𝚆𝚎 𝙰𝚛𝚎 𝙽𝚘𝚝 𝙴𝚗𝚎𝚖𝚢
+________+>نازناوی هیچیان وەک نازناوی ئێستای خۆیان نییە چونكە لە سەردەمی فەرمانڕەوایی گۆگۆریۆ ئەو نازناوەنە نەبوون بۆیە نازناوی ئەو سەردەمە بەكار دەهێنم بەڵام كەسەكان ناوی خۆیان هەر ماوە بەهۆی كەسایەتیان
+______________^"هاک هۆسۆک"
"دوای ئەو"
"یا جیمین"
"دوای ئەو"
"كۆگ تایهۆنگ"
بەیانی هات و پاڵەوانانی گۆگۆریۆ ناوی خۆیان وەک سەرباز تۆمار كرد لە كۆشک ، لە سڕەی سەربازەكان هاتنە دەرەوە دوای تۆمار كردنی ناویان و بەرەو ڕێڕەوێكی'تر ڕۆشتن تاوەكو جلی سەربازی وەربگرن
دوای وەرگرتنی جلە سەربازیە شینەكانیان و زرێ ئاسنینەكانیان كە تایبەت بوو بە گۆگۆریۆ ڕۆشتن بۆ مەیدانی سەربازی بۆ ئەوەی ڕاهێنانیان پێ بكرێت و بەهێز بكرێن بۆ جەنگەكە بۆ ئەوەی
كەمترین قوربانیان دەست بكەوێتهەموو ناونوسەكان كران بە چەند بەشێک و بەسەر چەند فەرماندەیەک دابەش بوون بۆ ئەوەی ڕاهێنانیان پێ بكرێن ، كۆمەڵەی پاڵەوانان بەیەكەوە مانەوە و لە ڕێز وەستان تاوەكو فەرماندەی كۆمەڵەكەیان گەشت و هەموو بە ڕێكی وەستان
فەرماندەیەكی ڕێک پۆش بوو بە جلە سەربازیەكانی و زرێ گەورەكەی و ڕووخسارە ورد و سپیەكەی ، شمشێرەكەی لە دەستی چەپیەوە هەڵگرت بوو و سەیری سەربازیەكانی دەكرد تاوەكو دەستی بە وتەكانی كرد
"من فەرماندە چوون یۆنگی لە ئەمڕۆوە ئێوە سەر بە كۆمەڵەی منن و من فەرماندەی ئێوەم....هەر ئەمڕۆ دەست دەكەین بە ڕاهێنانی سەربازی...بۆیە هەر یەكێک لە ئێوە ئەو شمشێرە دارینانە بگرێتە دەست كە لەم كۆشەیەوە دانراون"
بە دەستی ئاڕاستەی گۆشەیەكی كرد كە چەندین شمشێری دارینی تێدا بوو بە پێی ژمارەی سەربازەكان ، هەموو شوێنەكانیان چۆڵ كرد و بەرەو شمشێرەكان ڕۆشتن و دانەیەكیان هەڵبژارد و گەڕانەوە شوێنی خۆیان و كوڕەكان زەردەخەنەكیان كرد و سەیری یەكیان كرد تاوەكو هۆسۆک ڕای خۆی دەربڕی
"دەمێكە ئەو شمشێرە دارینەم هەڵنەگرتووە"
"ڕاست دەكەیت براكەم....پێم وابێت لەبیرم كردووە چۆن بەكاری بهێنم"
"سەیر كە تایهۆنگ بە وریا'ییەوە بەكاری بهێنە لەوانەیە كەسێک بكوژیت"
هەرسێكیان پێكەنین بە حاڵی شمشێرە دارینەكان كاتێک ئەوان دەمێكە وازیان لێ هێناوە و هەڵگرتینیان كرد بوو بە شتێكی نامۆ ، هەموو خۆیان ڕێک كردەوە بۆ ئەوەی دووبارە فەرماندە یۆنگی لەگەڵیان بدوێت
VOCÊ ESTÁ LENDO
گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎
Fantasiaئایە هیچ كاتێک بڕوات بە گەڕانەوەی كات هەبووە لەكاتێكدا كە یاسای كات بریتیە لە نە وەستان و نەگەڕانەوەی كات !؟ من بوومە ئەو كەسەی گەشتی كاتم كرد بە نەزانینی ، من گەشتمە زەمانێک كە چەند هەزار ساڵێک لە دواوەی جیهانەكەم بوو ، بەڵام وەک هیچ كەسێک هەوڵی گە...