9. ژەنەڕاڵێكی نوێ و كەسێكی نوێ

440 90 23
                                        

𝚆𝚑𝚘 𝚆𝚎 𝙰𝚛𝚎?!
+_______________+

"ئەم ناوە چۆڵ بكەن فەرماندەی باڵای باكور لێرەیە"

دەنگێک بە هاوارەوە دەبیسترا كاتێک ڕێڕەوی بازارەكە چۆڵ كرا و كاروانێک بەرەو كۆشک لە ڕێگا بوو ، یۆنا دووبارە بە نهێنی بە جلێكی كوڕانەوە لە بازاڕەكە بوو كە هاوشانی لێلێ بەیەكەوە دەڕۆشتن

دوای بیستنی هاوارەكە هاوشێوەی خەڵكانی ئەو شوێنە لە لێوارێک وەستان كاتێک ون ببوون لە نێو خەڵكی ، هەوڵیان دەدا كە خۆیان بەرز بكەنەوە بۆ ئەوەی فەرماندەی باڵای باكور ببینن كاتێک گوێیان لە خەڵكی بوو كە دەربارەی ئەو دەدوان

"دەبێت ئەو چ جۆرە كەسێک بێت!؟"

"بیستوومە كە گوایە ئەو دەبێتە ژەنەڕاڵ دوای ئەوەی ژەنەڕاڵ موگول مردووە"

"تۆ ڕاست دەكەیت منیش گوێبیستی ئەوە بووم...جگە لەوە دەڵێن ئەو زۆر گەنجە بۆ ئەوەی ببێتە ژەنەڕاڵ بەڵام پاشا بەوە ڕازی بووە"

"من دڵنیام بەهۆی ئەوە بووە كە دەستێكی باڵای هەبووە لە جەنگەكە....خۆم بینیم كە چۆن دەجەنگا كاتێک وەک سەربازێک بەژداریم كردبوو لە جەنگەكە"

"تەنها هیوادارم ببێت بە ژەنەڕاڵێكی باش وەكو ژەنەڕاڵ موگول"

لێلێ و یۆنا سەیركردنێكیان گۆڕیەوە و بە سەرسوڕمانەوە لێكیان دەڕوانی تاوەكو گوێیان لە دەنگی پێی ئەسپەكان بوو بۆ ئەوەی لا بكەنەوە بۆ خاوەنی ئەسپەكە

كەسێک بوو كە نەیاندەتوانی لە دوورەوە بیبینن ، لەسەر ئەسپەكەی بوو و بە شكۆ'وە بەرەو كۆشک كەوتە رێ كاتێک چەندین سەرباز و دارودەستەی'تری لەگەڵدا بوون كە لە دواوەی دەڕۆشتن و ئاڵای باڵندە سێ قاچەكەی گۆگۆریۆ'یان لە دەست بوو

"دەبێت ئەو كەسێكی چۆن بێت بەڕای تۆ لێلێ!؟"

"تەنها با كەسێكی باش بێت....دوای ئەوە جیمین هەموو شتێ ڕوون دەكاتەوە چونكە ئەوان لە كۆشكن و هەموو هەواڵێک دەزانن دەربارەی"

یۆنا سەری بە ئەرێنییەووە هەژاند بە هێواشی و خەڵكەكە پەرتەوازەیان كرد دوای ئەوەی كاروانەكە ڕۆشت بۆ نیو كۆشک و دەروازەكان كرانەوە

یۆنا و لێلێ كەوتنە ڕێ بۆ ئەوەی وزە بەخش بۆ دایكی یۆنا بكڕن لەكاتێكدا بەهۆی بێ هێزی و نەخۆشی دەناڵێنێت ، ئەوە بۆتە جێی نیگەرانی بۆ هەمووان كاتیک دایكیان بەو شێوەیە دەبینن

هەفتەیەكە پاشا و سەربازان گەڕاونەتەوە بۆ گۆگۆریۆ و جەنگ تەواو بووە ، نامەیەک بۆ فەرماندەی باڵای باكور نێردرا و وەک پێزانینێک داوایان لێی كرد كە بگەڕێتەوە بۆ گۆگۆریۆ و پۆستی ژەنەڕاڵی وەربگرێت ئەویش بە خۆشحاڵیەوە بڕیارەكەی پاشا'ی قبووڵ كرد

«گەڕانەوە بۆ كات»✔︎Where stories live. Discover now