𝙹𝚞𝚜𝚝 𝙱𝚎 𝚂𝚊𝚟𝚎 𝙰𝚗𝚍 𝙲𝚘𝚖𝚎 𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝙼𝚎
+_______+
مانگێک كەوتە ڕێ و جەنگەكە نێزیک بوویەوە ، هەموو شتێک بەرەو باش بوون دەچێت و ئاسایشی كۆشک تووند كرا ، تایهۆنگ توانی وەک پێشوو لەسەر قاچەكانی بوەستێت و شمشێر بگرێت بەدەستەكانی و حاڵی بەرەو باش بوون بچێت
پاشا پلەیەكی دا بە هەرسێكیان بەرامبەر بەو كارەی ئەوان كردیان سەرەڕای هێز و لێهاتوویان لە جەنگاندن ، ئەوان بوون بە سەركردەی بەشتێک لە سەربازان و جلی تایبەتیان پێ درا
ئەمشەو كۆتا شەویان دەبێت لە ماڵەوە و بەیانی بەرەو مەیدانی جەنگ دەكەونە ڕی ، لێلێ لە ژوورێک دانیشتووە و خەریكی پێستە خۆش كردنە
> پێستە خۆش كردن
پێستە خۆش كردن ئاسنێکە كە خەڵووزی لەسەرە و گەرمە دەیخاتە ناو ئاو و لە پێستەكە دەدات و دواتر بە چەكوشێک دەیكێشێت پێیدا بۆ ئەوەی پێستەكە بەهێز بێت و شمشێر نەیبڕێت و كەسەكە سەلامەت بیت وە ئەگەر برینیشی تووش بوو ئەوا برینێكی سووک بێت
لێلێ تەواوی شەوەكەی بەسەر برد لە ژوورەكە و چرایەكی بچووكی هەڵكرد بوو كاتێک یۆنا بە شێوەیەی ناڕێک خەوتبوو و دەنگی پرخەی دەهات ، بەڵام ئەوە لێلێ'ی دڵخۆش دەكرد كاتێک بە شێوە پیكەنیناویەكەی پێدەكەنی
جیمین لە ژوورەكەی هاتە دەرەوە و سەیری كرد ژوورەكەی لێلێ و یۆنا هێشتا ڕووناكە ، هەناسەیەكی قوڵی دایەوە و بەرەو ژوورەكە ڕۆشت بەڵام پێش ئەوەی ئاگاداری بكاتەوە لە ئامادە بوونی وەستا كاتێک گوێ بیستی شتێكی ئاشنا بوو
بە تیلەی چاو سەیری كونێكی دەرگاكەی كرد بینی كە لێلێ خەریكی پێستە خۆش كردنە و پەنجەیەكی لە دەمیەتی چونكە سوتاوە بەهۆی ئاسنە گەرمەكەوە
زەردەخەنەیەكی كرد كاتێک پێشبینی ئەوەی كرد كە ئەو پێستەیە بۆ ئەوە ، ئەو شێوەیەكی زۆر جوانی وەرگرت بوە كاتێک لێوی سەرەوەی ون ببوو كە لێوی خوارەوەی هێنابووە سەری
گوێی پێ نەدا و بەردەوام بوو لەكارەكەی و دووبارە ئاسنە گەرمەكەی خستەوە سەر پێستەكە و بەردەوام بوو لە چیڕ كردنەوەی پێستەكە
دوای ئەوەی كارەكەی تەواو كرد بە هێواشی دەستی كرد بە دوورینەوەی بۆ ئەوەی بۆ بەری جیمین بگونجێت و هەموو شەوەكەی بەوە بەسەر برد
+_______+
خۆر بە تیلەی چاو سەیری زەوی ناوچەكەی دەكرد كاتێک جیمین چاوەكانی هەڵێنابوون و باسكی دەستێكی لەسەر نێو چاوانی دانابوو لە باری پاڵكەوتنەوە و بیری دەكردەوە
BẠN ĐANG ĐỌC
«گەڕانەوە بۆ كات»✔︎
Viễn tưởngئایە هیچ كاتێک بڕوات بە گەڕانەوەی كات هەبووە لەكاتێكدا كە یاسای كات بریتیە لە نە وەستان و نەگەڕانەوەی كات !؟ من بوومە ئەو كەسەی گەشتی كاتم كرد بە نەزانینی ، من گەشتمە زەمانێک كە چەند هەزار ساڵێک لە دواوەی جیهانەكەم بوو ، بەڵام وەک هیچ كەسێک هەوڵی گە...
