35 - ژیان بەردەوامە

261 57 79
                                    

𝙸 𝚆𝚒𝚕𝚕 𝙳𝚘𝚗'𝚝 𝙵𝚘𝚛𝚐𝚎𝚝 𝚢𝚘𝚞
+__________________+

‎دوای هەژدە ساڵ<
‎ بەیانی بەهاری كۆشكی گۆگۆریۆ

‎"جیمین من دەگەڕێمە ماڵەوە"

‎"بۆچی تایهۆنگ!؟.....بیری یۆنا دەكەیت!؟"

‎هەردووكیان پێكەنینەكانیان بە نزمی كرد و تایهۆنگ هەڵسا لەسەر كورسیەكەی و سەیری سەر مێزەكەی دەكرد بە ماندوویەوە زەردەخەنەوە كە سەرقاڵی داخستنی پەڕاوێكی دوولا دارین بوو ، سەری هەڵبڕی و سەیری جیمین'ی كرد كە هێشتا زەردەخەنە بە لێوەیەوە ماوە و لە خوێندنەوەی داواكاری خەڵكی وەستاوە و سەیری ئەو دەكات

"بەڵێ جیمین بەڕاستی بیری یۆنا'م كردووە......دەمەوێت بگەڕێمەوە ماڵەوە و بە خێرایی لە ئامێزی بكەم....تەواوی دوێنێ لێرە ماومەتەوە و نەگەڕاومەتەوە ماڵەوە"

"كەوایە منیش كە كارەكانم تەواو كرد دەگەڕێمەوە....وە هێندە كار نەماوە و هەمووی تەواو بووە....سوپاس كە یارمەتیت دام"

‎"شایەنی نییە.....كەواتە دەتبینمەوە"

‎تایهۆنگ شمشێرەكەی هەڵگرت كە بە تەواوی ڕووخساری گەشاوەتر بوو لە جاران ، ڕیشێكی كەمی ڕەشی كاڵ كە بە تەواوی ڕووخسارە كەشخەكەی دەرخست بوو ، نێوچەوانێكی ڕەنگ سەوزی تۆخ و نەخشێنراوی داوی ڕەنگ زەردی كەم و كە لە نێوەندیدا نیشانەیەكی باڵندە سێ قاچەكە دەدرەوشایەوە و كە جلەكانیشی هەمان ڕەنگ بوون

‎تایهۆنگ دوای تەواو كردنی كارەكەی ڕۆشتە دەرەوە لە نوسینگەی كۆشک ، جیمین هەناسەیەكی قوڵی دایەوە و هەوڵی دا كۆتا داواكاری خەڵكی و كێشەی وڵات بخوێنێتەوە بەڵام یاوەرەكەی پاشا هاتە ژوورەوە و لە كارەكەی كرد كە كەمێک خۆی چەماندەوە

‎"شازادە جیمین......خاوەنشكۆ داوای بینینی تۆ دەكات"

‎جیمین چەند جارێک چاوەكانی داخست ، بە تەواوی ببوو بە شازادەیەكی ڕاستەقینە لە نێو جلە ئاوریشمیە زەردەكانی لەگەڵ ڕیشێكی كەمی ڕەش كە بە تەواوی شاهانەیی دەرخست بوو بێگوومان ئەو ئێستا چل و دوو ساڵە بەڵام وەكو گەنجێكی سی ساڵی دێتە بەر چاوان ، هەناسەیەكی قوڵی دایەوە و سەری بە ئەرێنییەوە جوڵاند و لەگەڵ یاوەرەكەی پاشا كەوتنە ڕێ

‎چەند خولەكێكی برد تاوەكو بگەن بە كۆشكی پاشا و لە بەردەم دەرگاكە بوەستن و یاوەرەكەی پاشا ئاگاداری پاشا'كەی بكاتەوە كە ئەركەكەی بەجێ گەیاندووە


‎"خاوەنشكۆ.....شازادە جیمین لێرەیە"


‎"با بێتە ژوورەوە"


گەڕانەوە بۆ كات &quot;𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎&quot;✔︎Donde viven las historias. Descúbrelo ahora