42 - كۆتایی هاتنی چاوەڕوانی

261 53 129
                                    

𝚢𝚘𝚞 𝚍𝚘𝚗'𝚝 𝚔𝚗𝚘𝚠 𝚝𝚑𝚒𝚜 𝚗𝚎𝚠 𝚖𝚎, 𝚒 𝚙𝚞𝚝 𝚋𝚊𝚌𝚔 𝚖𝚢 𝚙𝚒𝚎𝚌𝚎𝚜 𝚍𝚒𝚏𝚏𝚎𝚛𝚎𝚗𝚝𝚕𝚢
+______________+

"لـــــێـــــــلـــــــێ"

‎بە خێرایی لە خەوەكەی ڕاچڵەكی كە گوێی لە هاواری ناوی خۆی بوو ، سەیرێكی دەوروبەری كرد كە هیچ كەسێكی لێ نەبوو كە بەم شێوەیە بانگی بكات

‎سەیرێكی بەردەمی كرد بۆ ئەوەی كچەكان ببینێت كە بیری كەوتەوە شەو بە دیار ئەوانەوە خەوتووە ، هەناسەیەكی ئاسوودەیی دایەوە و چاوەكانی بۆ چەند چركەیەک داخست

‎"خانمەكەم منم تایهۆنگ"

‎"وەرە ژوورەوە"

‎تایهۆنگ هاتە ژوورەوە و لێلێ دەستێكی بە ڕووخساریدا هێنا كە ماندوو بوون بەرۆكی ڕووخساری گرت بوو ، تایهۆنگ بە وردیەوە سەیری كرد كە برۆكانی لەگەڵ گرژ كردبوون تاوەگو پرسیاری كرد

"للێللێ!؟......تۆ باشیت!؟.....ڕووخسارت باش ناڵێت ترساو دەردەكەویت"

‎"تەنها پێم وابوو كە كەسێک بانگم دەكات و لە خەوەكەم ڕاچڵەكیم"

‎"هاوار!؟....كێ!؟"

"نازانم دەنگێكی تەواو ناسراو بوو......وەكو ئەوەی داوای یارمەتی بكات و لە نێو ئازاردا بێت"

‎لێلێ سەری بە نەرێنییەوە هەژاند بۆ ئەوەی ئەو بیرۆكانە لە مێشكی دوور بخاتەوە ، هەناسەیەكی دایەوە و سەری هەڵبڕی بۆ تایهۆنگ كە هێشتا لە بەردەمی بوو و ژێر چاوەكانی كەمێک ڕەش ببوون و وێڵی خەو بوو

"بۆچی كەمێک پشوو نادەیت تایهۆنگ!؟......كاتەكە زۆر درەنگی كردووە"

"منیش هاتم بۆ ئەوەی لە كچەكان بپرسم و دواتر بڕۆم.....هەر بە ڕاستی تەنها كاتژمێرێکی ماوە بۆ خۆر هەڵاتن......تۆش پشوو بدە تكایە"

‎"ڕێک وەكو دالیا هەڵسوكەوت دەكەیت تایهۆنگ"

‎هەردووكیان پێكەنینێكیان بەیەكەوە گۆڕیەوە و تایهۆنگ دەستێكی هەڵبڕی بۆ دواوەی سەری كە زەردەخەنەیەکی هێمنانە لەسەر لێوەكانی بوون

"چی بكەم كەوایە!؟......دالیا هەمیشە جەخت لەسەر كارەكانم دەكاتەوە بۆیە منیش پێم وابێت وەكو ئەوم لێ هاتووە"

+__________________________+

‎بەبێ دەنگی لە بەردەم مانگە هیلالەكە وەستا بوو بە جلە شاهانە'ییەكانیەوە كە نیگەرانی لە چاوە پڕشنگدارەكانی دەردەكەوت ، بۆ ساتێک چاوەكانی داخست و بیری لە ڕابردوو دەكردەوە كە ژیانێكی تەواو خۆشی هەبوو

گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎Dove le storie prendono vita. Scoprilo ora