23. ئەوە زۆر بە ئازارە

295 61 113
                                    

𝚈𝚘𝚞 𝙿𝚛𝚘𝚖𝚎𝚒𝚜 𝙼𝚎 𝚆𝚑𝚎𝚗 𝚈𝚘𝚞 𝙽𝚎𝚟𝚎𝚛 𝙻𝚎𝚊𝚟𝚎 𝙼𝚎 𝙰𝚕𝚘𝚗𝚎
+________________+

هاوارەكانیان بەرەو ئاسمان دەچن كاتێک ئەو پارچە درێژە ئاسنە گەرمە دەچێتە گۆشتی جەستیان لە پشتیانەوە ، پارچە ئاسنەكەی دەرهێنا كە دووكەڵ لە جەستەی تاوانبارەكان دەردەچوو بەهۆی گەرمی ئاسنەكەوە و چاوەكانی ئەویش بە تەواوی سوور هەڵگەڕابوون بەهۆی تووڕەییەوە

تاوانبارەكان هەموو جلە سپیەكانیان سوور هەڵگەڕابوون بەهۆی خوێن و ئەشكەنجەدان ، قژیان بە تەواوی تێكچوو بوو و لێوەكانیان وشک و سپی هەڵگەڕابوون ، سەریان بەرەو خوارەوە بوو و بەشێكیان لە هۆش خۆیان نەبوون

تایهۆنگ ئەو كەسە بوو كە بە درێژایی دوو ڕۆژە ئازاری دۆجی و پاسەوانەكانی دەدات هەر كاتێک كە نیگەران دەبێت ، جگە لەوە بەشێكی زۆر لە شەڕاب دەخواتەوە و ئینجا لەگەڵ بوتڵەكەی دەستی دێت و ئەشكەنجەیان دەدات

بوتڵەكەی لەسەر مێزیک دانا و بەرەو ڕووی دۆجی ڕۆشت و دەستەكانی لەسەر لێواری كورسیەكەی بڵاو كردەوە و سەیری چاوەكانی دەكرد و بە دەنگێكی تەواو ترسناک و قوڵەوە لەگەڵی دەدوا

"پێم بڵێ گەمژە....بۆچی!؟....بۆچی بەم شێوەیە ئازاری یۆنا'ت داوە!؟.....تۆ بیرت نییە كاتێک وەكو پاسەوانێكی تۆ كارم دەكرد چیم وت!؟......"

دۆجی بە زۆر كردن لە خۆی زەردەخەنەیەکی لا لێوی كرد و كەمێک چاوەكانی داخست كە بیرەوەری كەوتە كار و خستیە نێو ڕستە و پێشكەشی تایهۆنگـ'ـی كرد بە دەنگێكی تەواو پڕ لە ئازارەوە

"بەڵێ بیرمە.....وتت گەر هەر زیانێک بەر سیۆدۆڵ بكەوێت.....یاخوود دەستی لێ بدەیت ئەوا ئازارت دەدەم....بە هەموو شێوەیەک.....پیاو تۆ...تۆ تەنها پاسەوانێكی گەمژە بوویت كە لەسەر سنوور لەگەڵ....شازادەكەت قاچاغیتان دەكرد بۆم....تەنها...تەنها بۆ ئەوەی بڕێک پارە بەدەست بهێنن....باشە كەوایە بۆچی نەتوت كە سیۆدۆڵ كچە و تۆش ئەوت خۆشدە......."


"گەمژە"

تایهۆنگ هاواری كرد و بە هەموو هێزی مستەكۆڵەیەکی لە ڕوومەتە بریندار بووەكانی دۆجی دا بۆ ئەوەی دووبارە دەمی پڕی خوێن بێت ، هەناسەی خێرای دەدایەوە و چاوەكانی سوور'تر دەبوون ، ژەنەڕاڵ جۆنگكووک لە دواوەی تایهۆنگ وەستا بوو كە لە سوچێكی گۆڕەپانی ئەشكەنجەدانەكەوە بوو

هەناسەیەكی قوڵی دایەوە و بە نیگەرانیەوە سەیری تایهۆنگـ'ـی دەكرد ، كەوتە ڕێ و دوور كەوتەوە لێی وە دوور كەوتەوە لەو هاوارانەی كە بەرەو ئاسمان دەرۆشتن و تایهۆنگ ئازاری دەدان بۆ ئەوەی ئازارەكانی خۆی كەم بكاتەوە

گەڕانەوە بۆ كات "𝙱𝚊𝚌𝚔 𝚃𝚘 𝚃𝚒𝚖𝚎"✔︎Where stories live. Discover now