𝚆𝚎 𝙰𝚛𝚎 𝙻𝚘𝚜𝚝 𝙾𝚞𝚛 𝚆𝚊𝚢!
+__________+هەمان شوێن لە هەمان بازار كە دوێنی پشێویان بۆ نایەوە و پڕ'یان كرد لە كێشە و هەرا نانەوە كە دووبارە چاویان پێک'كەوتەوە و بێ ئەوەی هیچ شتێک بڵێن بەرەو ڕێڕەوێكی ئاشنا ڕۆشتن كاتێک دوای چەند خولەكێک لە بەردەم ئافرەتێک وەستان كە كێكی برنج'ی دەفرۆشت
سەری هەڵبڕی و دووبارە ئەو كوڕەی بینیوە كە بە زەردەخەنەوە سەیری دەكات و وەک هەمیشە هاتووە بۆ ئەوەی كێكی برنج بكرێت
"سیۆدۆڵ دووبارە كێكی برنجت دەوێت!؟"
"بێگوومان....من جگە لەوە هیچ كارێكم نییە بۆ ئەوەی لە بازاڕ بسوڕێمەوە"
ئافرەتەكە زەردەخەنەیەكی كرد و چاوەكانی كەوتە سەر هاوڕێكەی كە بە هێمنیەوە لە پاڵیەوە وەستاوە ، بە دەنگێكی كەمێک بەرز قسەی بۆ كرد كاتێک بازاڕەكە دەنگێكی گەورەی دروست كردبوو و ڕێگر بوون لەوەی بتوانن بە ئاسایی قسە بكەن
"تۆش هاوڕێی سیۆدۆڵ'یت وایە!؟....تۆش وەكو ئەو ئارەزووی كێكی برنج'ت كردووە!؟"
هاوڕێكەی سەیرێكی سیۆدۆڵ'ی كرد و زەردەخەنەیەكی كرد و سەرنجی گەڕاندەوە سەر ئافرەتەكە بۆ ئەوەی وا لە یۆنا بكات كە چاوەكانی فراوان بێت
"بێگوومان منیش ئارەزووی كێكی برنج دەكەم زۆر زیاتر لە سیۆدۆڵ....بەو بۆنەیەوە تكایە دەتوانیت دوو دانە بپێچیتەوە!؟"
"بێگوومان"
یۆنا'ی ناسراو بە سیۆدۆڵ بە خێرایی ڕووی كردە هاوڕێكەی و بە گرژیەوە قسەی بۆ كرد لە كاتێكدا وەک ئەوە وابوو غیرە بكات لە بەرامبەر كێكی برنج'دا
"تۆ هەرگیز ئارەزووی كێكی برنج'ت نەكردووە....چی بوو وا لە ناكاو!؟"
"ئارەزووەكانی مرۆڤ دەگۆڕێن....ئەوە كێشەی تێدایە بۆ تۆ!؟"
قۆڵەكانی لێكەوە گرێ دان و ڕووی كردە لایەكی'تر كاتێک هاوڕێكەی بە زەردەخەنەیەكی شاراوە ئاڕاستەی سەیر كردنی لەسەر خانمی كێكی برنج بوو كاتێک سەرقاڵی پێچانەوەی بوون
كاتێكی زۆر یۆنا سەرقاڵی ئەوە بوو كە بازاڕەكە بە هاوڕێكەی بناسێنێت كاتێک لە لایەكی'ترەوە سەرقاڵی خواردنی كێكی برنج'ەكەی بوو هاوشانی هاوڕێكەی
تەواوی شار ناسێنرا پێی كاتێک تەواوی كوچە و كۆڵانەكان و بەندەرە ئاویەكان و دەرگا دەروازەییەكانی كۆشک و دووكانە بەناوبانگەكانی شاری پێ ئاشنا كردن
![](https://img.wattpad.com/cover/295150567-288-k121270.jpg)
CZYTASZ
گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎
Fantasyئایە هیچ كاتێک بڕوات بە گەڕانەوەی كات هەبووە لەكاتێكدا كە یاسای كات بریتیە لە نە وەستان و نەگەڕانەوەی كات !؟ من بوومە ئەو كەسەی گەشتی كاتم كرد بە نەزانینی ، من گەشتمە زەمانێک كە چەند هەزار ساڵێک لە دواوەی جیهانەكەم بوو ، بەڵام وەک هیچ كەسێک هەوڵی گە...