25. هەڵبژاردن

303 56 70
                                    

"𝙳𝚘𝚗'𝚝 𝚆𝚘𝚛𝚛𝚢......𝙸 𝚂𝚊𝚟𝚎 𝚈𝚘𝚞"
+_________________+

"ڕاوێژكار.....منم فەرماندە هۆسۆک"

"وەرە ژوورەوە"

هۆسۆک هاتە ژوورەوە و وەكو ڕێزێک كەمێک خۆیی چەماندەوە و سەری هەڵبڕی كە نامجوون سەرقاڵی نوسینە لەسەر پارچە تەختە دارە درێژە یەک لە دوای یەكەكان كە تایبەتە بە پاشا

"دانیشە"

هۆسۆک لەسەر یەكێک لە كورسیەكانی مێزە خڕەكە دانیشت كە بە پۆشەرێكی شینی ئاوریشمی لەسەر ڕاخرا بوو و نامجوون كۆتا وشەی نوسی و نامەكەی لول دا و بەستی

"شتێک ڕوویداوە فەرماندە هۆسۆک!؟"

ڕاوێژكار نامجوون دوای بەستنی نامەكە سەری هەڵبڕی و سەیری هۆسۆکـ'ـی كرد كە ڕووخساری كەمێک نیگەرانە و دەیەوێت شتێک بڵێت بەڵام دەیگەڕێنێتەوە

"لە ڕاستیدا كۆترێكی نامە'بەر لە گۆگۆریۆ'وە هاتووە و دەڵێن كە شازادە یۆنا هاتۆتەوە هۆش خۆی"

"ئەمە هەواڵێكی باشە......بۆیە خۆی دەتوانێت بڕیاری كۆتایی بدات"

"بەڵام من بە پێچەوانەوە حەزم نەكرد كە هاتۆتەوە هۆش خۆی"

"بۆچی!؟......بۆ ئەوەی پاشا'ی تانگ پەشیمان ببێتەوە لە بڕیارەكەی دوای ئەوەی زانی شازادەكەمان بێ هۆشە!؟"

هۆسۆک سەری بە ئەرێنییەووە جوڵاند و نامجوون زەردەخەنەیەكی كرد و هەناسەیەكی بچووكی دایەوە و دەستەكانی گرێ دان لەسەر مێزەكەی بەردەمی و دەستی بە ڕوون كردنەوە كرد

"گەر شازادە بێهۆش بوایە تا كاتێكی درێژخایەن ئەوا پاشا'ی تانگ بەهانەی ئەوەی دەگرت كە ئەوە تەنها فێڵێكە......دوای ئەوەش كارەكە سەختـ'ـتر دەبوو......جگە لەوە ئەو پێویستە ئەو بڕیارە قبووڵ بكات"

"بەڵام من دڵنیام كە ئەو قبووڵی ناكات گەر هەردوو وڵاتەكەش بكەونە جەنگەوە.....تۆ ئەو بە باشی ناناسیت ڕاوێژكار.....ئێمە بە یەكەوە گەورە بووین ئەو بە تەواوی كەللەڕەقە و تەنها گوێڕایەڵی خۆی دەكات.....جگە لەوە ئەو زۆر گرفتاری باوكێک بوو كە نەیبنی بوو....بەڵام ئێستا باوكی دۆزیوەتەوە هێندە بە ئاسانی دەستبەرداری نابێت"

هۆسۆک بەو پەڕی نیگەرانیەوە هەوڵی دەدا ڕاوێژكار نامجوون تێبگەیەنێت كە نامجوون خۆی باشتر لە كارەكە تێگەشتووە ، نامجوون زەردەخەنەیەكی كرد و كەمێک هاتە پێشەوە كە دەستەكانی هێشتا لەسەر مێزەكە هێشتبووە و بە دەنگێكی هێمن و لێزانانەوە هۆسۆکـ'ـی خستە باری بێدەنگی

گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎Donde viven las historias. Descúbrelo ahora