17. ناتوانم ئەوە قبووڵ بكەم

336 70 119
                                    

𝙳𝚘𝚗'𝚝 𝚂𝚊𝚢 𝙸𝚜𝚗'𝚝 𝙵𝚊𝚒𝚛
𝚈𝚘𝚞 𝙲𝚕𝚎𝚊𝚛𝚕𝚢 𝚆𝚎𝚛𝚎𝚗'𝚝 𝙰𝚠𝚊𝚛𝚎 𝚃𝚑𝚊𝚝 𝚈𝚘𝚞 𝙼𝚊𝚍𝚎 𝙼𝚎 𝙼𝚒𝚜𝚎𝚛𝚊𝚋𝚕𝚎!!
+_______________+

"تـ...تۆ چی دەكەیت لێرە جیمین!؟"

"هاتووم تاوەكو قسەت لەگەڵدا بكەم یۆنا....بەڵام تۆ چیت لێ بەسەر هاتووە!؟....ڕووخسارت بۆچی ڕووشاوە!؟"

"هیچ شتێک ڕووی نەداوە تەنها ڕووداوێكی بچووک بوو...بەڵام...."

یۆنا سەرسام بوو كاتێک لە پڕ براكەی بینی كە بە تووڕەیەوە وەستاوە و دەستەكانی لێكەوە گرێ داون، یۆنا بە خێرایی سەیری جۆنگكووکـ'ـی كرد كە هەوڵی دەدا دەربارەی دوێنی شەو ڕوون بكاتەوە و شڵەژاو بوو

"تۆ پێت وت وایە جۆنگكووک!؟"

"یــ...یۆنا....من مەبەستم شتێكی ئاوا نەبوو...بەڵام نەمتوانی ببینم كە خێزانەكەت لە نیگەرانیدا بن"

"هەرگیز جارێكیـ'ـتر ناتوانم باوەڕ پێ بكەمەوە....هاتم بۆ لای تۆ چونكە باوەڕم پێت هەبوو"

یۆنا بەبێ باوەڕیەوە سەیری جۆنگكووکـ'ـی دەكرد كاتێک ئەو هەوڵی دەدا ئەو هەستە بێ بڕواییەی لەسەر ئەو تاقینەكاتەوە و هەوڵی دا ڕێگری بكات

"سەیركە یۆنا تۆ نابێت بەو شێوەیە ڕەفتار بكەیت....ئەوان خێزانی تۆن....دایكت نیگەرانی تۆ دەبوو"

"بەڵام دایكم مردنی منی دەوێت بۆچی هیچ كەسێک ناتوانێت لەوە تێبگات!؟"

"یۆنا!؟"

لای كردەوە بۆ براكەی و هێشتا برۆكانی لێکـ'ـنابوون كە هەمان ڕووكەشی دابوو بە جۆنگكووکـ'ـیش، جیمین هەناسەیەكی قوڵی دایەوە و كەمێک سەری هێنا خوارەوە و هەوڵی دەدا بە ئاسایی هەموو شتێكی پێ بڵێ، دەستەكانی شل كردەوە و سەیری یۆنا'ی كردەوە بە ڕووكەشێكی بە تاڵ


"یۆنا....ژەنەڕاڵ هیچ هەڵەیەكی نەكردووە....تۆ نازانیت دوێنێ شەو چی ڕوویدا و ئێمە چیمان لێ بەسەر هات"

یۆنا ترسێكی بچووكی كەوتە ناخی لەوەی دایكی شتێكی لێ بەسەر هاتبێت و باری تەندرووستی تێکچووبێت، دەستەكانی شل كردەوە و چاوەكانی كەمێک فراوان بوون و پرسیاری لە برا نیگەرانەكەی كرد

"د..دایكم باشە جیمین!؟....چی ڕوویداوە!؟"

"ئێمە پێویستە قسە بكەین"

"بۆچی هەمیشە یەک ڕستە دووبارە دەكەیتەوە!؟.....پێم بڵێ دایكم چێ لێ بەسەر هاتووە!؟.....یاخوود لێلێ!؟...پێم بڵێ تكایە"

گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎Onde histórias criam vida. Descubra agora