39 - داواكەی لێلێ

319 56 135
                                        

𝙴𝚗𝚍 𝙸𝚜 𝙽𝚎𝚊𝚛
+___________+

بەیانی وەكو هەموو ڕۆژێک پڕشنگدار بوو ، هەوایەكی بۆن خۆش لە ناوچەكە دەسوڕایەوە كە وای لە هەموو كەسێک كردبوو كە چاڵاکانە كارەكانیان بكەن

خانۆچكە بچووكەكەی ناوچەی گیۆنیول كەسەكانی نێوی بە تەواوی سەرقاڵ بوون بە كارەكانیان و خۆ ئامادەكردن ، یۆنا وەكو كاری سێزدە ساڵەی كێكە برنجەكانی ئامادە كردن بۆ فرۆشتن بەڵام هەر بە خێرایی خەیاڵی دەڕۆشت و ڕەنگی سپی هەڵگەڕابوو

"دایكە"

یۆنا لای كردەوە و كوڕەكانی بینینی هەر كە بە دەنگی ئەوان هاتەوە هۆش خۆی ، زەردەخەنەیەکی شڵەژاوی كرد و جۆنگسان و گۆلسابیۆ بە ترسەوە سەیری یەكیان دەكرد

"هیچ شتێک ڕوویداوە!؟.......شێوەتان باش ناڵێت"

"لە ڕاستیدا دایكە.......ئـ...ئێمە......تۆ پێی بڵێ گۆلسابیۆ"

جۆنگسان ئەوەی گەرووی دەرنەكرد و گۆلسابیۆ'ی لێ ئاگادار كردەوە ، هەرچی گۆلسابیۆ'یە چەند جارێک چاوەكانی داخست و هەناسەیەكی قوڵی دایەوە كە یۆنا هێشتا بە گوومانەوە سەیری دەكردن

"لە ڕاستیدا پورێ......شتێک ڕوویداوە.....واتە ڕووی نەداوە ئێمە كردوومانە و ئیتر ڕووی داوە..."

گۆلسابیۆ خۆشی نەیدەزانی چی دەڵێت و چۆن بابەتەكە بكاتەوە ، یۆنا چاووەكانیان بچووک كردەوە و سەیری هەردووكیانی كرد بۆ ئەوەی ئەوان بێدەنگ بن و خۆی بێتە دەنگ كە پەنچەی هەڕەشەی لەسەر ئەوان دەجوڵاند

"ئێوە......دووبارە.....كارتان بۆ بەڕێز یانگ كردووە!؟"

"تكایە ببوورە دایكە......بەڵام ئەوە پێویست بوو"

یۆنا هەناسەیەكی قوڵی دایەوە و دەستەكانی بڵند كرد بۆ ئەوەی بەسەر ڕووخساریەوە بهێنێت و بەرەو نێوچاوانی ببات ، سەیری تاوانبارەكانی بەردەمی كرد كە سەری خۆیان هێناوەتە خوارەوە

"گەر ئەمجارە بیڵێمەوە دەبیتە چەندەمین جار كە بیڵێم كار لەگەڵ بازرگان یانگ مەكەن!؟"

"سی و حەوت"

یۆنا دەستەكانی هێنا خوارەوە و بە سەرسامییەوە سەیری گۆلسابیۆ'ی دەكرد كە بە تەواوی هەموو ئەو ساتانەی ژماردووە كە یۆنا ئاگاداری كردوونەتەوە لە بازرگان یانگ

یۆنا هەوڵی دا كە جڵەوی خۆی جێگیر بكات بۆ ئەوەی پێڵاوەكانی لە قاچەكانی دوور نەخاتەوە و بە هەموو ناوچەی گیۆنیولـ'ـدا ڕا نەكات بە دوایان لەگەڵ پێڵاوەكانی

«گەڕانەوە بۆ كات»✔︎Donde viven las historias. Descúbrelo ahora