38 - ئازار

389 56 211
                                    

𝙺𝚗𝚘𝚠 𝚃𝚑𝚊𝚝, 𝙽𝚘𝚝𝚑𝚒𝚗𝚐 𝚂𝚝𝚊𝚢𝚜 𝚃𝚑𝚎 𝚂𝚊𝚖𝚎
+_____________+

پێچراوەیەكیان لە دەست بوو و بەرەو قەڵای یۆیۆل دەگەڕانەوە بە ماندوویەتیەوە ، سۆلهی سەیرێكی لیمینـ'ـی كرد كە تەنها سەیری بەردەم قاچەكانی دەكرد بە ماندوویەتیەوە و پرسیارێكی لە سۆلهی كرد

"سۆلهی تۆ تێبینی ئەوەت كردووە كە جۆنگ زۆر شێوەی لە ژەنەڕاڵ دەكات!؟"

"بەڵێ......هەستم بە لێک چوونێک كرد لە نێوانیان......هەتا ناوی ئەویش ناوی ناوچەیەكی گۆگۆریۆ'یە"

"بەڵام سۆلهی!؟......چەند ڕۆژێكە دەمەوێت ئەوە بپرسم كە بۆچی ناوی ڕاستەقینەی ئێمەت بە ئەوان نەوت!؟"

"ئێمە وەفدی گۆگۆریۆ'ن لیمین.....هیچ كەسێک نازانێت وەفدی گۆگۆریۆ لێرەیە و پێیان وایە ئیستا ئێمە لە بایکجیـ'ـن بۆیە پێویستە بە شاراوەیی بمێنینەوە.....هەروەها ئێمە لە خاکی دوژمنین جگە لەوە ناتوانم ناتوانم گوێم لەو پرسیارانە بێت كە دەربارەی ناوە تاكیەكەت باسی دەكەن"

"كەواتە چی بە دایكم بڵێین.....ئەو وا دەزانێت كە ئێمە تەنها لە بازاڕەكە دەسوڕێینەوە و نازانێت كە هاوڕێمان هەیە"

"بۆچی پێویستە بزانێت!؟"

"گەر ئەم كێكی برنجـ'ـانە ببینێت بڵێین چی!؟"

سۆلهی چەند جارێک چاوەكانی داخست و وەستان لە بەردەم یەكەوە بۆ ئەوەی بیر بكاتەوە چی بە لێلێ و ئەوان بڵێت دەربارەی ئەو كێكی برنجـ'ـەی كە لەلایەن كەسێكەوە بە دیاری دراوە كە هەژدە ساڵە پێیان وابووە مردووە

"دەڵێین كڕیومانە"

+_________________+

"كوڕینە دەتوانم بێمە ژوورەوە!؟"

"بێگومان پورێ"

گۆلسابیۆ وەڵامی دایەوە و هەردووكیان هەڵسان ، یۆنا هاتە ژوورەوە كە ژێر چاوەكانی كەمێک سوور هەڵگەڕابوون كە وای لە جۆنگسان و گۆلسابیۆ كرد نیگایەكی لێ تێنەگەیشتن بەیەكەوە بگۆڕنەوە تاوەكو گۆلسابیۆ پرسیاری كرد

"پورێ تۆ گریاویت!؟"

"شتێكی گرینگ نییە......تەنها هاتم بۆ لاتان بۆ ئەوەی هێندێک قسە بكەین"

سەریان بە ئەرێنییەووە جوڵاند و لە پاڵ یەكەو دانیشتن كە یۆنا لە بەردەمیان دانیشت بوو ، زەردەخەنەیەكی كرد و دەستی بە پرسیاركردن كرد

گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎Where stories live. Discover now