𝙸 𝙺𝚗𝚘𝚠 𝚆𝚑𝚘 𝚈𝚘𝚞 𝙰𝚛𝚎
+_________+
هاوارەكانی بەرەو ئاسمان دەچن بەراورد بە سوتاندنی جەستەی ، قاچەكانی و ڕووخساری هەمووی برین بوون كاتێک بە زۆر دانی بە خۆیدا گرت بوو بۆ ئەوەی هیچ شتێک ئاشكرا نەكات
"گەمژە قسە بكە تۆ سیخووڕی كێیت!؟"
سەری بە خوارەوە بوو و زەردەخەنەیەكی لاری كرد وەک ئەوەی هیچ برینێک بە جستەیەوە نەبێت كە ئەوە زیاتر پیاوی ئازاردەری توورە'تر كرد
"هەرگیز...ئەوە لە من نابیستن"
"گەمژە"
دووبارە ئاسنە گەرمەكەی لەنێو خەڵووزەكانی دەكرد و كردی بە پشتی بۆ ئەوەی نیشانەیەک هاوشێوەی نیشانەكانی'تر جێبهێڵێت و سیخووڕەكەش هاوار بكات پڕ بە دەنگی خۆی
"فەرماندە چوون یۆنگی"
لە كارەكەی وەستا و ئاسنە گەرمەكەی لە جەستەی دوور خستەوە بۆ ئەوەی هاوارەكانی سیخووڕەكەش بوەستێت ، پاسەوانەكە لە پێشیەوە وەستا و بۆ چركەیەک سەری هێنا خوارەوە و گەڕایەوە باری ئاسایی خۆی
"چی بووە تایهۆنگ!؟"
"فەرماندە ئێمە توانیمان بزانین سیخووڕەكان لە كوێووە هاتوون"
"لە كوێ!؟"
+_____________+
"بیۆ"
"بیۆ!؟.....بەڵام ئەوە چەندین ساڵە بیۆ ڕووخاوە....مەبەستت چییە لەوە!؟"
بە تووڕەییەوە مستەكۆڵەیەکی كێشا بە مێزەكەی پێشی و هەناسەی خێرایی دەدایەوە ، ئەو دوو پاسەوانەی كە لە پێشیەوە وەستا بوون هەموو زانیاریانەیان كۆ كردۆتەوە كە پێویست بووە و لە بەردەم فەرماندەكەیان ئامادە كردووە
"ئێمە لە دارستانەكە توانیمان تەرمی دوو سەرباز بدۆزینەوە بە كۆی گشتی پێنج سیخووڕ دەبن.....بە تەواوی هەموو شتێكمان پشكنی...ئەو زڕێ'یەی كە ئەوان بەكاریان هێناوە هەمان ئەو زرێ'یەیە كە سوپای ڕەش بەكاری هێناون....جگە لەوە ئەو سیخووڕانەی كە دوێنی شەو لەگەڵ پاشا جەنگاون تەنها بریندار بوونە بەڵام ئەوان دوای سەرنەكەوتن لە كارەكەیان خۆیان ژەهر خوارد كردووە"
"باشە چی دەربارەی ئەو كەسانەی لەنێو دارستانەكە كوژراون.....ئایە كێ ئەوانی كوشتوون!؟"
بە نیگەرانیەوە سەیری یەكتریان كرد و گەورەكەیان وەڵامێكی ڕوونی پێدا كە هیچ بەڵگەیەک نەبوو بۆ ئەوەی هۆكارەكەی بزانن
YOU ARE READING
«گەڕانەوە بۆ كات»✔︎
Fantasyئایە هیچ كاتێک بڕوات بە گەڕانەوەی كات هەبووە لەكاتێكدا كە یاسای كات بریتیە لە نە وەستان و نەگەڕانەوەی كات !؟ من بوومە ئەو كەسەی گەشتی كاتم كرد بە نەزانینی ، من گەشتمە زەمانێک كە چەند هەزار ساڵێک لە دواوەی جیهانەكەم بوو ، بەڵام وەک هیچ كەسێک هەوڵی گە...
