28. گەڕایەوە

245 59 113
                                    

"𝙸 𝚂𝚊𝚟𝚎 𝙷𝚎𝚛....𝚂𝚑𝚎'𝚜 𝙼𝚢 𝙼𝚘𝚘𝚗 𝙻𝚒𝚐𝚑𝚝"
+______________+

لە ناوچەیەكی چڕدا تەنها دەنگی گەڵاكان دێت كە با'یەكە یاری پێ دەكات لەگەڵ دەنگی قاچی ئەوان ، یۆنا منداڵەكەی لە ئامێز بوو و منداڵەكە سەری لەسەر شانی ئەو دانا بوو چاوەكانی كراوە بوون و سەیری ئەو كەسەی دواوەی یۆنا'ی دەكرد كە بەبێ دەنگی یاری لەگەڵدا دەكات و منداڵەكە بەرەو ڕووی زەردەخەنە دەكات


یۆنا لای كردەوە بۆ جۆنگكووک كە لە نێوەندی یاری كردن لەگەڵ منداڵەكە وەستاندی و بە گاڵتەجاریەوە سەیری دەكرد كە جۆنگكووک شەرمەزار بوو ، لای كردەوە بۆ بەردەم خۆی و بە فیزەوە قسەی دەكرد

"چۆنە یاری لەگەڵ سۆلهیـ'ـدا دەكەیت!؟"


"سۆلهی!؟"


"هەر ناوی تازەی ئەو منداڵە"

"بۆچی ناكرێت!؟"

"بەڵام ئەو كەسە تۆ نەبوویت كە دەتووت ئەوە دەبێتە بارگرانی بۆ ئێمە"

"تكایە یۆنا هێندە ئەوە دووبارە مەكەرەوە"


جۆنگكووک هاتە پاڵ یۆنا بە ڕووخسارێكی پەشیمان ، بەردەوام بوون لە ڕۆشتن تاوەكو چەند كاتژمێرێک و بە تەواوی هێشتا كاتژمێرێکیان مابوو بۆ ناوچەی مۆنگوئێل و بە تەواوی ماندوو بوون بە دەم ڕۆشتنەوە ، بە تایبەتی یۆنا كە منداڵێكی خەوتووی لە ئامێز بوو


جۆنگكووک هەستی بە ماندووی یۆنا كرد و حەزی دەكرد سۆلهی لە ئامێز بگرێت چونكە بە تەواوی چۆتە دڵیەوە و لەگەڵ ئەودا هەست بە ئاسوودەیی دەكات ، لە بەردەم یۆنا وەستا و بە خێرایی سۆلهی لێ سەند

"تۆ بێنە سۆلهی بدە بە من.....تۆ ماندوویت"

"بــ..بوەستە جۆنگكووک"

"كێشە نییە"

جۆنگكووک دەستی بە ڕۆشتن كرد وەک ئەوەی ئەو كەسە نەبێت كە سەرەتا بە هەبوونی سۆلهی ڕازی نەبوو بێت ، یۆنا لە دواوە بە جێهێڵدرا و بە سەرسامییەوە سەیری جۆنگكووکـ'ـی دەكرد ، چەند جارێک چاوەكانی داخست و سەری بە نەرێنییەوە جوڵاند و بەدوایدا ڕۆشت

+_______________+

"لێلێ چاوەكانت بكەرەوە تۆ باشیت!؟"

لێلێ بە هێواشی چاوەكانی كردەوە كە لەسەر زەویەكە كەوتبوو لە ئامێزی جیمین ، بە هێواشی هەڵسا و چاوەكانی ڵێڵ ببوون و چەند جارێک چاوەكانی داخست و سەیری بەردەمی كرد كە چەند كەسانێک نیگەرانی ئەو بوون و بە نیگەرانیەوە سەیریان دەكرد كە چاوەكانی لێلێ كەوتە سەر یەک كەس


گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎Where stories live. Discover now