19. ئیتر هیچ شتێک ڕێگر نییە

381 82 114
                                        

𝙸 𝙻𝚒𝚔𝚎 𝙷𝚎𝚛 𝙼𝚘𝚛𝚎, 𝙴𝚟𝚎𝚛𝚢 𝙼𝚒𝚗𝚞𝚝𝚎, 𝙸 𝚂𝚙𝚎𝚗𝚍 𝚆𝚒𝚝𝚑 𝙷𝚎𝚛
+__________________+

چاوەكانی بە هێواشی كردەوە بۆ ئەوەی بیەوێت هەست بەو بار گرانییە دڵخوازەی بكات كە لەسەر قۆڵیەكانیەتی بەڵام هیچ شتێک بوونی نەبوو، كەمێک پەشۆكا و سەیری ژوورەكەی كرد كە خوشكەكەی هێشتا خەوتووە

ڕۆشتە دەرەوە و سەیری سوچێكی كرد تاوەكو بیدۆزێتەوە و وەستاوە و سەیری ئەم باخچە بچووكەی بەردەمی دەكات كە چەندین گووڵی ڕەنگاو ڕەنگ و سەرنجڕاكێشی تێدایە، زەردەخەنەیەكی كرد كاتێک بەو شیوەیە بینی و دەستەكانی لێكەوە گرێ دابوون

بە هێواشی لە دواوەی وەستا و دەستەكانی لە كەمەری گرێ دان تاوەكو لەرزێكی بچووک بە گیانیدا بێت و كەمێک ڕاچڵەكێک، زەردەخەنەیەكی كرد و دەستەكانی لەسەر دەستە گرێدراوەكانی ئەو دانان

"جیمین!؟"

"بەیانی باش"

"بەیانی تۆش باش"

جیمین سەری خستە سەر شانی لێلێ و بەیەكەوە سەیری باخچە بچووكەكەیان دەكرد، لێلێ هەوڵی دەدا قسە بكات بەڵام خۆی ڕێگر بوو لە بەردەم خۆی كە وای لە جیمین كرد هەستی پێ بكات و خۆی پرسیاری لێ بكات

"دەتوانیت پرسیار بكەیت لێلێ.....بۆچی هێندە شڵەژاویت!؟"

"هیچ شتێک نیە تەنها......تەنها بیرم دەكردەوە كە....گەر تۆ....تۆ گەر ببیت بە شازادەی جێنشین یاخوود پاشا'ی وڵات....ئەوا تۆ....."

جیمین برۆكانی گرژ كردن بە لێ تێنەگەیشتنەوە، دەستەكانی لەسەر كەمەری لێلێ دوور خستەوە و شانەكانی گرت بۆ ئەوەی ڕووخسارە پەشۆكاوەكەی ببینیت

"چی ڕوویداوە لێلێ!؟.....تۆ باشیت!؟..دەتەوێت چ پرسیارێک بكەیت ئەوا بیكە پێویست بەوە ناكات بەو شێوەیە شڵەژاو بیت"

لێلێ چەند جارێک چاوەكانی داخست و سەری خۆی هێنا خوارەوە و یاری بە دەستەكانی دەكرد كاتێک بە شەرم و پچڕ پچڕەوە پرسیارە مەزنەكەی كرد

"دەڵێم ئیتر كە تۆ دەبیت بە پاشا ئەوا تۆ.....دۆستی شاهانە'ت دەبێت وایە!؟"

لەگەڵ كۆتایی ڕستەكە بە بێ گووناهیەوە سەری هەڵبڕی و سەیری چاوەكانی جیمینـ'ـی كرد كە فراوان ببوون و برۆكانی بڵند ببون لەگەڵ پرسیارە سەیرەكەی لێلێ، لە كۆتاییدا زەردەخەنەیەكی كرد و هەنگاوێک هاتە پێشەوە بۆ ئەوەی كەمێک خۆی نزم بكاتەوە و چاوە پڕ گاڵتەكانی لە نزیكەوە ببینێت

«گەڕانەوە بۆ كات»✔︎Où les histoires vivent. Découvrez maintenant