𝚢𝚘𝚞 𝚜𝚊𝚒𝚍 𝚠𝚑𝚎𝚗 𝚢𝚘𝚞 𝚗𝚎𝚟𝚎𝚛 𝚕𝚎𝚊𝚟𝚎 𝚖𝚎 𝚊𝚕𝚘𝚗𝚎
+________________+دەنگی شمشێرەكان زۆر بە بەرزیەوە دەهاتن كە گیانی هەموانی ئاشنای دوونیایەكیـ'ـتر دەكرد و چەند كاتژمێرێكە بەردەوامە و خەریكە دونیا تاریک دەبێت ، پاسەوانەكەی شازادە ئاشین دووبارە گەڕایەوە لای و داوای پاشەكشەی كردەوە كە خۆشی بە ئەستەم توانی بیدۆزێتەوە
"شازادە تكایە پێویستە پاشەكشە بكەین بەر لەوەی هەموو سەربازەكانمان بمرن و لە ناو بچن"
"هەرگیز....گەر ناچار بم هەموو سەربازەكانیشم بمرن هەرگیز پاشەكشە ناكەم"
"تكایە شازادە گەر بەو شێوەیە بێت ئەوا هەموو سەربازەكانمان لەناو دەچێت"
شازادە ئاشین هاوارێكی كرد و ناچار بوو بەوەی دەست هەڵبگرێت و بكشێتەوە بەر لەوەی هەموو سەربازەكانی بمرن ، بەڵام هیچ شتێک وەكو ئەوە نەبوو كە بیری لێ دەكردەوە كە بە درێژایی هەشت مانگە خۆی بۆ ئامادە كردبوو
"بكشێنەوە"
یەكێک لە سەربازەكان فوقـ'ـێكی هێنا كە گوێی لە دەنگی پاسەوانەكەی شازادە ئاشین بوو و بە هەموو هێزیەوە فوو'یێكی تێكرد بۆ ئەوەی دەنگێكی گەورە دروست بكات بە مانای پاشەكشەی سوپای بایكجی دێت
پاشا سایۆ هەر كە گوێبیستی دەنگی كشانەوەی سوپای بایكجی بوو زەردەخەنەیەكی كرد چونكە هێشتا بۆسەكانیان بۆ سەر ئەوان ماوە ، ئاشین و سوپاكەی بە خێرایی دەستیان بە كشانەوە كرد و بەرەو بنكەی سەربازی دەستیان بە گەڕانەوە كرد
ڕێگایەكی دوور بوو بۆ ئەوەی بە قاچەكانیان ڕێ بكەن كە پێویست بوو بە نێوانی دوو چیا'ی لاپاڵ لارەوە بڕۆن كە نێوەندی چیا'كان ڕێگای ڕۆشتنێكی تەسک بوونی هەبوو بۆیە ناچار بوون بە ڕێگایەكی كورتدا بگەڕێنەوە
هەر كە گەشتنە نێوانی دوو چیا'كان گوێی لە دەنگی سەربازانێک بوو لە لەسەر چیا'كان خۆیان عەشار دابوو و كە ئەوە دەرفەتێكی گەورە بوو بۆ گۆگۆریۆ كە هێرش بكەن لە دواوە و لە لێواری هەردوو چیا'كانیشەوە هێرش بەرن
سەربازەكانی گۆگۆریۆ لەسەر هەردوولای چیا'كانەوە تیر و بەرد و داری گەورەی ئاگراویان دەهاوێشتە خوارەوە كە ئەوە شازادە ئاشینـ'ـی سەرسام و شڵەژاویەوە كرد كە دووبارە هاواری بێ ئومێدی دەكرد و چاوەكانی فراوان بوون
سوپای گۆگۆریۆ لە دواوەی ئەوان كەوتە دیار و هێرشیان بۆ سەر ئەوان هێنا كە بە تەواوی سەربازەكانیان لە ناو چوون و تەنها بەشێكی كەمی لێ مایەوە كە بە نزیكەیی هەزار سەربازێک لە كۆی گشتی هەشت سەد هەزار دەبوون
![](https://img.wattpad.com/cover/295150567-288-k121270.jpg)
ВЫ ЧИТАЕТЕ
گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎
Фэнтезиئایە هیچ كاتێک بڕوات بە گەڕانەوەی كات هەبووە لەكاتێكدا كە یاسای كات بریتیە لە نە وەستان و نەگەڕانەوەی كات !؟ من بوومە ئەو كەسەی گەشتی كاتم كرد بە نەزانینی ، من گەشتمە زەمانێک كە چەند هەزار ساڵێک لە دواوەی جیهانەكەم بوو ، بەڵام وەک هیچ كەسێک هەوڵی گە...