𝚆𝚑𝚎𝚗𝚎 𝚆𝚒𝚗𝚝𝚎𝚛 𝙿𝚊𝚜𝚜𝚎𝚜, 𝚂𝚙𝚛𝚒𝚗𝚐 𝙰𝚕𝚠𝚊𝚢𝚜 𝙲𝚘𝚖𝚎𝚜
+_______________+"خـێــــرا بــــانگی پزیشـــک بكــــــــەن"
بە شڵەژاویەوە هاواری كرد و جەستە بێ جوڵە ساردەكەی خستە سەر جێگاكەی ، دڵی بە خێراییەكی زۆر لێی دەدا و شڵەژاو بوو ، پارچەیەک دەست'سڕی هێنا و خوێنی ژێر چاوی و لێوی سڕی
جلە خوێناویەكانی لێ دوور كردەوە كە تەنها جلە سپەكانی ژێری مانەوە كە هەمووی خوێن بوون ، هیچ شتێكی لە دەست نەدەهات بیكات كە هەردوو دەستی لە ڕاست و چەپی سەری دانا و لە ناوقەدیەوە خۆی نزم كردەوە و هاواری كرد
"نـــــەفـــرەتـــــــ"
سەری هەڵبڕی و وەكو شێتێک دەهاتە بەر چاوان كە سەیری یۆنا'ی دەكرد بە چاوێكی فراوانەوە كە سوور هەڵگەڕابوون چاوەكانی سینگی هەڵبەز و دابەزی بوو و هەناسەی گەورەی دەدایەوە
"نابێت.....ئەوە نابێت......ڕێگە نادەم دووبارە جێمبهێڵیت یۆنا"
پزیشكەكە بە خێرایی هاتە ژوورەوە لەگەڵ دوو كەنیزەی پزیشكی كە چەند كەلوپەلێكی پزیشكیان پێ بوو ، پزیشكەكە بە خێرایی دەستی چەپی یۆنا'ی گرت و لێدانی دڵی پشكنی
"لێدانی دڵی لاوازە دەبێت بە خێرایی دەرزی ئاژنین بەكار بهێنین"
+________________+
بەبێ هیوایی و چاوێكی سوورەوە هاتە دەرەوە لە ژوورەوە و یۆنا'ی جێهێشت بۆ ئەركی پزیشكەكان ، فرمێسكەكانی بێ تروكانی چاوەكانی دەكەوتن و ئازاری ڕومەتی دەدان كە وەكو ئەوە وابوو بسوتێن
لێوەكانی لێكەوە دوور بوون و هەناسەی بەدەمی دەدایەوە كە خۆشی لە حاڵی خۆی پەشێو و شێواو بوو ، تایهۆنگ بە خێرایی هات و بەرەو ڕووی جۆنگكووک وەستا بۆ ئەوەی بە خێرایی پرسیار بكات
"ژەنەڕاڵ!؟....ژەنەڕاڵ!؟....پێم بڵێ تكایە.....ئەو حاڵی چۆنە!؟....ئەو باشە!؟"
جۆنگكووک چاوەكانی بەسەر زەویەكەوە بوو و بەردەوام فرمێسكەكانی دەكەوتن ، تایهۆنگ لەوە زیاتر خۆی پێ نەوەستا و برۆكانی گرژ كردن و لێوەكانی هاتنە خوارەوە كە ناخی وەكو شەپۆلێكی بەهێز بوو
بە هێواشی چەند هەنگاوێک گەڕایەوە دواوە و پشتی بە دوارەكەوە هێشتەوە بۆ ئەوەی لە پشتی بخشێت و لە شوێنی خۆی دابنیشێت و ئەژنۆیەكی بڵند بكات
جۆنگكووک هەنسكی بچووكی دەدایەوە و بێ دەسەڵات وەستا بوو وەكو ئەوەی ئەو ژەنەڕاڵ'ە نەبێت كە وڵاتەكان ئاواتیان پێ دەخواست ، بە دەنگیكی لەرزیوو و ترساوەوە چاوەكانی هەڵبڕی و قسەی بۆ تایهۆنگ دەكرد

ESTÁS LEYENDO
گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎
Fantasíaئایە هیچ كاتێک بڕوات بە گەڕانەوەی كات هەبووە لەكاتێكدا كە یاسای كات بریتیە لە نە وەستان و نەگەڕانەوەی كات !؟ من بوومە ئەو كەسەی گەشتی كاتم كرد بە نەزانینی ، من گەشتمە زەمانێک كە چەند هەزار ساڵێک لە دواوەی جیهانەكەم بوو ، بەڵام وەک هیچ كەسێک هەوڵی گە...