𝙸 𝚁𝚎𝚖𝚎𝚖𝚋𝚎𝚛 𝚃𝚑𝚒𝚜 𝙽𝚊𝚖𝚎
+________________________+"ببورە ژەنەڕاڵ ئێمە سەرەتا تۆ'مان نەناسیەوە"
"كێشە نییە فەرماندە هۆسۆک....ئەوە تەنها شتێكی ئاساییە"
لە ڕێگادا دەڕۆشتن كاتێک هێشتا لە چەقی دارستانەكە بوون ، تایهۆنگ دەستێكی یۆنا'ی خستبووە سەر شانی دوای ئەوەی لێدانێكی بچووكی بە دەستی هەمووان وەرگرت و ئاشكرا بوو لە دەمی جۆنگكووک بۆ ئەوەی ئاگاداری بن كە بریندارە كە پێش ئەوە یۆنا داوای لێ كرد كە ئەوە بە پارێزراوی بهێڵێتەوە
جلەكانی یۆنا دواوەی بە تەواوی خوێن بوو بەڵام پارچەیەک لە جلەكەی جۆنگكووک كە پێی دابوو بە تەواوی شاردبوویە و هیچ كەسێک تێبینی نەدەكرد كە بریندار بووە
"كەواتە ئێوە چۆن یەكتری دەناسن!؟....واتە چۆن خوشكەكەم دەناسیت ژەنەڕاڵ!؟"
نیگایەكیان لەگەڵ یۆنا گۆڕیەوە كاتێک لە پاڵ یەكەوە دەڕۆشت و تایهۆنگ یارمەتی ڕۆشتنی یۆنا'ی دەدا ، كەمێک كەوتە پەشۆكان لەوە وەڵامی پرسیارەكەی جیمین بداتەوە هەر بۆیە یۆنا خۆی وەڵامی جیمین'دایەوە
"من سەرەتا وامزانی كە ئەو كەسێكی پلە نزمە و ئاسایی'ییە بۆیە بووین بە هاوڕێ....ئەویش سەرەتا وا بیری دەكردەوە كە كوڕێک بێتم....بەو شێوەیە ڕێک'كەوتین كە من نێو شاری نیشان بدەم بە بەرامبەر كێكی برنج چونكە ئەو لە سنوور ژیاوە"
"دووبارە كێكی برنج یۆنا"
تایهۆنگ كەمێک لای كردەوە بۆ چركەیەک و سەیری یۆنا'ی كرد كە ڕووخساری گرژ كردووە و تایهۆنگ گاڵتەی پێ دەكات ، یۆنا ئەوەی وەک هەموو جارێک بە هەل زانی و قاچی خستە سەر قاچی كە تەنها تایهۆنگ كەمێكی مابوو بكەویت و گلەیی كرد بە دەنگێكی بەرز
"تۆ گەمژەیت یۆنا....گەر من بكەوم تۆش دەكەویت"
"كێشە نییە گرینگ ئەوەیە كە تۆش دەكەویت لەگەڵمدا"
"تۆ كەسێكی زۆر گەمژەیت"
"سوپاس بۆ بیر هێنانەوە.....گەمژە تۆش لە شوێنی من بوویتایە داوای گۆشتی وشک'كراوەت دەكرد"
"بەم ڕادەیەش ڕاست دەكەیت"
جۆنگكووک كەمێک لای كردبۆوە و سەیری دەمەقاڵێیەكەی نێوان تایهۆنگ و یۆنا'ی دەكرد كاتێک بەهۆیانەوە زەردەخەنەی دەكرد كەچی ئەوان خۆیان هۆكارێكیان دەدۆزیەوە بۆ ئەوەی دەمەقاڵێی بۆ دروست بكەن
لەو نێوەندە تەنها كەمێک هەستی بە ئیرەیی كرد كە ئەو هاوڕێیەكی لەو شێوەیەی نییە ، كاری ئەو تەنها لە قەڵا فەرماندەیی بووە بە دوای كارەكانی خۆیەوە بووە ، هیوای خواست كە هاوڕێیەكی لەو شێوەیەی هەبێت
DU LIEST GERADE
گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎
Fantasyئایە هیچ كاتێک بڕوات بە گەڕانەوەی كات هەبووە لەكاتێكدا كە یاسای كات بریتیە لە نە وەستان و نەگەڕانەوەی كات !؟ من بوومە ئەو كەسەی گەشتی كاتم كرد بە نەزانینی ، من گەشتمە زەمانێک كە چەند هەزار ساڵێک لە دواوەی جیهانەكەم بوو ، بەڵام وەک هیچ كەسێک هەوڵی گە...