𝙸𝚗 𝙴𝚟𝚎𝚛𝚢 𝙷𝚎𝚊𝚛𝚝 𝚃𝚑𝚎𝚛𝚎 𝙸𝚜 𝙰 𝙲𝚖𝚎𝚝𝚎𝚛𝚢
+_______________+"من ئاگاداری ئەوە بووم كە تۆ زۆر سەرنجی ئەوت دەدا خاوەنشكۆ.....بەڵام هەرگیز بۆ ساتێكیش باوەڕم بەوە نەكردووە و بیرم لێی نەكردۆتەوە كە فەرماندە جیمین شازادە ڕاستەقیەكە بێت"
"بێگومان ناتوانم لەژێر سەرنجەكانی تۆدا ون بم ڕاوێشكار....بەڵام بەڵێ ئەو شازادەكە بوو....تەنها هیواخوازم كە كچەكەم ببینم...دەبێت كەسێكی چۆن بێت....چی دەربارەی سۆریۆنگ!؟.....دەبێت ئەو بە چ شێوەیەک ژیانی كردبێت!؟"
هەناسەیەكی قوڵی دایەوە و بۆ ساتێک چاوەكانی داخست ، ڕاوێشكار'ی كۆشک نەیدەتوانی ئەوە قبووڵ بكات كە فەرماندەیەكی كۆشک شازادە ون بووەكەی وڵات بووە كە بیست و سێ ساڵە بە هیچ شێوەیەک هیچ كەسێک دەربارەیانی نەدەزانی
"من دەڵێم دەربارەی كچەكەت لە فەرماندە هۆسۆک بپرسە....مەگەر لەوانەیە كەمێک ئەو نیگەرانییە بڕەوێنیەوە تاوەكو شەو"
سەری بە ئەرێنییەووە جوڵاند بە هێواشی و داوایان لە فەرماندە هۆسۆک كرد كە بێ ئەوەی جێگەی گومان بێت بۆ دارودەستەكەی بە نهێنی بێتە پێشوازی پاشا
چونكە دارودەستەكەی هێشتا جێگای باوەڕ نەبوون ، لە بابەتی لەم شێوەیە ناتوانێت باوەڕ بە هیچ كەسێک بكات لە كاتێكدا كە وەفدێكی وڵاتێ شیلا هاتوون بۆ گۆگۆریۆ بۆ پەیمان بەستن بۆ ئەوەی چیتر جەنگ لە نێوانیان هەڵنەگیرسێت و بە یەكەوە دەست بگرن بە وڵاتانی هاوسێ بەڵام هێشتا وڵاتانی دووژمن جێگای باوەڕ نەبوون
+_____________+
"كەواتە ئەو هەموو ڕۆژێک لەگەڵ باوكی لە كۆشكە.....بەڵام ئەو چۆن هەموو ڕۆژێک تۆ دەبینێت لەكاتێكدا تۆ هەرگیز ئەوت نەبینیووە!؟"
"منیش نازانم یۆنا"
"بەڵام من پێم وایە كە دالیا شتێكی شاراوەی هەیە"
هەرچواریان سەیری جۆنگكووک'یان كرد كاتێک بە ڕێگادا بوون و بەرەو ئێوارە دەچوو ، بە هێواشی هەنگاویان دەنا كە لەگەڵ ڕستەكەی جۆنگكووک وەستان و لێلێ كەوتە پرسیار
"شتێكی شاراوە!؟.....بە ڕای تۆ دەبێت چی بێت!؟"
"نازانم بەڵام كە ئەو هاتە سەر سنوور بەهۆی ئەوە بوو كە حەزی بە ناو كۆشک نەبوو بەڵكو ئەو كەمێک حەزی لە سەركەشی بوو.....جگە لەوە ئەو هەموو ڕۆژێک لە كۆشكە لە كاتێكدا هەمیشە لە نوسینگەی گشتی دەیبینم"
"بۆچی نوسینگەی گشتی!؟"
"لە ڕاستیدا جیمین ئێوە دەزانن كە ئەو شوێنە فەرماندە یۆنگی فەرماندایەتی دەكات....وە ئێوەش فەرماندەكانی ئەون....ئەو خوشكی فەرماندە یۆنگیـ'ـە...."
ŞİMDİ OKUDUĞUN
گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎
Fantastikئایە هیچ كاتێک بڕوات بە گەڕانەوەی كات هەبووە لەكاتێكدا كە یاسای كات بریتیە لە نە وەستان و نەگەڕانەوەی كات !؟ من بوومە ئەو كەسەی گەشتی كاتم كرد بە نەزانینی ، من گەشتمە زەمانێک كە چەند هەزار ساڵێک لە دواوەی جیهانەكەم بوو ، بەڵام وەک هیچ كەسێک هەوڵی گە...