30. باخچە دڵخوازەكەی لێلێ

266 54 115
                                    

𝙸 𝚆𝚒𝚕𝚕 𝙱𝚎 𝚆𝚊𝚒𝚝𝚒𝚗𝚐 𝙷𝚎𝚛𝚎
𝙵𝚘𝚛 𝚈𝚘𝚞𝚛 𝚂𝚒𝚕𝚎𝚗𝚌𝚎 𝚃𝚘 𝙱𝚛𝚎𝚊𝚔
𝙵𝚘𝚛 𝚈𝚘𝚞𝚛 𝚂𝚘𝚞𝚕 𝚃𝚘 𝚂𝚑𝚊𝚔𝚎
𝙵𝚘𝚛 𝚈𝚘𝚞𝚛 𝙻𝚘𝚟𝚎 𝚃𝚘 𝚆𝚊𝚔𝚎
                    -𝚁𝚄𝙼𝙸-
+_________________________+

"خاوەنشكۆ"

پاسەوانێک هاتە ژووری كۆبونەوەی تایبەتی پاشا و ڕاوێژكار كە هەناسەی ناڕێک بوو ، پاشا سەیری پاسەوانەكەی كرد و پرسیاری لە حاڵەكە كرد

"چی ڕوویداوە!؟"

"خاوەنشكۆ نامەبەرێک لە بایكجیـ'ـیەوە ئەمەی هێناوە"

نامەیەكی نیشان دا و كەمێک خۆی چەماندەوە و نامەكەی دا بە پاشا ، پاشا نامەكەی وەرگرت و ڕاوێژكار نامجوون هەر بە زوویی توانی پێشنینی ئەوە بكات كە چی لێ نووسراوە كە پاشا بە تووڕەیی نامەكەی خوێندەوە و دای لە مێزەكەی بەردەمی و بە تووڕەییەوە سەیری بەردەمی دەكرد

"پاشا'ی بایكجی چۆن بوێری ئەوە دەكات!؟"

پاشا هاواری كرد و نامجوون سەرنجی خستە بەردەمی خۆی و بە ڕووخسارێكی سارد هۆكاری تووڕە بوونی پاشا و هۆكاری نامەكەی پاشا'ی بایكجی ڕاگەیاند

"ئایا پاشا'ی بایكجی هەڕەشە دەكات بەهۆی ئەوەی كە گرێبەستمان لەگەڵ شیلا كردووە!؟"

"پاشا'ی بایكجی لە نامەكە نوسیویەتی گەر گرێبەستەكە لەگەڵ شیلا هەڵنەوەشێنینەوە ئەوا هێرش دەكەنە سەر گۆگۆریۆ"

"ئێمە تەنها یەک ڕێگامان هەیە بۆ ئەوەی لەو كێشەیە ڕزگارمان بێت خاوەنشكۆ"

پاشا سەرنجی خستە سەر ڕاوێژكار نامجوون كە پاشا هێشتا بە تووڕەییەوە دەستەكانی لە نامەكە گرێ داون لەسەر مێزەكە و پرسیاری بارودۆخەكەی لێ كرد

"یەک ڕێگا!؟.....ئەو ڕێگایە چییە!؟"

"تانگ"

"تانگ!؟"

"بەڵێ خاوەنشكۆ.....ئێمە گەر ببینە دۆستی وڵاتی تانگ ئەوا شیلا'شمان لە پاڵ دەبێت و لە پاڵ شیلا'ش ئیمیدیۆن هەیە.....بۆیە بایكجی ناتوانێت هەرگیز نێزیكی وڵاتەكەشمان ببێتەوە......بایكجی ترسی ئەوەی هەیە شیلا داوای سوپا لە ئێمە بكات و باشووری ڕۆژهەڵاتی مەنچوریا داگیر بكات.....بۆیە دەستی بۆ هەڕەشەكان بردووە....بەڵام دڵنیا بە بایكجی ناتوانێت هیچ شتێک بكات"

"كەواتە چۆن وەڵامیان بدەمەوە!؟"

"ئەوە بۆ من جێبهێڵە خاوەنشكۆ"

گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎Donde viven las historias. Descúbrelo ahora