𝙻𝚒𝚏𝚎 = 𝙵𝚘𝚘𝚍
+____________+"هێواش لێلێ خەریكە دەكەوم"
"خێراتر یۆنا تۆ كە لە دەرەوەیت و پیاوەكان ڕاوت دەنێن زۆر خێرایت"
"بەڵام مێشكم ئێستا ئاڵۆز بووە لەوەی كە بیر لە چی دەكەیتەوە"
هەردووكیان زۆر بە خێرایی ڕا'یان دەكرد بە نێو كۆشكدا وەک ئەوەی هەر لە نێو كۆشکیش نەبن ، لێلێ دەستی یۆنا'ی گرتبوو و لە دوای خۆیدا ڕایدەكێشا كە خاتوو چۆی بە چاوە فراوانەكانی و هەناسە تەنگیەوە بەدوایانەوە بوو
"تكایە خانمەكان بوەستن ئێرە كۆشكە.....شازادە خاتوون....خاتوونی جێنشین"
دەستەكانی لەسەر لێواری حەزیە تۆخەكەی بوو بو دوای هەردووكیان ڕای دەكرد ، بە بێ هێزی وەستا و كەنیزەكانیـ'ـتر لە بەردەمی خاتوو چۆی وەستان و ئەویش بە دەستی ڕاستی نیشانەی پێ دان كە بەردەوام بن لە ڕا'كردن بەدوای ئەوان
+_______________+
"چی دەكەین لە چێشتخانەی كۆشک!؟"
یۆنا بە سەرسوڕمانەوە پرسی و سەیری تەواوی چێشتخانەكەی دەكرد كە پڕیەتی لە خواردن و مێشكی فەرمانی پێ دەكات دەست بكات بە خواردنی هەموو شتێک ، لێلێ لای كردەوە بۆ یۆنا كە زەردەخەنەیەكی گەورەی لەسەر لێوەكانی بوو
"یۆنا....ئێستا ئێمە جۆرەها خواردن دروست دەكەین"
"بەڵام ئێمە دەتوانین بە چێشتلێنەرەكان بڵێن و ئەوان دروست دەكەن"
"نەخێر ناتوانم ئەوە بكەم.......چونكە ئەوان ئەو جۆرە خواردنە نازانن كە من دروستی دەكەم"
"ئەوە چ جۆرە خواردنێكە!؟"
یۆنا بە برۆ گرژیەوە پرسیاری كرد و لێلێ زەردەخەنەكەی هێشتا بەسەر دەمەوە مابوو كە هەموو خزمەتكارەكانی نێو چێشتخانەكە بە سەرسوڕمانەوە سەیری ئەوانیان دەكرد ، لێلێ پەنجەكانی بۆ ژماردن بەكارهێنان و خەیاڵی لای خواردنەكانی بوو
"پیتزا....پەتاتەی سوورەكراو....سوشی....ئیندۆمی ڕەش.....ئیندۆمی ئاسایی سوور....گۆشتی مریشكی سوورەكراو بە خۆشاوی تایبەت....سوپی مریشک....سوپی گێزەر وە هەموو خواردنە سەردامیانەكان....وە جگە لەوە هەموو جۆرە شیرینیەک"
هەرچی یۆنا و كەسانی نێو چێشتخانەكە بوون ڕەق ببوون بەدیار لێلێـ'ـوە كە شتانێكی دەژمارد هیچ بوونیان نەبوو لە وڵاتەكەیان ، خاتوو چۆی گەشت و هەناسەی خێرا و ناڕێک بوو لەبەردەم دەرگاكە وەستا و دەستێكی خستە سەر لێواری دیوارێک و كەمێک سەری هێنابووە خوارەوە بەهۆی ماندوو بوونەوە
![](https://img.wattpad.com/cover/295150567-288-k121270.jpg)
VOUS LISEZ
گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎
Fantasyئایە هیچ كاتێک بڕوات بە گەڕانەوەی كات هەبووە لەكاتێكدا كە یاسای كات بریتیە لە نە وەستان و نەگەڕانەوەی كات !؟ من بوومە ئەو كەسەی گەشتی كاتم كرد بە نەزانینی ، من گەشتمە زەمانێک كە چەند هەزار ساڵێک لە دواوەی جیهانەكەم بوو ، بەڵام وەک هیچ كەسێک هەوڵی گە...