𝚆𝚑𝚊𝚝 𝙰𝚛𝚎 𝚈𝚘𝚞 𝙵𝚎𝚎𝚕 𝙽𝚘𝚠
𝚆𝚒𝚝𝚑𝙾𝚞𝚝 𝙴𝚟𝚎𝚛𝚢𝚘𝚗𝚎
-------------------
وا هەستی دەكرد كە مردووە ، وا هەستی دەكرد كە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا هەموو كێشەكانی تەواو بووە ، لە خەوە قوڵەكەی هەڵسا بێ ئەوەی چاوەكانی بكاتەوە ، لە شوێنێكی گەرم و نەرم بوو كە ئاسوودەیی پێ دەبەخشیچاوەكانی كردەوە سەقفێكی بینی كە بە دار دروستكرا بوو ، چەند جارێک چاوەكانی داخست بۆ ئەوەی ڵێڵی چاوەكانی نەمێنێت ، لەسەر جێگاكەی دانیشت و دەستی بە سەریەوە گرت كاتێک هەستی بە ئازار كرد ، سەیرێكی دەوروبەری كرد چەندین شتی نامۆی بەدی كرد كە پێكهاتبوون لە كەلوپەلی كۆن و ڕەسەن و دروستكراوی دەست
یادەوەریەکی بە ئازار خۆی خستە نێو سەریەوە و چاوەكانی شێدار كردن ، دەستەكانی بە ڕووخساریەوە گرت و گریانێكی سەخت شوێن خۆی كردەوە ، لە ئێستادا هیچ دڵۆپە فرمێسكێک شوێنی هیچ ئازارێک ناگرێتەوە مەگەر كەمێک لە ناخت ئاسوودە بكات
دوای چەند خولەكێک دەستەكانی لە ڕووخساری دوور خستەوە و فرمێسكەكانی سڕی كاتێک هەنسكەكانی ڕێگر بوون لە هەناسەدانی بە ئاسوودەیی
بینی لەسەر جێگایەكە لەسەر زەوی ڕاخراوە و لێفێكی لێوە داپۆشراوە كە دیارە بە دەستەوە دروستكراوە جێگاكەی بەهەمان شێوە ، سەیری خۆی كرد كە جلێكی سپی لەبەر پۆشراوە ، حەزیەیەكیە كە هەمان ئەو جلە ڕەسەنانەیە كە لە فیلمە مێژوویەكان بینیویەتی
لەسەر جێگەكەی هەڵسا و پاڵی بە دەرگا بچووكەكەدا و ڕۆشتە دەرەوە كاتێک پێویست بوو كەمێک خۆی نزم بكاتەوە بۆ چوونە دەرەوەی ، خانوویەكی ڕەسەن و دارین بوو
چەند هەنگاوێک ڕۆشت و هەستی بە ئاسوودەیی كرد كاتێک چەندین درەختی باڵا بەرزی بینی و چۆلەكەكان لەسەریانەوە یاریان دەكرد كاتێک خۆرەكە خۆی لە دواوەی ئەوان شاردبۆوە كاتێک درەختەكان ئەوەیان دەدركاند كە سەرەتایی پایزە ، لەسەر كورسیەكی پان دانیشت كە بە شێوەی لاكێشەیی بوو و چاوەكانی داخست بە ئازارەوە
دوای چەند چركەیەک گوێی لە دەنگی قاچی كەسێک بوو كە بەسەر گەڵا وشكەكان دەڕۆشت ، چاوەكانی كردەوە و كەسێكی بینی كە بارێک داری بڕاوی لەسەر شانەكانی بوون و جلێكی كەمێک دڕاو و پەڵاوی پۆشی بوو
بەڵام سەرەڕای ئەوە هیچ شتێک ڕێگر نەبوو لە جوانیەكەی ، چاوێكی ڕەش و پێستێكی سپی وە لێوێكی پڕ و سوور ، قژێكی ڕەش و باڵایەی مامناوەند ، ڕێک وەک ئەوە بوو كە لێلێ ئاواتی پێ دەخواست ڕۆژێک لە ڕۆژان بیبینێت
ئەو باوەڕی كرد كە ئێرە بەهەشت بێت و بەڕاستی مردبێت ، هەموو شتێک ڕوون و ئاشكرا بوو بەبەر چاویەوە و چاوەڕێی شتی زیاتری دەكرد
ВЫ ЧИТАЕТЕ
گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎
Фэнтезиئایە هیچ كاتێک بڕوات بە گەڕانەوەی كات هەبووە لەكاتێكدا كە یاسای كات بریتیە لە نە وەستان و نەگەڕانەوەی كات !؟ من بوومە ئەو كەسەی گەشتی كاتم كرد بە نەزانینی ، من گەشتمە زەمانێک كە چەند هەزار ساڵێک لە دواوەی جیهانەكەم بوو ، بەڵام وەک هیچ كەسێک هەوڵی گە...