𝚃𝚑𝚎 𝙶𝚘𝚘𝚍 𝙳𝚊𝚢𝚜 𝙰𝚛𝚎 𝙷𝚒𝚍𝚎
𝚂𝚘 𝙹𝚞𝚜𝚝 𝙲𝚕𝚘𝚜𝚎 𝚈𝚘𝚞𝚛 𝙴𝚢𝚎𝚜 𝙰𝚗𝚍 𝚆𝚊𝚒𝚝𝚒𝚗𝚐 𝙵𝚘𝚛 𝚃𝚑𝚊𝚝 𝙳𝚊𝚢𝚜
+------------------+خۆرێكی نوێ وەک هەموو ڕۆژێک سەری هەڵدایەوە بۆ ئەوەی پێڵوی چاوی هەمووان بكاتەوە و ڕووناكی خۆی دەربخات بە لووت بەرزیەوە
هەموو كەسێک جلی ڕەنگاوڕەنگیان پۆشیووە بۆ مەڕاسیمی لەدایک بوونی دووانەكەی پاشا ، هەموو شوێنێک ڕازێنراوەتەوە بە جوانترین شێوە بە فەرمانی پاشا
كچەكان جلی ئاساییان پۆشیووە كە یۆنا حەزیەیەكی شین و لێلێ حەزیەیەكی پەمەیی بوو كاتێک هەردووكیان لە كورسیە لاكێشەییەكە دانیشتوون و چاوەڕێی هاوڕێكانیان دەكرد بۆ ئەوەی بەیەكەوە بچین بۆ نێو مەڕاسیمەكە
دوای كەمێک جیمین دەركەوت بە جلێكی ئاسایی بە هەمان شێوەی كچەكان كە جلێكی كەم نرخ بوو و لە تەنیشت یۆنا'وە دانیشت كە بێ ئۆقرە بوو لە هاتنی هاوڕێكانی
"ئەوان دەبوایە دەمێک با لێرە ئامادە بوونایە....كاتێكی زۆیان پێ چوو"
"ئارام بگرە براكەم ئێستا دەردەكەون"
یۆنا سەری هەڵبڕی و ئەوان كەوتنە دیار بە خێرایی لە شوێنی خۆی هەڵسا و موژدەی هاتنی بە هەردووكیان ڕاگەیاند بە زەردەخەنەوە
"وتم كە ئەوان دێن"
"سڵاو....ببورن كە كاتێكی زۆرمان پێ چوو"
"هۆسۆک ئێوە زۆر درەنگ كەوتن ئێستا نێو بازاڕەكە پڕی لە خەڵک بووە و هەموو شتێکیان خواردووە"
"نیگەران مەبە جیمین ئێمە دەتوانین هەموو خواردنەكان تاقیبكەینەوە"
"تایهۆنگ تۆ دەتوانیت كە هەموو خواردنەكان تاقیبكەیتەوە!؟....چی دەڵێت كە پێشبڕكێ بكەینەوە"
"بەڵام بە مەرجێک....نابێت وەک جارەكەی پێشوو هاوار بكەیت و بڵێیت كچێک سەركەوتوو بوو بەسەر كوڕێكدا"
"باشە بەڵێن بێت"
هەردوو هاوڕێكانی جیمین و یۆنا هاتن كە ئەوان هاوڕێی منداڵی یەكتری بوون و بەیەكەوە گەورە بوون، باوكی ئەوان هاوشێوەی باوكی جیمین لە جەنگی نێوان هان و گۆگۆریۆ بە سەركردایەتی تائیجۆدا لە لانگ و خوانتوو كوژران
لە هەر بۆنەیەكدا هەرسێ دایكەكان كۆ دەبنەوە بەیەكەوە و منداڵەكانیش بەرەو بۆنەكان دەچن، هۆسۆک بە تەمەن لە هەمووان گەورەترە جیمین و تایهۆنگ'یش هاو تەمەنن لە كاتێكدا كە هۆسۆک خاوەنی خوشكێكە لەخۆی گەورەترە كە هاوسەرگیری كردوە و لە شارۆچكەیەكیـ'ـتردا دەژیت
![](https://img.wattpad.com/cover/295150567-288-k121270.jpg)
ESTÁS LEYENDO
گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎
Fantasíaئایە هیچ كاتێک بڕوات بە گەڕانەوەی كات هەبووە لەكاتێكدا كە یاسای كات بریتیە لە نە وەستان و نەگەڕانەوەی كات !؟ من بوومە ئەو كەسەی گەشتی كاتم كرد بە نەزانینی ، من گەشتمە زەمانێک كە چەند هەزار ساڵێک لە دواوەی جیهانەكەم بوو ، بەڵام وەک هیچ كەسێک هەوڵی گە...