Chapter thirty six final part one

1.6K 225 60
                                        






" سەپڕایز ڤێرۆنیکا "
ڤێرۆنیکا چاوەکانی بەشۆکیەوە فراوانبوون هەرکە ئەوانەی لەبەرچاوەکانی بینی کە ئەوەندە دوور نەوەستابوون لێیەوە ، ئانتۆنی زەردەخەنەیەکی گاڵتەیی لەسەر ڕووخساری بوو بەڵام ئاراستەی چەکەکەی ڕێک لە پیاوەکە کردبوو کە ئەگەر ویستی لێبوایە بە چرکەیەك سەری دەپرژاند ..
وە ماکس کە لە تەنیشتیەوە وەستابوو لەڕووخساریدا تەنها رووکەشێکی ساردی سەهۆڵی دەبیندرا .. سەری بە ئاراستەی ڤێرۆنیکا سوڕاند تا سەیری ئەو دەستانە بکات کە گرتبوویان تاوەکو ڕانەکات تا تاریکایی دەست بەسەر بیناییەکانی بگرێت بێگومان هەموو ئەوانەی ئەوێ هەستیان پێ دەکرد جگە لە ڤێرۆنیکا کە هێشتا چاوەکانی لەسەر ماکس بوو
لەمێشکی خۆیدا دەیگوت کە ئەو بۆ لێرەیە؟ بۆچی بۆ رزگارکردنی دێت لەکاتێکدا کۆتا بینییان بەم شێوە خراپە ڕۆیشت !!
مێشکی سەرقاڵبوو بە ماکس هەتاوەکو هەستی بە کریستۆڤەر نەکرد کە لەلایان وەستابوو ..
ئەوەی قورگی قوتدایەوە و هەرکە قسەکانی ئەو پیاوەی بەبیرهاتەوە ، دەبێت بە گاڵتەی بووبێت؟ بەڵام ئەوەندەش گەمژە نیە بڕوا بەوە بکات ئەو جۆرە پیاوانە بزانن گاڵتە چیە. بەڵام ئەوەی ئەوجارە لە رووخساری کریستۆڤەری بینی ئەو رووکەشەی جاران نەبوو بەڵکو پڕبوو لە ترس و قەلەقی تەنانەت خەریک بوو باوەڕنەکات کە ئەو کێیە .

دەنگی پێکەنینەکانی پیاوەکە سەیرکردنەکانی هەمووانی بڕی ..
" کەواتە ئەوە راستە! بەو پێیەی هەمووتان لێرەن بۆ رزگارکردنی ئەو کچە .."
بە دەستەکەی تری دەستە خوێناویەکەی گرت و چاوەکانی گرژ کرد کە نیشانەبوو بۆ ئازارەکەی تا سەیری کریستۆڤەر بکات و زەردەخەنەیەکی لار بکات.
" هاتووی بۆ رزگارکردنی خوشکەکەت ؟"

کریس چاوەکانی لەسەر پیاوەکە لابرد تا بیخاتە سەر ڤێرۆنیکا کە جارێک سەیری پیاوەکەی دەکرد و جارێکی تریش کریستۆڤەر
" دۆگلاس تۆ کێشەکەت لەگەڵ منە چۆن بوێری ئەوە دەکەیت دەستی بۆ ببەیت !" کریس بە توڕەییەوە قسەی کرد تا دۆگلاس بە پێکەنینەوە وەڵامی بداتەوە
" وایە بەڵام دەزانی چیە یاریکردن بە شتە گرینگەکانی کەسێک لەهەمووی خۆشترە دەبینی توانیم ئەو رووکەشی ترسە لەسەر رووخسارتان ببینم "
ڤێرۆنیکا بە گرژیەوە سەیری پیاوەکەی کرد ، ئایا ئەو هەر ئێستا ئەوی بە شت وەسفکرد !!

" دۆگلاس ، هەر ئێستا بەریبدەی پێش ئەوەی پەشیمان ببیتەوە .."
ماکس بە تۆنێکی ساردەوە قسەی کرد تا پیاوەکە سەیری بکات ..
" ئۆهـ بۆچی ئەگەر بەریبدەم دەهێڵیت بڕۆم؟"

Twisted obsession حيث تعيش القصص. اكتشف الآن