44 - بەدی هاتنی ئاواتەكەی لێلێ "𝚃𝚑𝚎 𝙴𝚗𝙳"

695 88 210
                                    

𝙵𝚘𝚛𝙴𝚟𝚎𝚛 𝚃𝚒𝚖𝚎 𝙻𝚘𝚗𝚐
𝙸 𝙻𝚘𝚟𝚎 𝚈𝚘𝚞 𝚃𝚘 𝚃𝚑𝚎 𝙳𝚊𝚢 𝙸 𝙻𝚎𝚊𝚟𝚎 𝚃𝚑𝚎 𝚆𝚘𝚛𝚕𝚍
+________________+

‎خۆر لە كۆتا هێڵی چیاكانەوە بوو كە ڕەنگی ئاسمانی پرتەقاڵی كردبوو و دیمەنێكی دەگمەنی دروست كردبوو ، لە ژوورێک كە هەموو شتێكینتێدا خامۆش بوو و لێلێ تەنها خولەكێک دەبێت هاتۆتە دەرەوە بۆ ئەوەی دەرمانەكانی بۆ بهێنێت

‎بە هێواشی چاوەكانی دەجوڵاند و ئازاری لەشی ئەوی لێ بێ بەری كردبوو كە مێشكی سەرقاڵ بوو بە كۆتا ڕووداو ، ترس ئەو شتەی كە هەموو كەسێک هەستی پێ دەكات لە لەدەست دانی كەسانێگی خۆشەویست یاخوود هەر شتێكی'تر

‎ترس تاكە شت بوو لە مێشكی ئەو دەسوڕایەوە و یاری بە حاڵ و دەروونی دەكرد ، لەگەڵ خۆی دەستی كرد بە قسە كردن لە ناخی خۆی ، هەستی كرد خەریكە دەخنكێت و ناتوانێت بەرگەی ئەو قوڕساییە بگرێت كە دڵی پەستانێكی زۆری خستۆتە سەر

‎چاوەكانی بە هێمنی كردەوە بۆ ئەوەی سەقفی ژوورێک ببێت ، چەند جارێک چاوەكانی داخست و دەستی ڕاستی هەڵبڕی بۆ ئەوەی پۆشەرەكەی لە خۆی دووربخاتەوە و هەڵسێت لەسەر جێگاكەی

‎سەیری خۆی كرد كە جلێكی سپی ئافرەتانەی لەبەر پۆشراوە و برینەكانی چارەسەر كراون كە ئازارەكەی كەمتر بۆتەوە ، هەناسەیەكی قوڵی دایەوە و لە بەردەم خۆی دووبارە هۆكارەكەی دەركرد

‎"جۆنگسان.....گۆلسابیۆ"

‎بێ ئەوەی كات لە دەست بكات دەستی بە ڕۆشتنێكی خێرا كرد بەبێ پەتی و شڵەژاویەوە ، هاتە دەرەوە لە كۆشكەكە كە تەنانەت خۆشی نەیدەزانی چی دەكات و تەمای چی هەیە تەنها دەیزانی كە ڕا دەكا بۆ شوێنێكی نەزانراو

‎لێواری حەزیەكەی گرتبوو و برۆكانی بە پەشۆكاویەوە لێک نابوون و دەنگی پێ پەتیەكەی دەكات كە گوێی بە هیچ شتێكی سەر زەویەكە نەدەدا كە ئازاری ژێر قاچی بدەن

‎گۆڕەپانێكی دۆزیەوە كە هەمان گۆڕەپانی زیندانەكان بوو كە كۆتا یادەوەی تێدا تۆمار كرد لەگەڵ كوڕەكان ، سەیری نێو زیندانەكەی كرد كە هیچ كەسێكی تێدا نییە و هیچ پاسەوانێكیشی لێ نییە

‎دڵی خورپەیەکی گەورەی كرد و بە ترسەوە لای كردەوە بۆ لا ڕاست بۆ ئەوەی دووبارە ڕا بكاتەوە كە نێو چاوانی ئارەقێكی كەمی كردبوو ، دڵی بە خێراییەكی زۆرەوە لێی دەدا و پێوانەی نەدەكرا

‎هەر كە گەشت بە مەیدانی قەڵاكە تێبینی كەسێكی كرد بە جلە ڕەشەكانیەوە وەستاوە و سەیری خۆرئاوا بوون دەكات كە لە تەنیشتەوە دەیتوانی مەزەندەی ئەوە بكات ئەو كەسەیە كە هەموو شەوێک بە خەیاڵی ئەو دەخەوێت

گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎Onde histórias criam vida. Descubra agora