36 - یەكەم بینین

251 56 81
                                    

𝙸'𝚟𝚎 𝙹𝚞𝚜𝚝 𝙻𝚘𝚜𝚝 𝙰 𝚂𝚒𝚗𝚐𝚕𝚎 𝙾𝚗𝚎 , 𝙰𝚗𝚍 𝚃𝚑𝚊𝚝 𝚆𝚘𝚛𝚕𝚍 𝚆𝚊𝚜 𝚂𝚘 𝙴𝚖𝚙𝚝𝚢
+_____________________+

‎لێلێ لەسەر كورسیەكەی بەردەم مێزەكەی دانیشت بوو كە دەستێكی خستبووە سەری بە جلە سپیەكانی ، قژە درێژە ڕەشەكەی بەسەر شانەكانی هاتبوونە خوارەوە و چاوەكانی بێزار بوو لە سەیر كردنی هێندە زۆری زەویەكە كە بێ ئاگا بوو و نوقمی بیر كردنەوە بوو


‎خۆر تەنها كەمێک خۆی نیشانی زەوی دابوو كە ئاسمانی كردبوو بە ڕەنگی شینێكی كاڵ و هێشتا تاریكاییەكی كەم بوونی هەبوو تێیدا لە كاتێكدا كە ئەوە بۆ هەڵسانی لێلێ زۆر زوو بوو

‎هەناسەیەكی قوڵی دایەوە و ئانیشكی دەستەكانی خستە سەر مێزەكە و دەستی بە ڕووخساریدا دەهێنا بۆ ئەوەی دووبكەوێتەوە لەو بیركردنەوانەدا ، دەستەكانی هێشتەوە لە ڕاست و چەپی سەری و تەنها سەیری بەردەمی دەكرد

‎بێ هۆش بوو لە هەموو شتێک تاوەكو دەستێک هاتە سەر شانی چەپی و لای كردەوە بۆ ئەوەی ڕووخسارە خەواڵوو و ترساوەكەی جیمین ببینێت

‎"لێلێ!؟.....بۆچی بەم كاتە لێرە دانیشتوویت و نەخەوتوویت!؟"

‎پرسیاری كرد و لە بەردەم ئەو دانیشت كە كورسیەكە ڕێک لە پاڵ لێلێ'وە بوو ، لێلێ دەستەكانی لێكەوە گرێ دان و بەردەوام بوو لە سەیر كردنی بەردەمی و وەڵامی جیمین'ی دایەوە بە هەناسەیەكی ئارامەوە

‎"تەنها خەوێكی سەیرم بینی و وای لێ كردم نەتوانم بخەومەوە"

"خەون!؟.....ئەوە چ جۆرە خەونێكە كە وای لێ كردوویت بیری لێ بكەیتەوە و نەتوانیت بخەویت!؟"

‎لێلێ هەناسەیەكی قوڵی دایەوە و چاوەكانی خستە سەر جیمین بۆ ئەوەی جیمین دەستەكانی بگرێت و لێلێ بە ئاسوودەیی بتوانێت قسەكانی بكات

"جیمین....من یۆنا'م بینی....بینیم كە لە سوچی خانویەكی تاریک دەنگی گریانی دەهات.....نەمتوانی بە باشی ئەو ببینم بەڵام دەنگی گریانی ئەو هێشتا لە گوێمدا دەزرینگێتەوە وەكو ئەوەی كە ئێستا لێرە بێت و بگری.....ئەو هەر دوور دەكەوتەوە و نەمدەتوانی بچم بۆ لای"

"هێمن بەرەوە.....یۆنا نایەوێت تۆ بەم شێوەیە نیگەران بیت بۆیە ڕووحی ئەو ئاسوودە نییە......من ئاگاداری تۆم كە لەم ڕۆژانەی دوایی بە تەنیا دەگری و نیگەرانیت كە سەیری كەلوپەلەكانی یۆنا دەكەیت.....شوێنی ئەو لە دڵی هەموومانە...ئەو باشترین خوشک بوو كە هەمبوبێت و هەموو كەسێک ئاواتی پێ بخوازێت"

‎جیمین هەناسەیەكی كورتی دایەوە و دەستەكانی لێلێ'ی تووند'تر گرت هەر كە بینی چاوەكانی شێدار بوون ، زەردەخەنەیەكی بچووكی بۆ كرد و برۆكانی بڵند كردن بەبێ تاوانی و بەردەوام بوو لە قسە كردن

گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang