𝙸𝚝'𝚝 𝙵𝚊𝚍𝚎, 𝚂𝚘𝚖𝚎𝚘𝚗𝚎 𝚂𝚑𝚘𝚞𝚕𝚍 𝙳𝚒𝚎
+_________________+شەو دەستی بەسەر زەویدا گرت و سوپای گۆگۆریۆ دوای گەشتێكی دوور و درێژ گەشت بە سنووری لیاودۆنگ و لە دووری چەند سەد مەترێکەوە لە بنكەی سەربازی بایكجی'یەوە دوور بوون
بڕیاردرا تاوەكو سوپای بایكجی جوڵە نەكات ئەوان دەست بە جوڵە نەكەن بۆیە هەموو سەربازان و پلە بەرزەكان پشوویان دا دوای ئەوەی ئەو ڕێگا درێژەیان بڕی ، چەند سیخوڕێک نێردرا بۆ سوپای بایكجی بۆ ئەوەی ئاگاداری هەموو جوڵەیەكی ئەوان بن لە هێرشی پێش وەختە
چادرەكان هەمووی لە بنكەی سەربازی گۆگۆریۆ هەڵدرا بوون كە چادری پاشا هێشتا ڕووناک بوو و لەگەڵ دارودەستەكانی دەربارەی چۆنیەتی هێرش كردنەكە تاو'وتوێیان دەكرد كە پێک هاتبوون لە سەرۆک وەزیر، وەزیران، شازادە، ڕاوێشكار، ژەنەڕاڵ و فەرماندەكان بە هەمان جلی سەربازیەوە
هەموو لە دەوری مێزێكەوە دانیشت بوون و سەیری ئەو نەخشەیان دەكرد كە سنووری لیاودۆنگ'ی لێ نەخشێنرا بوون ، بە چەند ئامرازێكی ڕەنگ سوور و شین سوپای خۆیان و بایكجی'یان جیا كردبۆووە بۆ ئەوەی ئاسان بێت بۆ تاو'وتوێ كردن تاوەكو ڕاوێشكار دەستی خستە سەر بەشی بنكەی سەربازی بایكجی
"بایكجی لێرەوە بنكەی سەربازی جێگیر كردووە و بە پاڵ ڕووباری یالوو'وەوە هاتووە بۆ نێزیک ناوچەی لیاودۆنگ....گەر هێرش ببەن ئەوا پێویستە كە لە نێوەندی دارستانەكە بێت چونكە شوێنی بنكەی سەربازی ئێمە ناتوانرێت جەنگی تێدا ئەنجام بدرێت بەهۆی ئەم گردەی كە لە نێوانمانە.....بۆیە ئەوە وامان لێ دەكات خۆمان دەست بە هێرش كردن بكەین"
"بەڵام ڕاوێشكار ئێمە پێویستە پلانێكی باشمان لە ژێر دەستدا بێت بۆ ئەوەی ئێمە ببینە خاوەن هێرشێكی سەركەوتوو"
"بیرم لە هەموو شتێک كردۆتەوە شازادە......ئێمە بەهۆی كەمی سوپا'وە ناتوانین هیچ پلانێكی گەورە دەست پێ بكەین"
"چی دەربارەی تانگ!؟......هیچ هەواڵێک هاتووە!؟"
"خاوەنشكۆ ڕێگای تانگ درێژە و دەبێت نامەبەرەكە بەیانی بگاتەوە.....جگە لەوە من دڵنیام كە تانگ بە ناردنی سوپا ڕازی دەبێت بەڵام كاتێكی زۆری دەوێت بۆ ئامادە بوون"
پاشا هەناسەیەكی قوڵی دایەوە دوای ئەوەی نامجوون ڕوون كردنەوەی دا ، فەرماندە یۆنگی بەبێ دەنگی ئەو تێنووسەی دەركرد كە لە نێو جلەكانی بوون كە هەمان تێنوسەكەی دالیا بوو ، بە هێواشی لە بەردەم ڕاوێشكار'ی دانا كە لە پاڵیەوە دانیشت بوو
"ئەمە شێوازی دروست كردنی سۆتان'ە.....گەر سوپای تانگ'یش درەنگ دەست بە جووڵە بكەن ئەوا دەتوانن بەوانەوە بەرگری بكەین"
ESTÁS LEYENDO
گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎
Fantasíaئایە هیچ كاتێک بڕوات بە گەڕانەوەی كات هەبووە لەكاتێكدا كە یاسای كات بریتیە لە نە وەستان و نەگەڕانەوەی كات !؟ من بوومە ئەو كەسەی گەشتی كاتم كرد بە نەزانینی ، من گەشتمە زەمانێک كە چەند هەزار ساڵێک لە دواوەی جیهانەكەم بوو ، بەڵام وەک هیچ كەسێک هەوڵی گە...