24. داواكاریەكی قوڕس

308 62 75
                                    

𝚈𝚘𝚞 𝙲𝚊𝚗'𝚝 𝙴𝚜𝚌𝚊𝚙𝚎 𝙼𝚎
+_________+

"تایهۆنگ تكایە نابێت بەو شێوەیە ڕەفتار بكەیت....وەک ئەوەی یۆنا حەز بكات تۆ بەو شێوەیە بیت"

"تكایە جیمین بە تەنیا جێم بهێڵە"

تایهۆنگ هەڵسا لەسەر جێگەكەی كە لە ژوورێكی تایبەتی پشوودانی فەرماندەكان بوو و بوتێڵێكی شەڕابی نوێی لەسەر مێزەكە هەڵگرت و قومێكی لێ دا ، جیمین هەناسەیەكی قوڵی دایەوە و بە خێرایی شەڕابەكەی لێ دوور خستەوە بۆ ئەوەی تایهۆنگ بە بێزاریەوە چاوەكانی دابخات

"تۆ شێت بوویتە تایهۆنگ!؟.....پێم بڵێ ئەوە سوود بە كێ دەگەیەنێت!؟....تۆ یاخوود یۆنا!؟...."

"من"

بەبێ باكی وەڵامی دایەوە و بە بێزایەوە شەڕابەكەی لە دەستی جیمین وەرگرتەوە و لەسەر كورسیەک دانیشت كە خاوەنی میزەكە بوو ، بنكی شەڕابەكەی خستەوە سەر مێزەكە كە دەستی ڕاستی هێشتا بە لولەی گۆزەی شەڕابەكەوە مابوو و بە مەچەكی دەستی چەپی لێوەكانی سڕی

"شازادە....منم ‎هۆنگۆی"

"وەرە ژوورەوە"

هۆنگۆی هاتە ژوورەوە كە كوڕێكی گەنج بوو هاوشێوەی كەسانی ژوورەكە و پاسەوانی تایبەتی جیمین بوو كە هونەرەكانی جەنگاندنی بە باشی دەزانی كەسێكی بە ڕادەیەک سارد بوو ، سەری خۆی كەمێک هێنا خوارەوە و تایهۆنگ بێ ئەوەی گرینگی پێ بدات دووبارە شەڕابەكەی خستەوە سەر لێوەكانی

"شازادەی جێنشین.....دوو كاتژمێر بەر لە ئێستا شازادە خاتوون هاتۆتەوە هۆش خۆی"

"چـــــــــی!؟"

جیمین بە ڕووكەشێكی پڕ لە پرسیارەوە دەنگی بەرز كرد ، تایهۆنگ چاوەكانی فراوان بوو و بە خێرایی شەڕابەكەی هێنا خوارەوە كە وای لێ كرد بەشێک لە ڕووخساری و جلەكانی بە شەڕابەكە تەڕ ببن و هەڵسێت لەسەر كورسیەكە و بە خێرایی پرسیار بكات

"دوو كاتژمێر بەر لە ئێستا!؟...بۆچی ئێستا ئاگادارم دەكەنەوە!؟...حاڵی چۆنە!؟"

"ببورە فەرماندە تەنها كەمێک بەر لە ئێستا پاسەوانەكەی ژەنەڕاڵ جۆنگكووک هات و پێی ڕاگەیاندین"

"تایهۆنگ!؟"

تایهۆنگ بە خێرایی هاتە دەرەوە لە ژوورەكە و بەرەو كۆشكی یۆنا ڕۆشت بێ ئەوەی گوێ لە جیمین بگرێت و بۆ چركەیەكیش بوەسێت و كات لە دەست بدات ، جیمین ڕووی كردە هۆنگۆی و بەپەلە ڕستەیەكی بۆ جێهێشت و ڕا'ی كرد

گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎Where stories live. Discover now