دووای سێ ساڵ ..
ڤێرۆنیکا بە هەنگاوی خێراوە بەسەر پلیکانەکانی ڤێلاکە هاتە خوارەوە تاوەکو بچێتە بەردەم ئەو دەرگا گەورەیە و بەبێ لە دەرگادان بیکاتەوە .
" پێم گوتی جارێکی دیکە ئەوە بکەیت لێت خۆشنابم"
کریس بە شۆکی ئاوڕی دایەوە بۆ ئەو هاتنە ژوورەوە لەپڕەی خوشکەکەی لەکاتێکدا لە کۆبوونەوە بوو لەگەڵ چەند کەسێک
" ڤێرۆنیکا دەرگا ! لە دەرگا بدە تکایە"
ڤێرۆنیکا لەلای دەرگاکە وەستابوو و ڕووکەشی توڕەیی لەسەر ڕووخساری بوو
" دەرگا بە نەفرەت بێت ، ئێستا وەڵامی من بدەوە "
کریس بە بێ چارەی سەری جوڵاند تا زەردەخەنەیەك بۆ ئەوانەی ئەوێ بکات و پاشان بەرەولای ڤێرۆنیکا بڕوات و دەستی بگرێت و لە ژوورەکە بیهێنێتە دەرەوە و دەرگاکەشی لەدوای خۆیەوە داخست .
" ئێستا پێم ناڵێیت چی بووە ؟" دەستەکانی بەرەو لای سنگی گرژ کرد و سەیری دەکرد تا ڤێرۆنیکا برۆکانی گرژ بکات
" ئێستا تۆ بەمن دەڵێیت چی بووە؟ کریس ئەی ئێمە قسەمان لەسەر ئەوە نەکردبوو کە چیتر ئەو کاری مافیانە ناکەیت؟ کەواتە بۆچی هێشتا لەسەر ئەوە بەردەوامیت ها؟"
کریس هەناسەیەکی دا " وایە قسەمان لەسەری کرد بەڵام هەندێک شت هەیە کە پێویستە بیانکەم دواتر وەکو جاران زۆر تێکەڵ نیم و ڤلادمیر زۆربەی کارەکان دەکات"
" هەتا ئەگەر زۆر تێکەڵیش نەبیت هێشتا مەترسیدارە . بیرت چوو سێ ساڵ لەمەوبەر چی ڕوویدا . نامەوێت هەمان شت بۆ هیچ کامێکمان ڕووبداتەوە "
ڕووکەشی ڕووخساری کریس گرژ بوو کە ئەو ڕووداوەی بیر کەوتەوە بێگومان هەرگیز لەبیری نەکردووە .
زەردەخەنەیەکی هێواشی کرد تا کەمێک نزیک ببێتەوە و دەست بە قژی ڤێرۆنیکا دا بهێنێت
" نیگەران مەبە کەس لە ماکس زیاتر بوێری ئەوەی نەبووە هەوڵی کوشتنم بدات ! ئا وە ئەو بێ نرخەی جاری پێشووش بەڵام ئەوانە هەمووی بوونە ڕابردوو ."
أنت تقرأ
Twisted obsession
Romanceلەچیڕۆکە خەیاڵیەکان و کتێبەکان بەردەوام ناوی " مافیا و پیاوە خراپەکانم " دەبیست و دە بینی .. زۆرێک لە خەڵک کە ئەو ناوە دەبیستن خۆیان بەدوور دەگرن دەترسن یان ڕادەکەن یان دوعا دەکەن کە کەسانی لەم شێوەیە هەرگیز نەیەتە سەر ڕێگایان ! بەڵام من .. بەپەرۆش...
