27. ناوچەی ڕەش

256 56 110
                                    

"𝙿𝚕𝚎𝚊𝚜𝚎......𝙸 𝚂𝚑𝚘𝚞𝚕𝚍 𝙵𝚒𝚗𝚍 𝙷𝚒𝚖"
+__________+

"لێلێ كچەكەم تۆ لە كوێیت!؟"

"لێرەم باوكە"

لێلێ بە خێرایی لە باخچەی ماڵەكەیان لە ژێر دیوارێكەوە هاتە دەرەوە و باوكی لە ئامێز گرت زۆر بە تووندی ، بە زەردەخەنەیەكی گەورەوە و پڕ بە سییـ'ـیەكانی بۆنی باوكی دەكرد و بە هێواشی قسەی بۆ دەكرد

"باوكە......دەزانیت زۆر بیرم دەكردیت!؟......بەڕاستی خۆشاردنەوە لەم ماڵە گەورە زۆر ئاسانە"

"منیش بیرم دەكردیت لێلێ.....هیوادارم ئەم ماڵەت بە دڵ بێت.....بەڵام من پێویستە ئێستا بڕۆم"

"بۆ كوێ!؟"

لێلێ بە نیگەرانیەوە سەری هەڵبڕی لە ئامێزی باوكی كە هێشتا قۆڵی لە كەمەری باوكی گرێ دابوو ، باوكی زەردەخەنەیەكی كرد و دەستی دەهێنا بە قژی كچەكەی و سەیری چاوەکانی دەكرد

"پێویستە بڕۆم.....ئاگاداری خۆت و منداڵەكەت بە كچەكەم......ببورە بەڵام من پەلەمە"

لێلێ برۆكانی گرژ كردن كە هەستی بە شلەیەک كرد كە دەستەكانی كە لە كەمەری باوكی گرێ دابوو ، بە هێواشی دەستەكانی هێنا بەردەمی و سەیری دەستەكانی كرد كە هەمووی خوێن بوو و چاوەكانی فراوان بوون

"ئــ...ئەمە....ئەمە چییە!؟.....باوكە......خوێن"

سەیری باوی كرد كە سەرتاپا بە خوێن داپۆشراووە و جلە سپیەكانی سوور بوون ، لێلێ هەنگاو هەنگاو دەگەڕایەوە دواوە و دەستەكانی بە لەشی دەسڕی بەڵام خوێنەكە زیاتر و زیاتر دەبوو ، سەیری باوكی كرد كە هان مینجوونـ'ـی بینی لە دواوەی

>هان مینجوون
ئەو كەسەی باوكی لێلێـ'ـی كوشت

"بە نەفرەت بیت تۆ چی دەكەیت لێرە!؟"

لێلێ هاواری كرد و چاوەكانی تووند داخست و دەستەكانی خستە سەر گوێیەكانی کە فرمێسكەكانی لە شوێن ئاوێكی پاک خوێن دەهاتنە خوارەوە و بەردەوام بوو لە هاوار كردن

"نەخێر.....نەخێر.....نەخێر تكایە دوور بكەرەوە لێم تكایە واز لە باوكم بێنە"

"لێلێ.....لێلێ چاوەكانت بكەوە"

"نەخێر تكایە"

لێلێ لەگەڵ هاوارەكەی چاوەكانی كردەوە بە خێرایی لە خەو هەڵسا كە ئارەقێكی زۆری كردبوو، دڵی زۆر بە خێرایی لێی دەدا و پەشۆكاو بوو و خۆشی نەیدەزانی كە چی ڕوودەدات ، جیمین بە خێرایی ڕوومەتەكانی گرت و چاوەكانی لە خۆی نێزیک كردەوە و بە هێمنی قسەی بۆ دەكرد

گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang