41 - دەستگیر كردن

227 49 118
                                    

𝚃𝙴𝙰𝚁𝚂 𝙰𝚁𝙴 𝚆𝙾𝚁𝙳𝚂, 𝚃𝙷𝙴 𝙷𝙴𝙰𝚁𝚃 𝙲𝙰𝙽'𝚃 𝚂𝙰𝚈
+_______________+

"زۆر باشە فەرماندە.....لەسەر سنووری گیۆنیول چاوەڕێی سەربازەكانتان دەبین......بەڵام سوپای پاڵپشتی وەک باسمان لێوەی كرد بەرەو هانسیۆک دەچێت"

"نیگەرانی ئەوە مەبە پاشا ئاشین......هەموو شتیک بە خواستی ئێوە دەڕوات بۆیە دوو بەیانی دەتوانیت لە ناوچەی گیۆنیول دەربچیت"

"زۆر سوپاس فەرماندە......سڵاوم بە پاشا لیوینگ بنێرە"

پاشا ئاشین كاتی خۆی وەرگرت و قبووڵ كردنی وەرگرت لەلایەن پاشا لیوینگ بۆ ئەوەی شەش سەد هەزار سەرباز بنێرێت و بكرێن بە دوو بەش و هێرش بكەنە سەر هانسیۆک و میری ویری دەستگیر بكەن

+__________________+

پاشا ئاشین گەڕایەوە قەڵا و هەستی بە پشێوەی كرد لە لایەن سەربازەكانی گۆگۆریۆ ، بەرەو شوێنی حەسانەوەی ژەنەڕاڵ'ی گۆگۆریۆ ڕۆشت كە بینی خۆی ئامادە كردووە و هەوڵ دەدات بڕوات

"ژەنەڕاڵ چی ڕوویداوە!؟"

"كەواتە نازانیت!؟"

"نەخێر"

جۆنگكووک ساردی و تووڕەبوونێكی زۆری لێوە بەدی دەكرا جگە لەوە كە پاشا ئاشین'ی بینی زیاتر هەستی بە تووڕەیی و ڕق كرد ، هاتە پێشەوە و ڕووخساری لە ڕووخسارە پڕ پرسیارەكەی ئاشین نێزیک كردەوە

"كچەكەم و شازادە خاتوونی گۆگۆریۆ دیار نەماون......گەر ئەوە دەستی تۆ یاخوود دارودەستەكەتی تێدا بێت ئەوا بایكجی خاپوور دەكەم بە میری ویری و پاشا'كەشیەوە......چونكە من بەهۆی بایكجی'ەیەوە جارێک هاوسەرەكەمم لە دەست داوە و نامەوێت كچەكەشم لە دەست بدەم"

چاوەكانیان بە تیژیەوە لێكی دەڕوانی كە پڕی ڕق قینە بوون ، جۆنگكووک دوور كەوتەوە لێی و بەرەو ڕێگای خۆی ڕۆشت لەگەڵ تایهۆنگ و سەربازەكانی

+________________+

گۆلسابیۆ و جۆنگسان بە خێرایی گەشتن بە عەشارگەكە و بینیان كە دوو پاسەوان لە بەردەم دەرگاكە وەستاون ، بەرەو ڕووی ئەوان ڕۆشتن و یەخەی پاسەوانەكانیان گرتن بە تووندی

"بە نەفرەت بیت پێم بڵێ دایكم لە كەوێیە!؟"

"خێرا وەڵام بدەنەوە پورێ'م لە كوێیە!؟"

"هێواش بن پاڵەوانەكان"

دەنگێک لە دواوەی ئەوان هات و لایان كردەوە و یەخەی پاسەوانەكانیان بەردا بۆ ئەوەی بەڕێز یانگ ببینن كە تەمەنی لە كۆتایی چلەكانی بوو

گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎Where stories live. Discover now