𝙷𝙾𝚆 𝙸 𝙲𝙰𝙽 𝙱𝙴 𝙵𝚁𝙴𝙴?
𝙻𝚎𝙻𝚎'𝚜 𝚙𝚘𝚅
_________________ڕێگایەكی زۆر قەڵەباڵغە پڕیەتی لە لە ئۆتۆمبێلی بەرز و گران بەها بە جۆرێک سەیریان دەكەم وەک ئەوەی زۆر بیری ناوەوەیان بكەم ، هەندێک كەس بە پیادە دەڕۆیشتن هەندێک كەس بە باسكیلەكانیان ، درەختەكان بەهۆی وەرزی زستان'ەوە بێ گەڵا ماونەتەوە و بەفریان لەشوێن نیشتووە
لە نێو پاسدا تەنها پێویستە ئاگاداری شوێنی هاتنە خوارەوە بیت ، لە ڕێگام بۆ قاوە خانەكە كە وەک گارسۆنێک كاری لێ دەكەم ، لە ڕاستیدا كەمێک هەست بە گوومان دەكەم بەرامبەر بەوەی چۆن توانیومە بۆ ماوەی مانگێک لێرە بمێنمەوە ، لە هەر شوێنێک كارم كردبێت ئەوا دوای دوو ڕۆژ ڕێگای دەرەوەیان پێ نیشان دەدام بەهۆی پشێویەوە ، هەموو شتێكیش بەهۆی گەمژەیەكەوە بوو كە یاری بە دەمارەكانی مێشكم دەكرد و هەوڵی تەقینی دەدان
ئەوە سەختە بۆ كچیک بژێوی ژیانی خۆی و باوكی دابین بكات ، دوای ئەوەی دایكم مرد بە تەواوی ئێمەش ڕووخاین ، باوكم خاوەنی یەكێک لە گەورەترین كۆمپانیاكانی سیئۆل بوو هەر لە پرسەكەی دایكم لە ماڵەكەمان لەدەست دا هاوشێوەی كۆمپانیاكە و هەمووی كەوتە ژێر دەستی قەرزدارەكان بەڵام هێشتا هیچ كامێكیان پڕ كەرەوەی قەرزەكان نەبوون ، كاتێک داوای گیانی منیان كرد ودایكم بووە قوربانی ، لەوانەیە هەر ئامانجەكەش دایكم بووبێت
گرینگ ئەوەیە بۆ من كە ئێستا باوكم لە ژیانە ، باوكم جێگەی دایک'یشمی بۆ گرتوومەتەوە هەرگیز نەیهێشتووە بۆ ماوەی ئەو دووساڵە هەست بە بێ دایكی بكەم
سەیری دەرەوەم كرد كاتی دابەزینی منە و شۆفێرەكەم ئاگادار كردەووە و دابەزیم لە پاسەكە ، ڕۆشتم بەرەو ڕووی دەرگای قاوەخانەكە كە دەرگایەكی شوشەییە و وێنەی قاوەیەک و نێوی قاوە'خانەكەی لەسەرە
دەرگا شوشەییەكەم كردەووە كە ژوورەوەی بە چەندین مێزی چوار كەسی ئامادەكرابوون بۆ موشتەریەكان هەموویان كەلوپەلی تایبەتی پاككردنەوەی لەسەر بوو ، دیوارەكانی هەمووی قاوەیی بوون لە دار دروستكرابوون و بە چەند وێنەیەک لەسەر دیوارەكان ڕەنگدانەوەیەكی زۆر جوانی دروستكردبوو ، ڕووناككەرەوە زەردەكان زیاتر قاوەخانە بچووكەكەیان جوانتر و بەرچاوخستتر كردبوو
بە ڕێزێک سڵاو كردنی ڕۆژانە گەشتمە ژووری خۆ گۆڕین كە لە دواوەی شوێنی دانیشتووی قاوەخانەكە بوو، بەروانكەكەم كردە بەر و تێنووسی داواكاریەكانم خستە نێو بەركی بەروانكەكەم و چوومە دەرەوە لە ژوورەكە
"سڵاو سوجین"
"سڵاو.....لێلێ"
KAMU SEDANG MEMBACA
گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎
Fantasiئایە هیچ كاتێک بڕوات بە گەڕانەوەی كات هەبووە لەكاتێكدا كە یاسای كات بریتیە لە نە وەستان و نەگەڕانەوەی كات !؟ من بوومە ئەو كەسەی گەشتی كاتم كرد بە نەزانینی ، من گەشتمە زەمانێک كە چەند هەزار ساڵێک لە دواوەی جیهانەكەم بوو ، بەڵام وەک هیچ كەسێک هەوڵی گە...