𝙸 𝚂𝚑𝚘𝚞𝚕𝚍 𝙵𝚒𝚗𝚒𝚜𝚑 𝙸𝚝
+____________+"یۆنهوا!؟.....بۆچی ئاوا نیگەرانی!؟....بەهۆی ژەنەڕاڵـ'ـەوە!؟"
"نەتبینی كە چۆن لەگەڵ شازادە خاتووندا ڕۆشتن بۆ ناوچەی جۆنگسان سینهۆ!؟.....من دڵنیام شازادە خاتوون خاوەنی قژگر'ە ئاوریشمەكەی دەستی ئەوە"
"چۆن ئاوا دڵنیایت!؟......شازادە خاتوون و ژەنەڕاڵ چ پەیوەندیەكیان بەیەكەوەیە!؟"
هەموو كچەكانی ئەو ڕۆژەی كە لێلێ لەگەڵ ئەواندا ڕۆشتە دەرەوەی كۆشک لە سوچێكی كۆشک بوون و جلە تەڕەكانیان هەڵدەواسی بۆ ئەوەی وشک ببنەوە ، یۆنهوا وەكو هەموو جارێک تووڕە و نیگەران بوو لەوەی هیچ كارێكی سەر ناگرێت و وەڵامی سینهۆ'ی دایەوە
"من دڵنیام.....من دڵنیام كە شازادە خاتوون ئەو كەسەیە.......باشە كەوایە بیر بكەنەوە بۆچی شازادە خاتوون بە داوای پاشا'ی تانگ ڕازی نەبوو!؟....ئەو دەبوو بە شاژن ئێوە ئەوە دەزانن!؟.....كەچی ئەو ڕەتی كردەوە و ئێستا گەشت دەكات!؟.....جگە لەوە....ئەو لەگەڵ فەرماندە تایهۆنگ و هۆسۆک هاوڕێیە كەوایە بۆچی ئەوانی لەگەڵ خۆیدا نەبرد و پاشا شازادەی ڕادەستی ژەنەڕاڵ كرد!؟"
یۆنهوا بە تووڕەی و هاوارەوە كە دەستەكانی لەگەڵ دەجوڵاند پرسیاری یەک لە دوای یەكی دەكرد ، هەموو خزمەتكارەكان بە سەرسامییەوە سەیری یۆنهوا'یان دەكرد كە هەرگیز بەو جۆرە ئەویان نەبینووە كە هێندە ئاڵوودەی كەسێک بێت ، سۆهیۆ پارچە جلەكەی دەستی فڕێ دا و هاتە بەردەم یۆنهوا و بەبێ چارەیی و تووڕەییەوە پرسیاری دەكرد
"كەواتە تۆ چی دەكەیت یۆنهوا!؟.....بیڵی چی دەكەیت!؟....قۆڵی ژەنەڕاڵ دەگریت و دەچیتە دەردەم پاشا و دەڵێیت خاوەنشكۆ شازادە خاتوونی كچت لە خۆشەویستی دایە لەگەڵ ئەو كەسەی كە یەک لایانە خۆشمدەوێت!؟......باشە كەوایە چی ڕوودەدات!؟.....پاشا كچەكەی دەنێرێت بۆ سەر سنوور یاخوود ئازاری دەدات تاوەكو دەمرێت!؟"
"تۆ تێناگەیت سۆهیۆ.....من گەر كەللەڕەقیم دای لە كەسێک هەرگیز وازی لێ ناهێنم"
"چی دەكەیت!؟.....ئەچیت بۆ لای خانمی جێنشین و دەڵێیت تەنها تۆ لە هەستەكانم تیدەگەیت بۆیە تكایە یارمەتیم بدە!؟"
"كێشە نییە من خۆم هاتووم كێشەكەتان چارەسەر بكەم خاتوونەكانی جل شۆردن"
هەموو لەرزێک بە گیانیاندا هات هەر كە گوێبیستی دەنگی خانمی جێنشین بوون ، بە خێرایی لایان كردەوە و لە بەردەم لێلێ خۆیان چەماندەوە بێ ئەوەی هەڵسنەوە
"خانمەكەم....چ....چ شتێک تۆی هێناوەتە ئێرە!؟"
سۆهیۆ پرسیاری كرد بە ترسەوە كە هێشتا وەكو خۆیان مابوونەوە ، لێلێ بە زەردەخەنەیەكی بچووكەوە و شێوەیەكی ترسناک لە بەردەمی ئەوان وەستا بوو لەگەڵ خاتوو چۆی و كەنیزەكانی ، لەگەڵ ڕستەیەک گیانی لە هەمووان كردە دوو لەت
ESTÁS LEYENDO
گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎
Fantasíaئایە هیچ كاتێک بڕوات بە گەڕانەوەی كات هەبووە لەكاتێكدا كە یاسای كات بریتیە لە نە وەستان و نەگەڕانەوەی كات !؟ من بوومە ئەو كەسەی گەشتی كاتم كرد بە نەزانینی ، من گەشتمە زەمانێک كە چەند هەزار ساڵێک لە دواوەی جیهانەكەم بوو ، بەڵام وەک هیچ كەسێک هەوڵی گە...