20. شاژنی سوور

340 74 125
                                    

𝙸𝚗 𝙵𝚒𝚗𝚊𝚕𝚕𝚢 𝙸 𝙶𝚎𝚝 𝚈𝚘𝚞
+___________+

"ڕقم لەم جلە گاڵتەجارانەیە لێلێ"

"بە پێچەوانەی تۆ یۆنا من حەزیان پێ دەكەم"

هەردووكیان لە ژوورێكی كۆشكی شاهانە دانیشتبوون، لێلێ بە ڕێكی لەسەر كورسیەک دانیشت بوو كە مێزەكەی بەردەمی خڕ بوو و پارچەیەكی شینی تۆخی درەوشاوەی ئاوریشمی لەسەر ڕاخرا بوو

یۆنا لەسەر جێگەی خەوتنەكەی بە شێوەیەكی ناڕێک پاڵكەوت بوو كە قاچێكی لە خوارەوەی جێگەكە بوو ئەویـ'ـتریش لەسەر جێگەكە، دەستێكی خستبووە ژێر شەویلگەی لەسەر سک پاڵكەوتبوو و بە بێزاری سەیری لێلێـ'ـی دەكرد

"یۆنا!؟"

"چی بووە!؟"

دووبارە بە بێزاری وەڵامی دایەوە و لێلێ هەناسەیەكی قوڵی دایەوە و كەمێک سەری خۆی هێنا خوارەوە، سەری هەڵبڕی بۆ ئەوەی نیوە مردووەكەی بەرامبەری ببینێت

"دەڵێم.....كەوایە دوای چەند ڕۆژێكیـ'ـتر ئاهەنگی هاوسەرگیریـ'ـیەكەیە!؟....واتە دەبێت لەگەڵ دیاریكردنی جێنشین ئەوە بكرێت!؟"

"بەڵێ بەڵێ شاژنی گۆگۆریۆ ئەوە ڕاستە"

"كەوایە من دەبێت چی بكەم!؟....من هیچ شتێک دەربارەی ئەوە نازانم....جگە لەوە بیستوومە هەر شازادەیەكی جێنشین هاوسەرگیری بكات دەبێت هاوسەرەكەی پلەیەكی زۆر بەرز و خانەدانانەی هەبێت تاوەكو ئاهەنگەكە بەباشی بەڕێوەبچێت و یارمەتی پاشا بدات لە كاروباری وڵات..."

"كەوایە......دەپرسیت كە چۆن ئاهەنگەكەی بەیانی بەڕێوە دەچێت!؟"


"بەڵێ....پێویستە یارمەتیم بدەیت"

لێلێ بەبێ هیواییەوە دەستەكانی هێنا خوارەوە و لەسەر ئەژنۆكانی دانان و سەیری یۆنا'ی دەكرد كە هەوڵ دەدات هەڵسێت بە ماندووییەوە، بە ڕێكی دانیشت و سەیری لێلێـ'ـی دەكرد بۆ ئەوەی هەموو شتێكی دەربارەی بوون بە هاوسەری شازادەی جێنشین پێ بڵێت لە كاتێكدا لێلێ داخی بۆ ئەوە دەخوارد كە هەرگیز سەیری فیلمی مێژووی نەكردووە

"سەرەتا پێویستە..."

+________________+

دوای باسێكی دوور و درێژ بۆ ئاهەنگەكەی لێلێ خەوت و قوڵ بوویەوە لە نێو خەوەكەی، بەڵام یۆنا سەیری لێلێـ'ـی دەكرد و زەردەخەنەی دەكرد هەموو ڕۆژێک بۆی دەردەكەوێت لێلێ چەندە جیمینـ'ـی خۆشدەوێت

هەناسەیەكی قوڵی دایەوە و سەیری سەقفی ژوورەكەی دەكرد، نەیدەتوانی بخەوێت بەهۆی بیر كردنەوەكانی، هەڵسا بە هێواشی بێ ئەوەی لێلێ بەخەبەر بهێنێت و لەسەر نوكی قاچەكانی دەڕۆشت و حەزیە سپیەكەی خەوتنی بڵند كردبوو

گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎Donde viven las historias. Descúbrelo ahora