه‌یتانیه‌وه پێده‌كه‌نی دواتر به‌ره‌و لای ئۆتۆمبێله‌كه ڕایكێشام, زۆر هه‌وڵمدا كه خۆمی لێ ڕزگار بكه‌م,له‌قه,بۆكس هه‌موو شتێكم تاقی كرده‌وه به‌ڵام پێموابێت هه‌سته‌كانم هێزه‌كانمیان دزیووه. دوای ئه‌وه‌ی منی خسته ناو ئۆتۆمبێله‌كه به زنجیر ده‌ست و پێمی به‌سته‌وه و به پارچه‌یه‌كیش ده‌ممی به‌سته‌وه دواتر ده‌رگاكه‌ی داخست.
YOU ARE READING
(Red Moon)مـانـگـی ســوور✔
Romance"هێی مانگـی سـوور چـۆن هـەمـوو یـادەوەرییـەکانـت هێنـامـەوە ئـاواش بیـگەڕێـنەوە" "مـن لـەبیـر بـکە هـی سـۆل، هەستـەکانـت لـە بیـربـکە" "هـەرچۆنێـک بێـت مـن کـیم تـایهیـۆنـگم" "تـێ تـێ و سـۆل سـۆل هـەمیشـە هـاوڕێـن" "خـۆشمـدەوێـی" #SH_E_NE 🔺وەرگیـرا...