𝚕𝚒𝚎 𝚘𝚗 𝚢𝚘𝚞𝚛 𝚋𝚊𝚌𝚔 𝚊𝚗𝚍 𝚕𝚘𝚘𝚔 𝚊𝚝 𝚝𝚑𝚎 𝚜𝚝𝚊𝚛𝚜
+_________________+"مەبەستت چییە لەوە لێلێ!؟......من ڕێگە بە تۆ نادەم كە بڕۆیت"
"هێمن بەرەوە جیمین.....هەموو شتێک باش دەبێت.....تەنها پێویستە لای كچەكان بم چونكە دڵنیام ئەوان هیچ شتێک جێناهێڵن لە دوای خۆیان بەبێ كێشە"
جیمین هەناسەیەكی قوڵی دایەوە و كەمێک سەری خۆی هێنا خوارەوە كە لەگەڵ لێلێ لە نێوەندی ژوورەكە وەستا بوون و دەستەكانی لەسەر لا كەمەرەكانی دانابوون ، لێلێ چاوەكانی لەسەر جیمین دوورنەخستەوە تاوەكو جیمین سەری هەڵبڕی
لێلێ چاوە ڕەشەكانی گەش كردنەوە و سەیری جیمین'ی دەكرد كاتێک جیمین ئەوەی لە گەرووی بوو بە سەختی كەوتە خوارەوە ، چەند جارێک بە شڵەژاویەوە چاوەكانی داخست و هەناسەی بێ چارەیی دایەوە
"باشە من ڕازیم"
"سوپاس"
لێلێ هاواری كرد و بە خێرایی وەكو منداڵێک و كچێكی سەردەمی نوێ جیمین'ی كردە ئامێزی كە وای لە باڵانسی هەردووكیان كرد جێگیر نەبێت و قاچی جیمین بەس بوو بۆ ئەوەی بخزێت و بكەونە سەر زەویەكە
لێلێ سەرسام بوو و لە پێكەنین وەستا كە لە ناكاو خۆی دۆزیەوە لە ئامێزی جیمین'دا كە هەردووكیان ئێستا لەسەر زەوكەن و كەوتوون ، لێلێ كە سەری لەسەر قۆڵی جیمین بوو كەمێک سەری هەڵبڕی بۆ ئەوەی جیمین ببینێت كە بە لێ تێنەگەیشتنەوە سەیری یەک دەكەن
لە ناكاو لێلێ دەستی كرد بە قاقایەكی گەورەی پێكەنین كە وای لە جیمین'یش كرد بە هەمان شێوەی ئەو پێبكەنێت ، گەر كەسێک ئەوان ببینێت كە بەم شێوەیە پێدەكەنن و لەسەر زەویەكە لەسەر كەوتوون ئەوا ناڵێن كە ئەوان پاشا و شاژنی داهاتووی وڵاتێكی وەكو گۆگۆریۆ'ن بەڵكو زۆر ئاسایی دەردەكەون
+___________________+
سێ گەژاوەی گەورە ئامادە كرا بۆ بایكجی بۆ شازادەكان و خانمی جێنشین ، شاژن بە تەواوی ڕێگر بوو لە چوونی ئەوان بەڵام وشە باوەڕپێكراوەكانی پاشا ئەوی هێمن كردەوە
ژەنەڕاڵ و فەرماندە تایهۆنگ لەسەر ئەسپە قاوەییەكەیان لە پێش هەموو وەفدەكە دەڕۆشتن بە جلە ئاوریشمیە درەوشاوەكانیان ، سەرتاپا جلەكانی ژەنەڕاڵ ڕەش بوون جگە لەو پارچە ئاسنە نەبێت كە ڕەنگ زێڕینی بوو و نیشانەی باڵندە سێ قاچەكەی لەسەر بوو
هەرچی تایهۆنگ'ە جلەكانی لە ڕەنگی سەوزی كاڵ تاوەكو سەوزی تۆخی لە هەر پارچەیەک پۆشی بوو كە بە تەواوی درەشاوەی دەرخست بوو وەكو هەموو جارێک
VOCÊ ESTÁ LENDO
گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎
Fantasiaئایە هیچ كاتێک بڕوات بە گەڕانەوەی كات هەبووە لەكاتێكدا كە یاسای كات بریتیە لە نە وەستان و نەگەڕانەوەی كات !؟ من بوومە ئەو كەسەی گەشتی كاتم كرد بە نەزانینی ، من گەشتمە زەمانێک كە چەند هەزار ساڵێک لە دواوەی جیهانەكەم بوو ، بەڵام وەک هیچ كەسێک هەوڵی گە...