𝙳𝙾𝙽'𝚃 𝙶𝙾 𝙿𝙻𝙴𝙰𝚂𝙴
+_____________+شەش مانگ تێپەڕی زۆر بە ئاسانی وەک ئەوەی چاوەكانت دابخەیت و بیكەیتەوە بۆ ساتێكی كەم و دیاری كراو ، تەواوی شەش مانگ'ەكە لێلێ بوو بە كەسێكی ڕاستەقینەی گۆگۆریۆ و بەهۆی یۆنا و جیمین'ەوە وە هاوڕێیەتی پتەو دروست بوو لە نێوان كەسانی'تردا
وە بەیەكەوە دەستیان كرد بە كێڵانی ئەو كێڵگە'یەی كە جیمین و ئەوان كاریان تێدا دەكرد ، بەیەكەوە كارەكانیان ئەنجام دەدا و دایكی جیمین هێزی ئەوەی نەما بوو كە چیتر سەرقاڵی كێڵای كێڵگە' ببێت ، بۆیە ئەو تەنها خواردنی ئامادە دەكرد
لێلێ و جیمین بە تەواوی ئەو هەستانەیان شاردبۆوە كە بۆ یەكیان هەبوو ، بەڵام بینینی یەکتری و درەوشانەوەی چاوەكانیان دوور بوو لە شاردنەوەی هەستەكانیان لێک
+_________________+
لەنێو جەنجاڵی بازاڕەكەدا بوو كاتێک كۆمەڵێک خەڵكی بینی لە بەردەم شوێنی ئاگادار كردەوەی شاهانە'دا وەستا بوون لە بەردەم كاغەزێكی نوسراوی شاهانە
>ئاگادار كردنەوەی شاهانە
پێک دێت لە تەختەیەكی دروست كراو و لە گۆشەیەكی بازاڕدا دانراوە ئەو هەواڵانە دەخاتە دیار كە لە دەستەی شاهانە بۆ ئاگادار كردەوەی خەڵكی دەیخەنە دیار بە هەڵواسینی كاغەزێكی شاهانەبەرەو جەنجاڵیەكە ڕۆشت و گوێی لەو كەسانە گرت كە پەڕاوەكە دەخوێننەوە و شوێنێكی جێگیری نەبوو تاوەكو خۆی ئامادە بێت لەوێ بۆیە گوێی گرت كاتێک خەڵكانی نەخوێندەوار داوای خوێندنەوەیان لە كەسانی خوێندەوار دەكرد
"نوسراوە كە وڵاتی گۆگۆریۆ شان بە شانی بنەماڵەی "وی" دەچێتە جەنگ بۆ لەناوبردنی لیاودۆنگ....بەڵام ئێمە پێویستمان بە سەربازی بە جەرگە بۆ جەنگەكە كاتێک ئێمە بۆ سەلامەتی خێزانەكانی ئێوە دەجەنگین بۆیە ئێوەش وەک خەڵكی گۆگۆریۆ و شان بە شانی خاوەنشكۆ و وەزیر و فەرماندەكانی گۆگۆریۆ بەژدای بكەن لە جەنگێک كە دەتوانین سەركەوتن بەدەست بهێنین.....وە هەر كەسێكیش بەژداری بكات ئەوا خێزانەكەیان قەرەبوو دەكرێنەوە بە 20 تۆپ ئاوریشم و 20 پارچە زیو"
"واتە ئەوان داوای سەرباز دەكەن بۆ جەنگەكەی نێوان گۆگۆریۆ و لیاودۆنگ!؟"
"بەڵێ وەک ئەوە نوسراوە كە خوێندمەوە....من بۆ ئەوەی وەک خەڵكی گۆگۆریۆ خۆم بسەلمێنم دەچم بۆ ئەو جەنگە و بەژداری دەكەم"
"منیش هەروا بەژدای دەكەم ئەوە لە پێناو خێزانەكانی ئێمە دایە"
"هەروا منیش بەژدای دەكەم"
![](https://img.wattpad.com/cover/295150567-288-k121270.jpg)
BINABASA MO ANG
گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎
Fantasyئایە هیچ كاتێک بڕوات بە گەڕانەوەی كات هەبووە لەكاتێكدا كە یاسای كات بریتیە لە نە وەستان و نەگەڕانەوەی كات !؟ من بوومە ئەو كەسەی گەشتی كاتم كرد بە نەزانینی ، من گەشتمە زەمانێک كە چەند هەزار ساڵێک لە دواوەی جیهانەكەم بوو ، بەڵام وەک هیچ كەسێک هەوڵی گە...