𝙸 𝙵𝚎𝚎𝚕 𝙸𝚝
+_____________+
چاوەكانی كردەوە كە ئازارێكی بچووكی هەبوو لە سەری ، چەند جارێک چاوەكانی داخست بۆ ئەوەی دڵنیا ببێتەوە لەوەی ئەوەی كە سەیری دەكات ئاسمانێكی شینە
"خاتوو یۆنا تۆ باشیت!؟"
یۆنا سەری هەڵبڕی و سەیری ئافرەتێكی كرد كە هەمان ئەو ئافرەتە بوو كە لە پاڵیەوە كەلوپەلەكانی دەفرۆشت ، برۆكانی گرژ كردن و هەڵسایە باری دانیشتن پرسیاری كرد بە سەرسوڕماونەوە
"چی ڕوودەدات لێرە هادۆنگ!؟"
"تۆ لە هۆش خۆت چوویت یۆنا......ئایە ئێستا تۆ باشیت!؟.....دەتەوێت سەردانی پزیشكی ناوچەكە بكەین!؟"
هادۆنگ بە نیگەرانیەوە پرسیاری لە یۆنا دەكرد كە لە پاڵیەوە بە نیمچە دانیشتنەوە بوو ، یۆنا دەستێكی خستە سەر نێوچاوانی و هەناسەیەكی قوڵی دایەوە و بە هێواشی قسەی كرد كە دەنگی ئازاری تێدا بوو
"نەخێر من باشم.....كێشەم نییە.....تەنها پێویستم بە كەمێک پشوو دەبێت"
"من یارمەتیت دەدەم خێرا هەڵسە یۆنا"
ئەوانەی كە لە دەوروبەری یۆنا بوون دوور كەوتنەوە بۆ ئەوەی هامان یارمەتی یۆنا بدات بۆ ئەوەی هەڵسێت ، كاتێک هاتەوە سەر قاچەكانی سەیرێكی سەر زەویەكەی كرد كە كێكە برنجەكانی هەموو لەسەر زەویەكە كەوتوون
هەمان ئەو ڕۆژەی بیر كەوتەوە كە یەكەم جار جۆنگكووکـ'ـی بینی و خۆی پێدا كێشا و بەم شێوەیە كێكەكانی كەوتە سەر زەوی ، بە نیگەرانیەوە هەناسەیەكی بچووكی دایەوە و هامان دەستەكانی گرتن
"تۆ باش نیت یۆنا......بەڵام با بە ویستی تۆ بێت"
یۆنا زەردەخەنەیەكی كرد و سەری هێنا خوارەوە كە لێوەكانی كەمێک وشک و سپی ببوون ، قۆڵی خستە نێو قۆڵی هادۆنگ كە لە هەمان تەمەندا بوون ، هادۆنگ ئافرەتێکی تەواو میهرەبان و قەشەنگ بوو كە هەموو خەڵكی ناوچەكە ئەویان خۆشدەویست كە ڕووخسارێكی جوانكیلە و سپی هەبوو
"یۆنا تۆ دڵنیایت كە باشیت!؟"
"تكایە هادۆنگ ئەوە بۆ چەندین جارە بڵێم كە باشم.....تەنها هەستم بە ترسێكی گەورە كرد ترسێک كە لە ڕابردوودا هەستم پێی كردبوو"
هادۆنگ بێدەنگ بوو و بەیەكەوە سەیری ڕێگاكەیان دەكرد ، بە هێواشی ڕێیان دەكرد و قۆڵەكانیان لێكەوە گرێ دابوون تاوەكو هادۆنگ بە زەردەخەنەوە داوایەكی كرد
VOCÊ ESTÁ LENDO
«گەڕانەوە بۆ كات»✔︎
Fantasiaئایە هیچ كاتێک بڕوات بە گەڕانەوەی كات هەبووە لەكاتێكدا كە یاسای كات بریتیە لە نە وەستان و نەگەڕانەوەی كات !؟ من بوومە ئەو كەسەی گەشتی كاتم كرد بە نەزانینی ، من گەشتمە زەمانێک كە چەند هەزار ساڵێک لە دواوەی جیهانەكەم بوو ، بەڵام وەک هیچ كەسێک هەوڵی گە...
