لەو ژوورە گەورەیە کە پڕبوو لە کۆمپیوتەر و ئامێرەکانی چاودێریکردن ، ماکس لەلایەکی ژوورەکە وەستابوو لەکاتێکدا لەسەر ڕووخساریدا ڕووکەشێکی سارد هەبوو .. کریستۆڤەریش لەلایەکی دیکە ، و ئانتۆنی ـیش خەریکی گەڕان بوو بەناو کۆمپیوتەرە گەورەکەوە .
" هیچ ئاسەوارێك نیە وەك ئەوەی زەوی قوتیدابن "
ئانتۆنی قسەی کرد کاتێک لە کۆمپیوتەرەکە دوورکەوتەوە و سەیری ماکسی کرد کە هێشتا لەسەر بارودۆخەکەیبوو و پاشان کریستۆڤەر
" من نازانم تۆ بۆچی لێرەیت بەڕاستی !" ئانتۆنی بە تۆنی دەنگێکی گاڵتەییەوە وایگوت تا کریستۆڤەر بە ساردی سەیری بکات
" کارەکەت بکە و واملێمەکە لێرەدا بتکوژم "
ئانتۆنی برۆیەکی بەرزکردەوە " بیکە ئەگەر دەتوانی "
هەردووکیان بەچاوانێک سەیری یەکتریان دەکرد کە ئەگەر سەیرکردنەکان مرۆڤی بکوشتبا ئێستا هەردووکیان مردبوون
" ئانتۆنی ! کارەکەت بکە "
ئانتۆنی ئاوڕی لەماکس دایەوە هەرکە گوێی لە دەنگی بوو تا لەسەر کورسیەکە هەڵبستێت ..
" سودی نیە .. هەموو کامێرایی چاودێریەکانی نزیک ڕووداوەکە هاک کراون و ڕەشکراونەتەوە وەک ئەوەیە لەناو کایا بەدوای دەرزی بگەڕێیت "
" ئێهـ .. من پێموایە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە دەزانم " لەو ناوبێنەدا بێلا قسەی کرد کە لەژوورەکەدا لەگەڵیان بوو تا ئەوانەی ئەوێ سەیری بکەن
ماکس ڕووکەشێکی ساردتر لەسەهۆڵی کەوتە سەر ڕووخسار تا بە هەنگاوەکانی لە بێلا نزیک ببێتەوە .
" کەواتە بۆچی قسەت نەدەکرد ئێمە بەگاڵتە تێگەیشتوویت !!" تۆنی دەنگی وای لە بێلاکرد رابچەڵەکێت تەنانەت بەبێ ئەوەی هیچیشی لێ بکات
کەمێک بۆ دواوە گەڕایەوە
" من .. داوای لێبوردن دەکەم "
ئانتۆنی لەبەردەمی ماکس وەستا دەیزانی لە ئێستادا بەقەد ئەوەندە توڕەیە کە ئەگەری هەیە زیان بە ئافرەتێکی بێ تاوانیش بگەیەنێت
" ماکس بوەستە .. " ئانتۆنی قسەی کرد و پاشان ڕووی لە بێلا کرد
" ژمارەکەم پێ بڵێ .."
دوای ماوەیەکی کورت لەکۆتاییدا توانیان بەلایەنی کرم سەرەداوێک پەیدا بکەن دەربارەی شوێنەکە سەرەڕای ئەوەی ڕفێنەرەکان دووجار ئۆتۆمبێلەکەیان گۆڕیبوو بەڵام هیچ شتێک لەژێر چاوەکانی ئانتۆنی ئەوەندە بەئاسانی ون نابێت وەکو خۆی گوتی مەگەر زەوی قوتیان بدات ..
أنت تقرأ
Twisted obsession
Romanceلەچیڕۆکە خەیاڵیەکان و کتێبەکان بەردەوام ناوی " مافیا و پیاوە خراپەکانم " دەبیست و دە بینی .. زۆرێک لە خەڵک کە ئەو ناوە دەبیستن خۆیان بەدوور دەگرن دەترسن یان ڕادەکەن یان دوعا دەکەن کە کەسانی لەم شێوەیە هەرگیز نەیەتە سەر ڕێگایان ! بەڵام من .. بەپەرۆش...
