"𝙷𝚘𝚠 𝙸 𝙲𝚊𝚗 𝙱𝚎𝚕𝚒𝚎𝚟𝚎?!
𝙸 𝙲𝚊𝚗'𝚝....."
+______________+"بۆچی دوای ئەوەی هەموو شتێک ئاشكرا بوو نەگەڕایتەوە!؟"
"نەمتوانی.....نەمتوانی چونكە بە تەواوی ڕقم لەم كۆشكە و دارودەستەی بوو....هەر كە ئەم ڕۆژانەم یاد هاتبایەوە ڕقم لە كۆشک دەبوویەوە دووبارە و دووبارە...هەموو كەسێک و هەموو شتێكی ئەم كۆشكەم وەک دوژمن سەیر كرد...وەزیرەكان...كاربەدەستان...خزمەتكارەكان...قەشەكان و هەموو كەسێكی ناوی.....تاكە كەس كە نەمدەتوانی ڕقم لێی بێت تۆ بوویت خاوەنشكۆ...جگە لەوە دڵنیا بووم دوای قسەی قەشەكە خەڵكی نەفرەتیان لە ئێمە دەكرد"
چاوەكانی بڵند كرد كاتێک دەبریسكانەوە و سەیری پاشا'كەی كرد كە بە نیگەرانیەوە سەیری دەكردەوە ، كاتێكی زۆر تێپەڕی و شاژن هاوارێكی زۆری كرد و ئەو هێزەی كە هەیبوو بە كێشانی مستەكۆڵەكانی بەكاری هێنا كە لە سینگی پاشا'كەی دەدا
بەڵام وەک هەموو جارێک وەک كاتی گەنجی توانی بەهۆی ئامێزێكی خۆی ئارامی بكاتەوە و تۆڵەی ئەو چەند ساڵە بكاتەوە كە بۆنـ'ـكردنەكەی و ئامێزەكەی پڕی كردنەوە
"بمبورە سۆریۆنگ.....بمبورە كە بۆ خەڵكی بووم بە پاشا بەڵام بۆ تۆ نەبووم بە هاوسەرێكی باش.....باوەڕم پێ بكە تەواوی گۆگۆریۆ بەدواتاندا گەڕام تەنانەت وڵاتانی دووژمن و دراوسێـ'ـش......بەڵام هیچ شتێک لە ئێوە بوونی نەبوو"
پاشا فرمێسکێكیـ'ـتری كەوتە خوارەوە كاتێک شاژنەكەی چەندین دانە جلەكانی بە تەواوی تەڕ كردوون ، بە قووڵی سەیری چاوە لاوازەكانی شاژنەكەی دەكرد كاتێک زەردەخەنەیەكی بچووک و شكاوی كرد
"هەرگیز پێم وا نەبوو بتوانیت بمدۆزیتەوە.....بە هەموو شێوەیەک ڕێگر بووم لە منداڵەكان لەوەی گفتوگۆ لەگەڵ پلە بەرزەكان بكەن.....كەچی كوڕەكەم بووە بە فەرماندەیەكی كۆشک و كچەكەشم بووە بە هاوڕێی ژەنەڕاڵـ'ـی گۆگۆریۆ"
"وەک بیستم ناوت لە كچەكەمان ناوە یۆنا.....بۆ ئەوەی وەک ئاوارەی بیۆ خەڵک بتانـ'ـناسن و نەتوانم گومان بكەم!؟"
>یۆنا
ناوێكی بیۆ'ییە کە دوای ڕووخانی بیۆ خەڵکەکەی زۆربەی ئاوارە بوونپێكەنینێكی بچووک لە دەمی شاژن دەرچوو و كەمێک سەری خۆی هێنا خوارەوە ، هەناسەیەكی هەڵمژی و سەری هەڵبڕی بۆ ئەوەی بە ئەرێنییەووە بجوڵێنێت
"بەڵێ....هەوڵم دا ناوێكی گووماناوی لێ بنێم....بەڵام سەركەوتوو نەبووم لەوەی ڕێگری لە یاكترناسینی ئێوە بكەم"
"ڕاست دەكەیت.....من ئەوم لە دارستانەكە دۆزیەوە كاتێک منداڵێكی ترساو بوو"
VOCÊ ESTÁ LENDO
گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎
Fantasiaئایە هیچ كاتێک بڕوات بە گەڕانەوەی كات هەبووە لەكاتێكدا كە یاسای كات بریتیە لە نە وەستان و نەگەڕانەوەی كات !؟ من بوومە ئەو كەسەی گەشتی كاتم كرد بە نەزانینی ، من گەشتمە زەمانێک كە چەند هەزار ساڵێک لە دواوەی جیهانەكەم بوو ، بەڵام وەک هیچ كەسێک هەوڵی گە...