8. سەركەوتن

364 71 2
                                    

𝙽𝚘 𝚆𝚊𝚢 𝙸𝚊𝚖 𝙶𝚘𝚒𝚗𝚐 𝚃𝚘 𝙻𝚘𝚜𝚎
+__________+

هەموو شتێک جێبەجێ كرا و سەربازەكان خۆیان ئامادە كرد بۆ ئەوەی دارە دروستكراوەكان ئامادە بكەن و مەشخەڵەكان بسوتێنن و بیانخەنە سەر دارە دروستكراوەكان بە شێوەی ستونی كاتێک شەو هات و مانگ بەدەرەوە نەبوو بەهۆی هەورە چڕەكان

چەندین سەرباز ئامادە كران بۆ ئەوەی مەخشەڵەكان ئاگر بدەن و هەموو بكەونە ڕێ و بەبەردەم قەڵای لیاودۆنگ'دا بڕۆن بۆ ئەوەی سەر لیشێواویان بكەن

"هەموو شتێک ئامادەیە فەرماندە چوون!؟"

"بەڵێ خاوەنشكۆ"

"كەواتە ئامادەی ڕۆشتن بن"

"فەرمانتە خاوەنشكۆ"

پاشا و ئامادە بووانی لە شوێنێكی بڵند وەستا بوون بۆ ئەوەی دیمەنی مەشخەڵە ملیۆن و نیوەكە بنینن بە ڕۆشتنی سەربازەكانەوە ، هەموو كەوتنە ڕێ و بەبەردەم قەڵاكەی لیاودۆنگ'دا تێپەڕین كاتێک سەربازەكانی لێواری قەڵاكە شتێكی درەوشاوەیان بینی بۆ ئەوەی چاوەكانیان فراوان بێت و هەواڵی فەرماندەی قەڵاكە بدەن

"فەرماندە....فەرماندە....شتێک ڕوویداوە"

پاسەوانێک بە خێرایی خۆی كرد بە ژووری مانەوەی فەرماندەی لیاودۆنگ كاتێک لەگەڵ كۆمەڵێک ئافرەتی لەشفرۆش ڕایدەبوارد و سەمایان دەكرد كە بوتێڵێكی شەڕابی لە دەستەكانی بوون ، سەری هەڵبڕی كاتێک سەربازە پەشۆكاوەكەی بینی و خۆی ڕێک كردەوە و بە گاڵتەجاریەوە ڕێگەی پێ دا كە ڕوون كردنەوە بدات

"چی بووە بەو شێوەیە خۆت كردووە بە ژووردا!؟"

"فەرماندە پێویستە بێیتە دەرەوە....شتێكی چاوەڕوان نەكراو ڕوویداوە"

+________+

فەرماندەی لیاودۆنگ بە خێرایی هاتە لوتكەی قەڵاكە و سەیری ئەو هەموو سەربازانەی دەكرد كە بەرەو گۆگۆریۆ دەچن دوای ئەوەی جلی جەنگی پۆشی ، پەشۆكاوی و ترس لە لەشی هەمووان بڵاوە بوو ، بە پچڕ پچڕیەوە پرسیاری لە سەرژمێری سەربازەكان كرد و دەستی بەرەوە ئەوان ئاڕاستە كرد

"ئــ...ئەوانە....ئەوانە چەند سەرباز دەبن!؟"

"بمبورە فەرماندە....بەڵام ئەوانە لە ژماردن نایەن...ئەوانە لە
ملیۆنێک سەرباز زیاترن من دڵنیام فەرماندە"

"بەڵام ئێمە رێگەمان لە سەربازانی كاو وی گرتووە...ئەوان چۆن توانیویانە بەربەستەكە بشكێنن!؟"

گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎Donde viven las historias. Descúbrelo ahora